دواین هەواڵ

حکوومەتی ناتنياهۆ ڕووبەڕووبونەوەی لەگەڵ قەیرانە نوێیەکاندا؟

‌چنور جەعفەر ئەحمەد

06/07/2023

پرۆژەی نیشتەجێ بوون لەبەشی کەناراوەکانی ڕۆژئاوای ئیسرائیلدا، چ قەیرانێکی سیاسی بۆ دەسەڵاتەکەی حکومەتەکەی ناتەنیاهۆ خوڵقاندوە؟ بۆچی بەدرێژایی دروست بوونی دەوڵەتی ئیسرائیل هەوڵدراوە هەمیشە برەو بە فروانخوازییەکانی یەکەنشتەجێبوەکانی دانیشتوانی جولەکە بدات لەو بەشەی کە دەبێتە جێگەی مەترسی نێوان فەلەستینییەکان وجولەکەکان؟

حکومەتی نەتانیاهۆ بەم دواییانە خۆی لەقەیرانێکی نوێی دیکەدا دەبینێتەوە، ئەمە لەکاتێکدایە کە توندوتیژییەکان لەنێوان فەلەستینییەکان ودانیشتوانی ئیسرائیلدا جارێکیتر سەریهەڵدایەوە. لەگرنگترین ئەو پێشهاتانەی ڕووبەڕووی ئیسرائیل بوونەوە لەم دواییانەدا. هەوڵ دەدەین زۆر بەکورتی لەم کورتە ووتارەماندا تیشکیان بخەینە سەر وە ڕووئیای خوێندنەوەی ئایندەی ئەم قەیرانانە بۆ خوێنەری بابەتەکەمان بخەینەڕوو، هەوڵدراوە بۆچوونی ناوازە ودووربینی متمانەپێکراو لەسەر سیناریۆکانی داهاتووی ئیسرائیل کۆبکەینەوە.

 لێرەدا ڕۆشنایمان خستۆتە سەر ئیسرائیل، سەرنج دەخەینە سەر بەرزبوونەوەی ئاستی توندوتیژییەکانی ئەم دواییە لە بەشی کەناری ڕۆژئاوای ئەم ووڵاتەداو ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران ناتانیاهۆ سەبارەت بە پڕۆژەکانی فراوانکردنی نیشتەجێبوونی نوێ. وایکردووە ناسەقامگیری سیاسی لە کەناری ڕۆژئاوا لە هەڵکشاندابێت. لە 18ی حوزەیراندا، کاتێک حکومەتی ئیسرائیل بە سەرۆکایەتی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، پلانی دروستکردنی زیاتر لە ٤ هەزار یەکەی نیشتەجێبوونی نوێ لەبەشی کەناری ڕۆژئاوا بەرەو پێشەوە دەڕوات ولەدروستکردندایە. لەم سەروبەندەدا ناتانیاهۆ بڕیارنامەیەکی پەسەند کرد کەلەلایەن وەزیری دارایی سەربەباڵی ڕاستڕەوی توندڕەو بەناوی بێزالێل سمۆتریچ ئاڕاستەی ناتانیاهۆ کرابوو، ئەم وەزیرەی کابینەکەی ناتانیاهۆ هەمیشە لایەنگری سەرسەختی لکاندنی کەرتی ڕۆژئاوا بووە لەلایەن ئیسرائیلەوە، دەسەڵاتی بەرفراوانی داوەتە بەرپرسانی جێبەجێکاری یەکە نیشتەجێبوونەکە بۆ خێراکردنی بنیاتنانی یەکە نیشتەجێبوونەکە لەکەرتی ڕۆژئاوادا.

لە سەرەتای خولی سەرۆکایەتییەکەیەوە لە مانگی یەکی ئەم ساڵەوە، هاوپەیمانی نەتانیاهۆ (کە زۆر کەس بە ڕاستڕەوترین باڵ لە مێژووی ئیسرائیلدا وەسفی دەکەن). پشتگیری لە دروستکردنی زیاتر لە ٧ هەزار یەکەی نیشتەجێبوونی نوێ لە کەناری ڕۆژئاوا کردووە. جگەلەو ڕەزامەندییە زیادانەی تر کەلەلایەن ئەنجوومەنی باڵای ئیسرائیلەوە بوونەتە هۆکاری زیاتر بوونی یەکە نیشتەجێ بووەکان کە (ئەگەر زۆر لەو ژمارە زیاتر نەبێت)، کەلەسەرەوە ئاماژەمان پێکردووە کەمتر نیە، کە کۆی دەکاتە نزیکەی ١٠ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ ساڵی ٢٠٢٣.  بێگومان ئەم ڕاگەیەنراوەی ئیسرائیل دەبێتە هۆکاری ئەوەی کەبەرخۆدانی چەکداری لەلایەن فەلستینییەکانەوە ڕەهەندی نوێ وەربگرێت. لە ڕۆژانی دوای ڕاگەیاندنی بڕیارەکەی سەرۆکوەزیراندا، سوپای ئیسرائیل یەکێک لە گەورەترین هەڵمەتەکانی لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بۆ سەر کەمپی پەنابەرانی جێنین ئەنجامدا، هەروەها جگە لەبەکارهێنانی هێلیکۆپتەری شەڕکەر لەناوچەکەدا، لە کاتێکدا پێکدادانێکی کوشندە لە نێوان فەلەستینییەکان ودانیشتووان لە ناوچەی ئێلی سەریهەڵدا. هەربۆیە دوور نیە کە ئاسۆی زیادبوونی چالاکییەکانی نیشتەجێبوون لە کەناری ڕۆژئاوا هەڕەشەی ئەوە بکات کە ناتانیاهۆ بخاتە ڕێڕەوی پێکدادان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە.

ئەگەر خوێندنەوەیەکی تری مێژووییەوە سەیری ئەم پرسی زیادبوونی یەکە نیشتەجێبووانەی جولەکە بکەین لەلایەن کابینە یەک لەدوا یەکەکانی ناتانیاهۆوە، ئایا پرسەکە بەمەبەستی مانەوەی دەسەڵاتی سیاسیە بۆ ناتانیاهۆ یاخود دیوێکی تری مێژووی لەپشتە، بەبۆچوونی ئێمە پرۆسەی خێراکردنی ڕێگەپێدان بۆ فراوانکردنی یەکە نیشتەجێبوونەکان، کە لەلایەن ئەم کابینە نوێیە نەتانیاهۆوە پەسەندکراوە، نابێت وەک ئامرازێک بۆ چاککردنەوەی وڵاتی دابەشکراو سەیر بکرێت. بەتایبەتی دوای چاکسازییە گشتییەکانی دەسەڵاتی دادوەری. کەبوە هۆکاری گرژی نێوخۆیی لە ئیسرائیلدا، بەڵکو بەشێکە لەو کولتورە ئایدیۆلۆژییەی کە بە پلەی یەکەم لەلایەن حزبە ئایینی_زایۆنیستەکانەوە دەجووڵێنرێت بەدرێژای بوونی دەسەڵاتیان لەووڵاتدا نەک بنیامین ناتانیاهۆ. لای بنیامین پێدانی ئەم دەسەڵاتە بەلایەنە ئاینی یە جولەکە توندڕەوەکان بابەتی مانەوەی دەسەڵاتی سیاسییە. لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن ئەگەر تەماشای بەرپەچدانەوەکانیان بکەین بە بەراورد بە ناڕەزایەتییەکان لەسەر چاکسازییەکانی دەسەڵاتی دادوەری کاردانەوەکانیان تاڕادەیەک هێمنانەبوو، نەچوونە ئاستی توندوتیژییەوە. چونکە نیشتەجێبوون وبوونی فەلەستینییەکان لەو ناوچانەدا پەیوەندییان بە ئاسایشی ووڵاتی ئیسرائیلەوە هەیە. بنیامین گانتزBenjamin Gantz، کە سیاسەتمەدارێکی ئیسرائیلی وجەنەڕاڵێکی خانەنشینکراوی سوپای ئیسرائیلە لە نێوان ساڵانی ٢٠٢٠ بۆ ٢٠٢٢ وەک وەزیری بەرگری، هەروەها جێگری سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بووە.

 کەسایەتی گانتز وەک بەرزترین پلەی بەدیل بۆ نەتانیاهۆ سەیردەکرێت، بەشێکە لەوپلەبەندییە ئاسایشی نیشتمانییەی کە ئیسرائیل خاوەندارێتی.  هەربۆیە پێی وایە ئۆپۆزسیۆن کاردانەوەی توندی دەبێت، ئەگەر بڕیاری کابینەی حکومەتەکەی توندوتیژییەکی بەربڵاوی لێ دەکەوێتەوە. ئەمەش کاردانەوەی بەهێزی ئەمریکا ناچار دەکات. وەک کێشەیەکی قووڵ سەیری دۆخەکە بکات ئەمە دوا سەرنجی واشنتۆنە لەسەر ئەم بڕیاری یەکە نشیتەجێ بووانە.

دەستەواژەیەک هەیە لە لێکدانەوە سیاسیەکاندا کە پێیان وایە، هەرکاتێک توندوتیژی خەڵات بکرێت، دۆخەکان دەتوانن تەنها خراپتربن. ئەگەر سەیری مێژووی ئیسرائیل فەلەستین بکەین دەبینین، ووڵاتی ئیسرائیل بەدرێژایی ٧٥ ساڵ کردەی توندوتیژی ڕێکخراو لەلایەن دەوڵەتەوە، کە هیچ لێپرسینەوەیەکی ئەوتۆی بەرامبەر نەکراوە. لەلایەن یاسا نێودەوڵەتیەکان وە ڕێکخراوە مەدەنییەکانەوە، ئەمە ڕێک ئەو دەستەواژەی بەسەردا جێبەجێ دەبێت کە ووتراوەو لەسەرەوە ئاماژەمان پێکرد بەجۆرێک لە بەرامبەر هەموو تاوانەکانیدا چێژ لە بێ سزایی وەردەگرێت.

یەکێک لەو ڕووداوانە، لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٣ەوە حکومەتەکەی نەتانیاهۆ، بکەرانی تیرۆرکردنی دانیشتوانی فەلەستینی، کەلەلایەن سوپای دەوڵەتەکەیەوە ئەنجامدراوە پاراستووە. لە ماوەی ٦ مانگدا ١٧٧ هاوڵاتی مەدەنی فەلەستینی کوژراون. ئەمەش لەگەڵ خێراکردنی پلانەکانی ئیسرائیل بۆ دروستکردنی شوێنی نیشتەجێبوونی نوێ لە کەناری ڕۆژئاوا، بە لەبەرچاوگرتنی هێزی ئاگرین وقەبارەی ئەو هێزانەی کە لە جنین، سەرانسەری غەززە وکەناری ڕۆژئاوا جێگیرکراون، دەسەڵاتدارانی فەلەستین بە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو هەستە ترسناکەی کە پێشتر بینیویانە لە ئەنجامی کردەی ئیسرائیلدا، دەتوانێت ئەزموونێکی زۆر سەیر وتەنانەت نائارامکەر بێت. هەربۆیە لەسەر ئەم بنەمایە فەلەستینیەکان پوختەیەک وەڵامی ئیسرائیلیان داوەتەوە وەک ئاگادارکردنەوەیەک بۆ بەستنی هەماهەنگی.

هەرچەندە سەیر نییەکە هێشتا توندوتیژییەکان بەردەوام بن. دەستدرێژی ئیسرائیل ئەوەمان بیردەخاتەوە کە ژیانی فەلەستینییەکان گرنگە وفەلەستینییەکان لە مادەی ٥١ی میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان لە مافی بەرگریکردن لە خۆیان بەهرەمەندن. فرەلایەنی و یاسای نێودەوڵەتی دەتوانێت کاریگەری هەبێت ئەگەر دەستبەجێ جێبەجێ بکرێت. بژاردەی ئێستا کەتەنها بریتی بێت لە ئیدانەکردنی ئەو کارەی ئیسرائیل دەستی پێکردوە دەبێتە هۆکاری بەردەوامی توندوتیژییەکان.

ئەگەرچی دەسەڵاتی بێ کۆتایی ئیسرائیل بەسەر فەلەستینییەکان، هەمیشە ڕێگربووە لە توانای دروستکردنی پەیوەندییەکی تەندروست  لەگەڵ دەوڵەتە عەرەبییەکان لەلایەک، وە لەلایەکی تریشەوە  سوربونی ئیسرائیل لەسەر هەڵوێستەکەی بەرامبەر بە فەلەستینییەکان تێچووی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕیاز زیاد دەکات. هەربۆیە بڕیاری ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆ فراوانکردن وخێراکردنی بیناسازیی نیشتەجێبوون بەنایاسایی سەیردەکرێت. لەلایەن ووڵاتانی عەرەبیەوەو یارمەتیدەر نیە لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان سعودیە وئیسرائیلدا. بەبەراوورد بە دووساڵی ڕابردوو، لە ئێستادا سعودیە ڕووبەڕووی تەحەدای جددی بووەتەوە لە شێوەی نزیکبوونەوە لەگەڵ ئێراندا، لە کاتێکدا سعودیەو تەنانەت ئیماراتیش، بەدواداچوون بۆ ڕێگایی جیاواز دەکەن بۆ بەدیهێنانی ئاسایش وئابووری خۆیان. چونکە پێداویستییەکان لە جیهاندا تادێت فرە جەمسەری دەبێت.

بە لەبەرچاوگرتنی ناجەماوەرییە بێئەندازەکەی ئیسرائیل لە ناوچەکەدا، پێدەچێت بڕیاردەرانی ڕیاز پەیوەندییە کراوەکانیان لەگەڵ ئیسرائیلدا، وەکو ئەلباترۆسێک سەیر بکەن، بەتایبەتی کاتێک ئیسرائیل بە ئاراستەی پێچەوانەی یەکلاییکردنەوەی سیاسەتەکانی لەگەڵ فەلەستینییەکان هەنگاودەنێت. بێگومان دۆخەکە دەتوانێت بگۆڕێت ئەگەر ئەمریکا ئۆفەرێک پێشکەش بە ڕیاز بکات کە ناتوانێت ڕەتی بکاتەوە، بەڵام بەخشینی کێڵگەکە بە سعودییەکان لە سیاسەتی ناوخۆیی ئەمریکادا یارییەکی باشی نییە وڕەفتاری ئیسرائیلیش تەنها تێچوونەکە بەرز دەکاتەوە.

لەم نێوەندەدا لەسەر سیاسەتی فراوانکردنەکەی ئیسرائیل، ئیدارەکەی بایدن کاردانەوەی توندی هەبووە بەرامبەر بەم فراوانکردنە نوێیەی نیشتەجێبوونی ئیسرائیل لە کەناری ڕۆژئاوادا. وێڕای دووپاتکردنەوەی پتەویی  لەڕاستیدا تایبەتمەندی پەیوەندییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەنتۆنی بلینکن بڕیارەکەی و کاریگەرییە نەرێنییەکانی لەسەر پرۆسەی ئاشتی وەستاو لەگەڵ دەسەڵاتی نیشتمانی فەلەستین و هەوڵی بەشداریکردنی سعودیە لە فرەلایەنەکەدا ئیدانە کرد. بە شێوازێکی دیپلۆماسی ولەژێر ناونیشانی 'ڕێککەوتنەکانی ئەبراهام'. ئەوەی لە ڕەخنەکانی بلینکن لابرا، نیگەرانی ئەوە بوو کە سیاسەتە توندڕەوەکانی حکومەتی ڕاستڕەوی ئیسرائیل. دەتوانێت زیاتر بوێری ئەو دەنگە ڕەخنەگرانە زۆرانەی ناو پارتی دیموکراتی ئەمریکا بکات، کە پشتگیری ئەمریکا بۆیان دەخاتە ژێر پرسیارەوە. داوا لەئیسرائیل دەکەن کەوا سیاسەتەکەی بگۆڕێت. ئەم دەنگانە لە نێو دەنگدەرانی دیموکراسیدا تادێت جەماوەریان زیاتر دەبێت، وەک زۆرێک لە ڕاپرسییەکان تیشکیان خستۆتە سەر، وتەحەدای سیاسەتی ستانداردی ئەمریکا بەرامبەر بە ئیسرائیل لە سێ دەیەی ڕابردوودا دەکەن.


Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP