دواین هەواڵ

(هەرێم لەنێوان سێ ئەگەردایە)

‌ئەکبەر یوسف

12/09/2023

هەڵومەرجی هەنووکەیی بەغدا کەوەکو دەوڵەت لەکۆمەڵگەی نێودەوڵەتی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت،بڕیاری دادگای فەڕەنسای کەلەبەرژەوەندی عێراقدا بۆی شکایەوە،وای لەهەرێم کرد لەبەرواری ٢٠٢٣/٣/٢٥بەدواوە نەوتەکەی لە فرۆشتن بوەستێت و فرۆشتنی سەربەخۆی بەنایاسایی دابنرێت و ئەگەر بفرۆشرێش دەبێت لەڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە بێت،ئەمە وای لە بەغدا کرد زمانی لەسیاسەتکردندا لەسەر هەرێم زاڵ و درێژبێت،وە لە داداگای فیدڕالی عێڕاقیش کە چەندین دۆسیە لەسەر هەرێم تۆمارکرابوون دوایی جوڵێنران،دژی هەرێم بڕیارەکان یەکلاکرانەوە،

دوایی ڕێکەوتنی هەرێم و بەغدا لەسەر فرۆشتنی نەوت و داهاتەکەی و پەسەندکردنی بڕگەکانی بودجە لەپەڕلەمانی عێڕاق،ماف داراییەکانی کورد بەرەو ئاقاری نادیار بردووە ڕۆیشت،عێڕاق شەڕی برسی کردنی کوردستانی لەڕێگای شەڕی ژمارەوە دەکات. بەم دۆخەی ئێستای هەرێم کەهەیەتی سیاسەتی گشتی هەرێم بەرامبەر بەغدا لەبارێکی هاوسەنگ دانیە بۆ ململانی چەندین ساڵەی عێراق لەگەڵ کورد،بەڵکو نزیکە هاوسەنگە ئەویش لەبەر بوونی دەستوری هەمیشەیی عێڕاق کە گەرەنتی مانەوەی هەرێمی کوردستان دەکات،وەعێڕاقیش لەبێهێزی کارتی فشارەکانی کورد تێدەگات بۆیە زۆر بەئاسانی نایەتە ناو ئەو ململانێیە نزیکە هاوسەنگەی نێوان بەغدا و هەولێر. لەمەڕ ئەم دەرئەنجامەی سیاسەتی بەغداو هەرێم سێ ئەگەر لەبەردەم کورد دایە:

ئەگەری یەکەم:کشانەوە لە بەغداو پڕۆسەی سیاسی عێڕاق کەئەم ئەگەرەیان تاڕادەیەک بەدوور دەزانرێت،لەبڕێ ئەم ئەگەرە،درێژە پێدانی ناردنی وەفدی دانوستانکاری هەرێم بۆ بەغدا بەردەوامی دەبێت تاوەکو ماوەیەکی درێژ ئەم سیاسەتی برسی کردنە بەردەوام دەبێت وە باری ئابووری کە خۆژینی هەر تاکێکی کوردە نادیارە،بێ نەبوونی ئەم بارە داراییە ژیان ڕێ ناکات لەم سەردەمی سەرمایەدارییەدا،ئەمەش وای کردووە بێزاری و بێهیوایی لای تاکی کورد دروست ببێ لەمەڕ ناردنی بەردەوامی ئەم وەفد دانوستانکارانە...

ئەگەری دووەم:هەرێم داوا لەعێراق بکات کە وەکو پارێزگاکان مامەڵە لەگەڵ هەرێم بکرێت وە ڕازی بێت عێڕاق بەتەواوی مانای عێڕاقیبوونی بێتەوە هەرێم،کەئەمە خەونی بیست ساڵەی پڕ ململانێ عێڕاق بووە لەگەڵ هەرێم...

ئەگەری سێیەم:سەرانی سیاسی کوردستان،بەبەرزکردنەوەی کوالێتی مافی مرۆڤ و ئازادی ڕادەربڕین و هەڵبژاردن لەکاتی خۆیداو یەکخستنی هێزی پێشمەرگە بەسەنتەر بگرن و کاری جدی لەپێناویدابکرێت،بە کۆدەنگی و یەکدەنگی تەواوی هێزە سیاسیەکانی کوردستان دوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بکرێت فشار لەسەر بەغدا دروست بکات بۆ چوونە ناو ڕێکەوتن لەسەر جێبەجێکردنی یاسای بودجە...

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP