زۆر جار ئەم پرسیارە دەکرێت؛ باشە هێزە ئیسلامیەکان جیاوازیان چییە لەگەڵ ئەوانی تردا؟
دەوڵەتی ئیسلامی فەرقی چیە لەگەڵ دەوڵەتێکی تردا؟ ئەوەنیە ئێران خۆی بە ئیسلامی ئەزانێ و بۆردومانمان ئەکات
ئەوە نیە دەسەڵاتی ئاردۆغان لەسەر ئیسلامیەکان هەژمارە بەڵام قبوڵی نیە لەسوریا قەوارەیەکی کوردی هەبێت ؟
جا زۆر جار ئەوانەی نەیاری ئیسلامیەکانن پێیان وایە ئیدی بەم پرسیارە کۆتاییان بە مێژوی ئیسلامیەکان هێناوە و پشتیان شکاندون!
هەروەها ئیسلامیەکانیش پێیان وایە ئەمانەی ئەم پرسیارانە دەکەن خەڵکيکی موغریزن و پرسیارێکی نالۆجیکی و ئاست نزم دەکەن !
بەڵام لەڕاسیا من تێڕوانینێکی جیاوازم بۆ ئەم پرسە هەیە. وەڵامی ئەم پرس و پرسیارە لەلای من وەڵامێکی موسبەتە و هیچ جۆرە نالۆژیکی یا مەترسیەک لەم پرسیارەدا نابینم بەڵکو بەپێچەوانەوە پێم وایە خودی ئەو پرسیارە لە بەرژەوەندی هيزە ئیسلامیەکانە.بۆچی؟
چونکە ئەم پرسیارە (مافی بون) بە هێزە ئیسلامیەکان دەبەخشێت، مافی ئەوەیان پێدەدات چۆن هەر هێزێکی دیکە مافی ئەوەی هەیە دەرفەتی گرتنە دەستی دەسەڵاتی هەبێت ئاوا هێزە ئیسلامیەکانیش وەک ئەزمونێکی سیاسی و دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی مافی ئەوەیان هەیە لەگەڵ هێزەکانی تر کێ بەر کێی دەسەڵاتگرتنە دەست بکەن ..
لەو کتێەبەما کە چەند ساڵێ لەمەوبەر نوسیومە جەختم لەم خاڵە کردۆتەوە کە ئیسلامیەکانیش هەر وەک ئەوانی ترن ، واتە ئەزمونێکن و تاقیدەکرێنەوەو هەڵە دەکەن و راستیش ئەنجام دەدەن ، ئەگەری سەرکەوتن و گریمانەی شکستیشیان لێ چاوەڕوان دەکرێت.
تۆ ئەگەر موسوڵمانیش بیت بۆت هەیە رەتیان کەیتەوە و بۆشت هەیە قبوڵیان کەیت ئەگەر نا موسوڵمانیش بیت بەکورتیەکەی هەموشت لە سیاسەتا سیاسیە نەک دینیی یا ئەخلاقی، ئەوەی جیاوازیەکەیە شوناس و ئایدۆلۆژیاکەیە نەک وجودە سیاسیی و دەوڵەتیەکە.
بەم پێیە دەرئەکەوێت هێزە ئیسلامیەکان نە فریشتەن نە ئەهریمەن، نە مەهدی موعودن نە دەجالی مەلعون بەڵکو ئەوانیش وەک هەر هێزگەلێکی تر دیاردەیەکی مێژویی و کۆمەڵایەتین و دەبێ مافی بون و دەرفەتی هاوبەشیان پێبدرێت، جا لەدەسەڵاتدا دەرئەکەوێت قولیان بۆرە یا سپی.
من لەم بۆ چونەمدا دەمەوێت دیاردەی هێزە ئیسلامیەکان بکەمەوە بەدیاردەیەکی کۆمەڵایەتی سیاسی سروشتی کە لەناو ئەزمونە سیاسیەکەدا بەها سیاسیەکەیان بۆ کۆمەڵگا بەیان دەبێ .