سه‌ره‌رای خیانه‌تی شازده‌ی ئوکتوبه‌ر، پارتی له‌سونگه‌ی خه‌مخوری په‌رۆشیه‌وه بۆ ئاینده‌ی
کورد زۆر نه‌رمی له‌به‌رامبه‌ر یه‌کێتیدا نواند.
ته‌نانه‌ت له‌گفتوگوکانی چه‌ند ڕۆژی ڕابوردودا ئاماده‌ی
ده‌ربڕی بوو که پۆستی سه‌رۆک کۆمار بداته‌وه یه‌کێتی، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه
شاندی هاوبه‌شی پارتی و یه‌کێتی له‌چوارچێوه‌ی کارنامه‌یه‌کی هاوبه‌شدا چوونه به‌غداو
زنجیره‌یه‌ک کوبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو لایه‌نی شیعه و سوننه‌دا ئه‌نجامدا.
هه‌موو کورد له‌ئاست ئه‌م هه‌نگاوه خوشحاڵ بوو به‌ئومێده‌وه
جاوه‌روانی به‌رهه‌می سه‌ردانی شانده‌که بوو، به‌ڵام هه‌روه‌ک بینیمان باڤێل تاڵه‌بانی به‌په‌له پڕۆزێ
و به‌بێ ئاگاداری پارتی گه‌یشته به‌غداو، دوای کۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌فیری ئێران
و به‌رهه‌م ساڵح و گروپی شیعه‌کانی سه‌ر به‌ئێران، له‌پڕ هه‌ڵوێستی یه‌کێتی گۆڕانی
به‌سه‌ردا هاتوو ئه‌و حزبه جارێکی دیکه به‌ڕاسپارده‌ی ئێران و له‌پێناو هێشتنه‌وه‌ی
ئێراق له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئێران‌دا، ڕیشی خۆی دایه‌وه ده‌ست عامری و قه‌یس خه‌زعه‌لی
و مالکی .
که‌چی بۆ به‌لاڕیدابردنی خه‌ڵک و شه‌رعیه‌تدان به‌و هه‌ڵوێسته
خیانه‌تکارییه باس له‌وه ده‌کات گوایه پارتی له‌نێوان دوو باڵی شیعه‌دا لایه‌نگری
باڵێکیان کردووه دژی باڵه‌که‌ی دیکه، ئه‌مه‌ش به‌زه‌ره‌ری کورد ده‌شکێته‌وه. به‌ڵام
ئه‌وان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی کورد نه‌بوون ته‌ره‌ف له‌و دووبه‌ره‌کیه‌ی شیعه‌دا،
بویه به‌شداری دانیشتنی په‌رله‌مانیان نه‌کردو چوونه ده‌ره‌وه !
هه‌لبه‌ت لای هه‌مووان ڕوونه پارتی له‌گه‌ڵ زۆرینه‌ی ره‌های
په‌رله‌مان که زۆرینه‌ی کورد و شیعه و سوننه‌ی پێکهێناوه به‌شداری دانیشتنی په‌رله‌مانی
کردووه و له‌چوارچێوه‌ی ڕێکاره ده‌ستوری و یاسایه‌کانیشدا دانیشتنه‌که به‌ڕێوه
چووه.
که‌واته یه‌کێتی
به‌کام ئه‌قل و مه‌نتق ئه‌وه‌ی پارتی به‌ته‌ره‌فگیری لایه‌ک دژی لایه‌کی دیکه ده‌زانێت،
به‌ڵام خۆی که له‌گه‌ڵ که‌مینه‌یه‌کی شیعه‌ی سه‌ر به‌ئێران په‌رله‌مانی به‌جێهێشتووه
به‌پێچه‌وانه ده‌بینێت؟!.
بێگومان وه‌ڵامه‌که ڕوونه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه یه‌کێتی
هاوشێوه‌ی حه‌شدو عامری به‌شێکه له‌سیسته‌می ئه‌منی ئێران و ناتوانێت به‌بێ ئێران
هیچ هه‌نگاوێک بهاوێژێت .