دواین هەواڵ

هەڵەی حکومڕانانی شیعە و ئایندەی عێراق

‌كاروان حسێن

31/07/2022

 

لەماوەی رابردوودا وتارێكم نوسی و باسم لەوەكرد، كە عێراق لەلێواری داروخان و شەری خۆبەخۆی شیعەیە و ئەو كەسانەشی ئەو راستییە نابینن و شەورۆژ باس لە  رووخاندنی قەوارەی هەرێم دەكەن بێئاگان و ناتوانن سیاسەت بەمیتۆدە زانستییەكی بخوێننەوەی ئاگادرای رووداوەسیاسیاسیەكان نین و ئەوەشی دەیڵێن، لە رقەوە سەرچاوەی گرتوە تەنیا مەبەستیان دژایەتی كردنی هەرێمی كوردستانە.

رووداوە سیاساسییەكانی ئەم چەند رۆژەی رابردوو راستی و دروستی ئەو بۆچونەی سەلمان كە هەرێمی كوردستان سەرەرای بونی دەیان فشاری ناو خۆی و دەرەكی و برینی بودجەكەی توانیویەتی ئارامی و ئاوادەنی و ئیستقراری سیاسی و زمانی دیالۆگ لەنیو خۆدا پەرەپێبدا و كوردستان بەدەیان ساڵ بباتە پێش عێراقی عەرەبییەوە .

هەڵەیەکی کوشندەی حكومرانانی شیعە

كێشەی هەرە بنەرەتی  عێراق لە پاپەند نەبوون بەدەستور دەست پێدەكات حكومرانانی شیعە بەردەوام دەستوریان پێشیل كردوە و سەرەنجامیش كێشەی گەورە لە گەڵ سوننە و كورد لەسەر جێبەجینەكردنی دەستور دروستبوەو كارگەیشتوە بەوەی شەری شیعە و سوننە دروست ببێت و كوردیش پەنا بۆ ریفراندۆم و جیابونەوە ببات.

ئێستاش بەهۆی جێبەجێنە كردنی دەستور و بونی دادگایەكی بەناو فیدراڵی كەداردەستی هێزە سیاسییەكانە و بەئارەزووی هێزەكانی نزیك لەئێران تەفسیر بۆماددەكانی دەستور دەكاو كێشەی گەورەی لەنیوان هەرێم و ناوەند دروست دەكا و  هاوكات كێشەی گەورەشی خستە  نێو ماڵی شیعە .

لەیەكە هەڵبژاردنی عێراق ئەیاد عەلاوی و لیستەكەی زۆرینەیان بەدەستهێنا و  دەبوو ئەوان حكومەت پێك بهێنن بەڵام شیعەكانی عێراق بەرەوتی سەدریشەوە دژایەتی گەورەیان كردوو پەنایان بۆدادگا  بردوو تەفسیری دادگاش بەوشێوەیە بوو كۆتلەی زۆرینەی ناوپەرلەمان بەزۆرینە هەژمار دەكرێت و ئەو مافەیان لەئەیاد عەلاوی سەندەوە كەحكومەت پێك بهێنێت، لەوكاتەشەوە تاوەكو ئێستا شیعەكان دادگایان بۆ بەرژەوەندی سیاسی خۆیان بەكار هێناوە و هەرئەو هەڵەیەشە كەئێستا ئاگرێكی خستۆتە نێوماڵیشیعە كەدوورنییە تەروو وشك پێكەوە نەسوتێنێت .

كێشەی نیوان مالیكی و سەدرییەكان  بەكوێ‌ دەگات ؟

هەڵەیەکی کوشندەی چوار چێوەی هەماهەنگی دەستنیشا كردنی  محمد شیاع سودانی بوو  بۆ پۆستی سەرەک وەزیران  ، چونکە لە کاتی خۆپیشاندانەکانی 19 و 20 ناسراو بە راپەڕینی تشرین کە ، بووە مایەی دەست لە کار کێشانەوەی عادل عبدالمهدی ، شیعەکان چەند کەسێکیان دەستنیشان کرد بۆ پۆستی سەرەک وەزیران ، سێیەم یان چوارەم کەسی دەستنیشان کراو  ، محمد شیاع سودانی بوو ، بەڵام خۆپیشاندەران یەک لە دوای یەک دەستنیشانکراوەکانیان رەت کردەوە .  چوارچێوەی هەماهەنگی دەبوایە ئەوە بەپەند وەربگرن و كەسێك كاندید نەكەن كەلەلای شەقامی شیعە رەتكراوە بێت و هاوكات دژی سەدرییەكان بێت و نەیاری هەرێمی كوردستانیش بێت .

