دواین هەواڵ

ڕۆژی جیھانی ئازادی بیر و ڕا و ڕۆژنامەوانی.

‌ساڵح میراودەلی

03/05/2022

ھەموو ساڵێک ڕۆژی ٣ی مەی(03-05) وەکو ڕۆژی ئازادی ڕۆژنامەوانی جیھانی دیاریکراوە.

لە مانگی دوانزەی ساڵی ١٩٩٣ ەوە، لەلایەن ڕێکخراوی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە، ئەوڕۆژە دیاریکراوە، وەکو ڕێزێک بۆ ھەوڵ و ماندووبوونی ئەو کەسانەی کەژیانی خۆیان دەخەنە مەترسیەوە لەپێناو گەیاندنی ھەواڵ و زانیاریەکان بە خەڵک یان ئەوانەی لەو پێناوەدا ژیانی خۆیان بەخشیوە.

ھەرچەندە ئەو یادە لەسڵی ١٩٩٣ ەوە دەکرێتەوە، بەڵام ناوەرۆکی بابەتەکە ڕەگێکی قوڵتری ھەیە بەپێی جاڕنامەی گەردوونی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، وەک لەبەندی ١٩ ی جاڕنامەکەدا ھاتووە: ھەموو کەسێک مافی ئازادی بیر و ڕا و بیر و ڕا دەربڕینی ھەیە.

لەساڵی ١٩٩٧ ەوە، ڕێکخراوی یونسکۆی سەر بەنەتەوە یەکگرتووەکان، لە ڕۆژی ٣ی مەی، خەڵاتی ڕۆژنامەوانی دەبەخشێتە کەسێک یان دەزگا و ڕێکخراوێکی بواری ڕۆژنامەوانی، کە بەھۆی کاری پیشەگەریانەوە، لەپێناو ئازادی ڕۆژنامەگەری ڕووبەڕووی سەختی و مەترسی بوونەوە، خەڵاتەکە ناوی خەڵاتی ( گویلەرمو کانۆ )یە.

خەڵاتەکە بەناوی ڕۆژنامەوانێکی تیرۆرکراوی کۆڵۆمبیەوە ناونراوە، گویلەرمو کانۆ ساڵی ١٩٨٦ تیرۆرکراوە، بەھۆی ڕەخنەگرتنی توندەوە، کە لەو باندە مافیایانەی کۆڵۆمبیای دەگرت بەھۆی بازرگانی کردنیان بە ماددە ھۆشبەرەکانەوە.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP