وەک هەمووکات دوای هەر هێرشێکی تیرۆریستی و چالاکیێکی گەورە و کوشتنی بەکۆمەل زاراوەی شکەستی هەواڵگری و خافڵگیری و پیلانگێڕیی هەواڵگری و سیاسی
جگە لە دەیان پرسیار و گریمان
کە ئایا دەکرا ڕێگری لەهێرشەکە بکردایە !؟ یان چوون دەکرێت پێشتر دەزگا هەواڵگرییەکان هیچ زانیاریێکیان لەسەر شتێکی وا نەبوبێت؟ دەکرێت خۆیان ئاسانکاریان بۆ هێرشەکە کردبێت ؟یا ئەوەتا خافڵگیر کراون؟دەوڵەتانی تر لەپشت هێرشەکەن ؟
یا دەزگا هەواڵگرییەکان زانیاریان داوەتە بریاردەرە سیاسییەکان بەڵام مەترسییەکان بەهەند وەرنەگیراون ؟یانیش دەزگا هەواڵگرییەکان هیچ زانیارییان نەبووە لەسەر ڕوداوەکان شکەستیان هێناوە لەو ڕوداوە ؟سیستەمی ئەمنی و هەواڵگری ئیسرائیل لەهەموو ئەو ماوەیە هیچی نەبینی ؟هیچ زانیاریێکیان نەبوو یا دەستیان نەکەوت بوو لەسەر ئۆپەراسیۆنەکە؟یا دەکریت هیچ سەرچاوەێکیان لەناوحەماس نەمابێت؟ هەموو ئەمانە قسەیان لەسەر دەکرێت !
لەگەل ئەوەی کە ئیسرائیل خاوەنی یەکێک لە بەهێزترین و ترسناکترین سیستەمەکانی هەواڵگرییە نەک تەنیا لەناوچەکە بەڵکو لە هەموو جیهان .ئەگەرچی هیشتا زۆر زووە بۆ بڕیاردان لەسەر ئەوەی کە ئەمە شکەستی هەواڵگری بووە !
شکەستی هەواڵگری بەچەندین شێوە دێت کە لێردەا چەند فۆرمیکی ئەگەری لە شکەستی هەواڵگری دەخەینە ڕوو :
-هەڵسەنگاندنی خراپ لەلایەن ئیسرائیل سەبارەت بەمەبەست و تواناکانی حەماس .
-تێنەگەیشتن لە کاریگەری سیاسەتەکانی ئیسرائیل خۆی.
-زیاد باوەڕبوون بە خزمەتگوزارییە ئەمنی و هەواڵگرییەکان خۆی. (هەرچەند بەهێزبیت هەمیشە خاڵی ڵاوازت هەیە)!
-گرنگی نەدان و بەهەند وەرنەگرتنی هۆشداریی و زانیارییە هەواڵگرییەکان لەلایەن بریاربەدەستانی باڵای ئیسرائیل .
-یاخۆد دەکرێت کێشەکە لەکۆکردنەوەی زانیارییەکان و سەرچاوەکان ،لێکدانەوە و شیکردنەوەی هەڵەی بو زانیارییەکان سەرچاوەی گرتبێت .
-یاخۆد دەکرێت هەندێک ڕاپورتی هەواڵگری هەبووبن کە پلانی ناڕوونی هێرشکردنیان هەڵگرتبن ،بەڵام چۆن و کەی نەبووە ئەمەش وایکرد کە زانیارییەکان بەهایەکی سنوورداریان هەبێت .
-یائەوەتا چالاکیەکە لەژێر سەرپەرشتی و بەهاوکاری سیستەمێکی هەواڵگری بەهێز بەریۆەبردراوە کە دەکرێت لەکار و توانای حەماس بەدەربێت !کە بەتەواوی سیستەمی هەواڵگریی ئیسرائیل خافڵگیر کردووە!!
یەکێک لە قورسترین ئەرکەکانی هەواڵگریی تێگەیشتنە لە کاریگەرییەکانی سیاسەتەکانی وەڵاتەکەی خۆی لەسەر نەیارەکانی.
وە یەکێک لەگەورەترین ئاستەنگەکانی هەواڵگری قەناعەتپێکرنی داڕێژەرانی سیاسەتە لە مەترسی و هەڕەشەکان .
هەربۆیە پسپورانی بواری هەواڵگری پێیان وایە کە بێباوەڕی داڕێژەرانی سیاسەت بەرپرسیارن لە زۆریک لە شکستەکانی هەواڵگریی.
بۆیە ئەو جۆرە شکەستانە زۆرجار لەگەڵ لایەنگری و ئەولەویەتەکانی داڕێژەرانی سیاسەت تێکەڵ دەبن ،لەئەنجامی بەهەندوەرنەگرتن و ئامادەنەبونیان بۆ گوێگرتن لە زانیاری و مەترسی و هۆشدارییەکانی هەواڵگریی .
رەنگە هەڵەبێت و پەڵە بکرێت و زۆر زوو بێت لەوەی کە ئەم چالاکیە کۆمەلکوژییەی کە حەماس زۆر بەسەرکەوتوی ئەنجامی دا بەشێوەیەکی زۆر پێشکەوتوو و زۆرفراوان لەڕێگای وشکانی ،زەمینی ،ئاسمانیەوە کە بۆ هەموو جیهان سەرسوڕهێنەربوو بە شکەستی هەواڵگری حساب بکرێت.
وەک یەکێک لە شارەزایانی بواری سیاسی (کۆهین )دەلێت شکەستی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل لە پێشبینیکردن و پێشگرتن لەهێرشەکەی حەماس لەسەرووی هەموو شتێکەوە دەرئەنجامی ئەو هەڵبژاردنە سیاسی و ستراتیژیانەیە کە بنیامین نەتانیاهۆ کردوویەتی !
بونموونە وەک ئەوەی لە جەنگی (١٩٧٣)ڕویدا .لەوکاتەدا هەواڵگریی ئیسرائیل زانیاری زۆر وردی هەبوو لەسەر نزیکبوونەوەی هێرشێکی میسر بەڵام فەرماندەکان بەتەواوەتی قەناعەتیان بەوە بوو کە ئەم هێرشە لەلایەن فڕۆکە ئیسرائیلەییەکانەوە تێک دەشکێندرێت .
یان لە پێش ١١ی سێپتەمبەردا ئەمریکیەکان زانیارییان هەبوو کە قاعیدە ئامادەکاری دەکات و خرابوو بەردەستی سەرۆکی ئەوکات جورج بوش بەڵام نەیتوانی رێوشوێنی جێبەجێکردنی دروست بگرێتەبەر.دواتر ١١ی سێپتەمبەر ڕویدا.
بەڵام لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا هەندێک کەمو کوڕیی مەزن و دیار و ئاشکرا هەن کە سیستەمی ئەمنی و هەواڵگری ئیسرائیل پشکی خۆیان لە بەرپرسیارێتی هەڵدەگرن .ئەو ئۆپەراسیۆنە سەلماندی کە تواناکانی ئیسرائیل لە هەواڵگری لە غەزە هیچ باش نەبوون!
پرسیارگەڵیک لەدوای ئارام بونەوەی دۆخەکە لەبەردەم بەرپرسانی هەواڵگری و سیاسیی ئیسرائیلدا ئەوەن .
ئایا ئاماژە گەڵیک هەبوون بەڵام چاوپۆشییان لێکرا !؟یاخۆد ئیسرائیل و تەنانەت ئەمریکاش نەیان توانی هیچ زانیاریێک بەدرێژایی ئەو ماوەیە بەدەست بهێنن کە یارمەتیدەربێت بۆ پێشبینیکردنی هێرشەکە !؟
یان شتێک هەبووە کەلەدەست چووە یان بەهەڵە شیکردنەوەی بۆ کرابێت یان بەهەند وەرنەگیرابێت؟
یان ناوچەیەکی تەواو تاریک و ناڕوون هەبووە کە هیچیان لەبارەیەوە نەزانیوە!؟
بێگومان لەداهاتودا پرسیاری گەورە ئاڕاستەی سیستەمی هەواڵگری دەکرێن و بەتەواوی باسی بابەتی هەواڵگری دەکرێت و شرۆڤەدەکرێت دەزانرێت کە مەسەلەکە چی بووە ئایا هەر بەراست ئەمە شکەستێکی هەواڵگریی بووە؟
هێرشەکە ناوبانگ و توانای ئیسرائیل و دوستەکانی بەتایبەت ئەمریکا دەخاتە بەر پرسیار و گومانەوە لەبارەی ئامادەیی وڵاتەکە لەبەرامبەر دوژمنێکی زۆر لاوازتر !!
بوویە دوای ئەوەی دۆخەکە ئارام بوو بی«بێگومان لێکولینەوە لەهەموو پرۆسەکە دەکرێت و شرۆڤەدەکرێت بەڕوونی دیاردەبێت کە ئایا ئەمە شکەستی هەواڵگری بوو یا شکەستی سیاسی !
لەکاتێکدا کە سیستەمی هەواڵگری و بەرگری ئیسرائیل یەکێک لە سیستەمە بەهێزەکانی جیهانە خاوەنی توانایەکی لەبن نەهاتوە !!
ئەمە لەکاتێکدا کە غەزە لەژێر چاودێری بەردەوامی ئیسرائیلدایە زۆر دورنییە ،چاودێری بەردەوام لە ئاسمانەکان و زەوی ،سنورەکە زۆر پارێزراوە بەکامیرایی ئەمنی و سەربازانی سنور،بوونی چەندین سیخوڕ لەناو حەماس و غەزە !لەگەڵ ئەوەی کە ئیسرائیل ییەکان باشترین توانایان هەیە بۆ هاککردنی پەیوەندییە کۆدکراوەکان !وە یەکێک لە باشترین و بەهێزترین خزمەتگوزاری هەواڵگرییان هەیە لەجیهاندا !!
بەڵام گوایە نەیان توانیوە پێشبینی ئۆپەراسیونیکی گەورەی بەو شێوەیە بکەن کە بێگومان چەند مانگێکی خایاندوە تا جێبەجێ کراوە !هەزاران ئەندامی حەماس چەند مانگێک بۆ ئەمە خۆیان ئامادەکردوە بەبێ ئەوەی ئەمە دزەپێبکرێت !بوونی ئەو هەموو چەکە لە غەزە!
بوویە رەنگە هەڵە بێت کەئەمە بە شکەستی هەواڵگریی ناوزەد بکەین !
بوویە ئیستا هەموو پەنجەکان و ئاماژەکان بۆ سەرۆک وەزیران (نەتانیاهۆ )ن، بەڵگەکانی کەمتەرخەمی لەڵایەن نەتانیاهۆ زیاد دەبن یان رەنگە شتێکی ترسناکتربێت !!
لەم بارەیەوە چەند بۆچونێک هەن:
لەلایەک ئەمە بە هاندەرەی سیاسەتی نەتانیاهۆ و پارتەکەی لیکۆد و هاوپەیمانی لەگەڵ راستڕەوی توندڕەوی ئیسرائیل دادەنێن کە پێشتر بە نەژادپەرستی تاوانبارکرابوون.
نەتانیاهۆ و لیکۆد هەم ترس و هەم خۆپەرستی بەکاردەهێنن بوو ئەوەی دەسەڵاتی خۆیان بەسەر هاوپەیمانان و ئیسرائیلدا بپارێزین .
نەتانیاهۆ و لیکۆد پێویستیان بەجەنگێکی مەزن و گەرم بوو!!
بۆ زیندوکردنەوەی دەنگدەرانی ئایندە پێویستیان بە دەنگی سەربەخۆکان و نەتەوەپەرستەکان هەموو ئەوانەی کە سەرنجیان لەسەر هەڵکشانی تۆندوتیژییە !
بوویە کاتێک ئیسرائیل لەژێر هەرەشێکی نزیکدایە لە هێرشی دەرەکی ئەوکات نەتانیاهۆ و لیکۆد سودی زیاتر دەکەن و باشتر دەتوانن کاربکەن لە دۆخێکی بەو جۆرە نەتانیاهۆ وەک پاڵەوانێکی ناوخۆیی دەردەکەویت.ئەگەرچی لەچەند رۆژی یەکەمدا بە زیان و شکستی ئەوان تەواو بوو!
یاخۆد بەواتایەکی تر بەبوچوونی ئەو لەبەرژەوەندی ئیسرائیلە کە حەماسێکی تاڕادەیەک بەهێز لەلای باشووری خۆیدا هەبێت دواتر ئەمە ببێتە بیانوو بۆ ئەوەی کە ئیسرائیل نەتوانێت دانوستان لەگەڵ کۆمەڵگایەکی دابەشکراوی فەلەستینی بکات !
واتە حەماس وەک لەمپەریک بێت لەبەرامبەر هەر فشارێکی نێودەوڵەتی بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین یاخۆد بەواتایەکی تر ستراتیژی ئەوە بووە کەلە رێگای بەهێزبوونی حەماس مەحاڵبوونی چارەسەری دوو دەوڵەتی بۆ قەیرانی ئیسرائیل و فەلەستین لەناوببات !!
یاخۆد خۆپەرستیەکەی نەتانیاهۆ بەرامبەر فەلەستینیەکان بەدوای بەهانەیک بووە بۆ بەرپاکردنی جەنگێکی گەورە بەرامبەریان لەناوبردنی ژێرخانی حەماس !
هەموو ئەمانە لەبەردەستن دان بۆ ئەوەی گریمانەی ئەوە بکرێت کە نەتانیاهۆ پێشوەختە پلانەکانی حەماس تێک نەدات !
لەلایەکی تر یاخۆد ئەوەی کە حکومەتەکەی نەتانیاهۆ توانایی حەماسی بەکەم گرتوە ،نەتاناهۆ پێی وابوو کە حەماس بێ توانا و نایاساییی و بەتەواوی لەژێر ڕکێفی خۆی دایە!
یاخۆد هەڵسەنگاندنیان ئەوە بووە وەک پێشتر لەمیدیا باوەرپیکراوەکانیان ئاماژە پێکراوە کە نەحەماس و نەئیسرائیل ئارەزووی دوژمنداریێکی تریان نیە !هەریەکەیان بە هۆکاری خۆیان !پێی یان وابوو حەماس زیاتر ئارەزووی حوکمرانی دەکات نەک توندوتیژی ...
هەروەها ئیسرائیل موڵەتی کارکردنی بوو چەندین هەزار کرێکاری غەزە دەرکردبوو کە بوو کارکردن ئەچوونە ئیسرائیل پێی وابوو حەماس ئەمە تێک نادات !!
یانیش بەهۆی ناڕەزایەتیەکانی ئەو دوایە لەبارەی دەسەلاتەکانی دادوەریی هێزەکانی ناوخۆی پرت و دابەش کردبێت .
لەگەڵ هەموو ئەوانەشدا ئیدعای هەواڵگری میسری هەیە کە دەلێن پێشتر ئیسرائیلمان ئاگادارکردوتەوە
تەنانەت دەگۆترێت کە سەرۆکی هەواڵگری میسر چەند رۆژێک پێش هێرشەکە پەیوەندەی بە نەتانیاهۆ وەکردوە پێ راگەیاندوە کە شتیکی نائاسایی هەیە لەغەزە !!دەکرێت شتێکی ترسناک بێت !بەڵام سەیرەکە لەوەیە دایە کە نەتانیاهۆ زۆر بێ باکانە مامەلەی کردوە وەک ئەوەی پێشتر ئاگاداربێت و زانیاریی هەبێت کە چی هەیە!بەڵام دەکریت بە هۆکاری سیاسی پشتگۆی خستبێت!
زۆر ئاماژە هەنە کە ڕوون دەکەنەوە کە بێ ئاگانەبوونە!!!
دواتر ئەمە بەتەواوی ڕوون دەبێتەوە کە ئەمە بێ ئاگایی یاکەمتەرخەمی یا بەئەنقەست بووە !!
لەلایەکی تریشەوە هەرچەند حەماس دەمێکە هەولی هێرشکردنە سەر ئیسرائیل ئەدات ،بەڵام ئەمجارە زۆر جیاواز دەرکەوت ئەگەرچی سەرکەوتنەکەی لە رۆژیک تیپەرنەبوو ! گریمانەی ئەوە دەکرێت کە ئەمجارە زڵهێزی جیهانی لەپشت هێرشەکەی حەماس بن .!وە حەماس سودی لە خاڵە لاوازەکانی ئیسرائیل بینیەوە و خافڵگیری کردون !زانیاری باشیان هەبوو کە سەربازەکان لەسنورەکانی غەزە گواستراونتەوە چوون پێویستیان بەسەرباز بووە بوو رۆژئاوا ئەو ماوەیەش سنوری غەزە ئارام بووە بویە لەوی بردویانە حەماسیش بەباشی سەرنجی ئەوەیان داوە !
لەگەل هەموو ئەوانەدا ئەوەی کە فەلەستینیەکان دەمێکە لە چاوی کومەڵگای نێودەلەتی پاراستویانە ئەم تاوانە کۆمەلکوژییەی حەماس دیسانەوە شتەکانی ئاڵوزترکرد و بەهانەی دا بەدەست ئیسرائیلەیەکان .
لەکوتاییدا ئەوەی ڕوونە نە حەماس بەم هێرشە دەتوانێت ئیسرائیل لەناوببات و رزگاری بۆ فەلەستین دەستەبەر بکات و پێ ناچیت هیچ دەستکەوتیکیشی هەبێت بگرە وەک ئاماژەکان دەری دەخەن ئەنجامەکەی کوژرانی هەزاران فەلەستینی و غەزەیکی وێران و حەماسێکی لاواز لەدوای خۆی بەجێ دەهێلێت ! لەبەرامبەریشدا ئیسرائیل زۆر بەهێزتر خۆی رێک دەخاتەوە و زۆر بەهێزتر بەرنگاریان دەبێتەوە .
لەکۆتاییدا دەتوانین بلێن نە حەماس و فەلەستنیەکان دەتوانن بەوجۆرە چالاکیانە ئیسرائیل لاواز و لەناوببەن و نە ئیسرائیل بەلەناوبردنی حەماس و وێرانکردنی غەزە دەتوانێت دوزی فەلەستین کۆتایی پێ بهێنێت .