محمد شیاع سودانی بە سێبەری مالیکی دادەنرێت ، چەندین ساڵە لە حکومەت بەشدارەو پۆستی هەبووە ، بە کۆڵەیەک لە کۆڵەکەکانی دەسەڵاتێکی گەندەڵ دادەنرێ لە عێراقی نوێ ، كاندیكردنیش هەڵەی كوشندە بوو دەرنجامیش بەخراپ بەسەریاندا دەشككێتەوە.

هێزەكانی ناو چوار چێوەی هەماهەنگی  بە گشتی و هێڵەکەی مالیکی بەتایبەتی  ئەوەندە تێبگەیشتنایە بەس بوو  کە ، خۆپیشاندانەکانی تشرین ، سەدریەکان ناراستەوخۆ سەرپەرشتیان دەکرد، درك نەكردنیان بەو راستییە و گوێنەدان بەداخوازییەكانی سەدر  وای لەسەدرییەكان كرد  راستەوخۆ سەرپەرشتی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییە  بكەن و  بەبروای منیش ، تا نەگەنە دوا ئامانجیان واز ناهێنن.

ئایندەی عێراق بەكوێ‌ دەگات ؟

عێراقی ئێستا وەك بەرمیلە باروتێكە و هەموو شرۆڤەكارانی سیاسی تەنانەت حكومرانانی شیعەش دانی پێدادەنێن كە دۆخەكە لەهەر چركەساتێكدا بێت دەتەقێتەوە ئەوەشی هەیانە لەدەستیان دەچێت ، بە داخەیشەوە  لەم عێراقەی  كەبەخاوەن پێنج هەزار ساڵ شارستانی دادەنرێت  ، سیاسیەکانی ئەمرۆی  یەک تەبیعەتیان هەیە ، ئەویش هەتا زللە بە بنگوێیان نەکەوێت راناچڵەکن و لە واقیعەکە تێناگەن ، ئەوسا راچڵەکینەکەشیان سودی ئەو تۆی  بۆیان نابێت. 

سیاسەتی ئێستای عێراق چ لەگەڵ هەرێمی كوردستان چ لەگەڵ سوننە چ لە رووی ئابوری و خزمەتگوزاری یان مافەكانی مرۆڤ لەشكست دایە، وەك هادی عامریش لەبەیاننامەیەكدا دانی پێداناو وتی"كەس بەخیلیمان  پێنابات و دۆخەمان زۆر خراپە .

بۆیە هەموو پێشبیننیەكان بەو ئاراستەیەن كەئە و سیستەمە حكومرانییەی شیعە لەعێراق بنایادی ناوە رۆژ لەدوای رۆژ بەرەو هەڵدێر و داروخان دەروات و دورتانزیك شاهیدی مەرگی دەبین .

كورد دەبێت چی بكات ؟

هەرێمی كوردستان وەك بەشێك لەكیانی عێراقی فیدراڵ پریشكی هەر ئاگرێكی عێراقی بەردەكەوێت و پێویستە لەسەر سەركردایەتی حیزبەكان كۆدەنگ بن و ئەوەی لایان گرنگ بێت بەرژەوەندییە باڵاكانی  خەڵكی كوردستان بێت ، چونكە لەحاڵەتی شەری چەكداری نێوماڵی شیعە دۆخەكە دەگاتە ئاستی دەستێوەردانی راستە و خۆی وڵاتانی چواردەور و  دەبێت لەئێستا دا خۆمان بۆ هەموو ئەگەرێك ئامادەبكەین .

بەبروای من ئەوەی گرنگە لەم دۆخەدا حزبەسیاسیەكان و میدیاو شەقام پشتیوانی حكومەتی كوردستان و پرۆسەی نەوتی هەرێم بكەن وەك  سەرچاوەی بژێوی و ئابوری هەرێم و هاوكات لەدەوری چەتری بارزانی گەورە كۆببنەوە بەو پێیەی تاكە كاریزما و سەركردەی كوردە لەهەر چوار پارچەی كوردستان و  خاوەنی دیدگایەكی روونە و خوێندنەوەی وردی بۆ دۆخەكە هەیە و  هاوكاتیش  لەئاستی ئیقلیمی و نێو دەوڵەتیش گوێی لێدەگیرێت و خاوەنی بریاری جەریئانەیە لەكات و ساتی خۆیدا .

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP