نكۆلی له‌وه ناكریت بزوتنه‌وه‌ی سیاسی و نه‌ته‌وه‌ی له باشوری كوردستان زۆر چوته پێشه‌وه . ئه‌مه‌ش پیچه‌وانه‌ی خواستی داگیركه‌رانی كوردستانه كه‌له‌سه‌د ساڵی رابردودا كاریان له‌سه‌ر كردوه .
هاوكات هه‌لومه‌رجی نیوده‌وڵه‌تی گۆڕانكاری گه‌وره‌ی به‌سه‌ردا هاتوه .
ئیستا كورد ئاماده‌یه‌كی باشی له ناوه‌نده نیوده‌وڵه‌تیه‌كان هه‌یه و سه‌ركرده‌كانی كورده به‌تایبه‌ت بارزانیه‌كان پیوه‌ندی به‌هیزی دبلۆماسیان له ئاستی ووڵاتان دروست كردوه له‌ئاستی عیراقیش زۆرجار ڕۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان هه‌یه .
ئه‌مه‌ش وای كردوه وڵاتانی داگیركه‌ری كوردستان به نیگه‌رانیه‌وه له ئاینده‌ی هه‌رێمی كوردستان بڕوانن .
هه‌ر بۆیه چه‌ند ساڵێكه به‌رده‌وام ڕیگه‌ی جۆراوجۆر تاقی ده‌كه‌نه‌وه بۆ ڕیگری كردن له‌وه‌ی هه‌رێم نه‌بیته نمونه‌یه‌كی جیاواز له ئاستی وڵاتانی ناوچه‌كه له ڕووی حكومڕانی دیموكراسی و پیشكه‌وتنی هه‌مه‌لایه‌نه‌وه .
بۆیه به‌رده‌وام له‌هه‌وڵدان ئه‌م ئه‌زمونه‌ی كوردستان توشی پاشه‌كشه و شكست بكه‌ن . هه‌ربۆیه هه‌رجاره و كارتێ تاقیده‌كه‌نه‌وه كاتی سه‌ركه‌وتوو نابن هه‌وڵی تر ده‌خنه گه‌ڕ .
دروستكردنی ناكۆكی سیاسی و گوشاری ئابوری و هه‌وڵدان بۆ تیكدانی سه‌قامگیری هه‌رێم به‌ده‌ر نیه له پلانی وڵاتانی ناوچه‌كه كه هیشتا تیڕوانینكی كلاسیكییان بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ل دۆزی كورد هه‌یه .
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا كوردیش هیشتا خاڵه لاوازه‌كانی میژووی خۆی چاره‌سه‌ر نكردوه خاڵی لاوازی هه‌یه , به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانایه نیه ده‌رفه‌ت له‌به‌رده‌ست نه‌ماوه به‌لكو مه‌به‌ستمه بڵێم كورد پیوستی به‌خۆداچونه‌وه‌یه‌كی خێرا هه‌یه بۆ بارودۆخی ناوخۆی خۆی مانه‌وه‌ی ئه‌م بارودۆخه به ده‌ڵه‌مه‌ی به‌زیانی كورد ده‌شكیته‌وه .
دروستكردنی یه‌ك هه‌ڵویستی و بوونی یه‌ك ستراتیژی نیشتمانی و پره‌و‌دان به دیمكراسی و حوكمرانی باش و بایه‌خدانی زیاتر به‌په‌یوه‌ندی نیوده‌وڵه‌تی و كاركردن بۆ خۆبژیوی و دروستكردنی هیزیكی نیشتمانی سیسته‌ماتیك فاكته‌ری گرنگن بۆ به‌رده‌وامی و داهاتوویه‌كی ڕوون بۆ كوردستان .
كه‌ئه‌مانه هیچی محال نیه , ئه‌گه‌ر سیاسیه‌كانی كوردستان ده‌ستبه‌رداری به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی و تیروانینی ته‌سكی حزبی ببن .
چونكه راسته داگیركه‌ران له هه‌موو ڕویه‌كه‌وه له ئیمه به‌هیزترن به‌ڵام كیشه‌و گرفتی ناوخۆی و ده‌ره‌كیان زۆره .
ئه‌و هیرشانه‌ی كه ده‌كریته سه‌ر هه‌ولیر هه‌ر له‌و چوارچیه كه خه‌ڵكی هه‌رێم توشی دڵه‌راوكێ بكه‌ن و حكومه‌تی هه‌رێم سه‌رقال بكه‌ن , چونكه ئیستا هه‌ولێر ناوه‌ندی بریاری سیاسی و سه‌نگی كورده .
بۆ ئه‌وه‌ی له‌م قۆناغه‌دا كورد به‌هێزی ده‌ركه‌وی پیوسته هاوڵاتیانی كوردستان به ئیراده‌یه‌كی به‌هیزه‌وه له هه‌مووكات زیاتر پشتیوانی له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و هه‌رگیز مل بۆ ئه‌م كرده‌وه ترسنكانه كه‌چ نه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پیلانی دوژمنانی كورد به‌زیندوی زینده به‌چال بكریت .