دواین هەواڵ

کوردستان دوای هەشتی تەمموز

‌سیامەند سێلکی

23/07/2021

ئەوەی هەشتی تەمموز لەسلێمانی ڕوویدا بەهەر هوکارو نیەتێکەوە بێت ، ڕووداوێکی گرنگەو کاریگەری ئەرێنی (پۆزەتیف) ی دەبێ بۆ  بارودۆخی کورد لەباشورو ڕەنگە لەزۆر بواردا دەرفەتی زێڕین بۆ کورد برەخسێت .

 دیارە کەبەخوشبینیەوە لەڕووداوەکە دەڕوانین و نرخاندنی بۆ دەکەین لەبەر ئەوەنیە کە لەدیدێکی تەسکی حزبیانەوە لێی دەڕوانین و هەلسەنگاندنی بۆ دەکەین. بەلکو لەبەر ئەوەیە کە پێمان وایە لەڕووداوەکەدا کوتایی بە یەکێک لەو مەترسیانە هات کە لەناوخۆی کوردستانەوە هەڕەشەیەکی جدی بوو بۆ سەر قەوارەی فیدرالی و ئایندەی کورد لەباشور ،  هەرەشەکەش ئەوەبوو کە بڕیاری یەکێتی وەکو هێزێکی دەسەلاتدارو خاوەن هێزی سەربازی  بەدەست کەسێکی خائین و هەرزەکاری وەکو لاهور جەنگیەوە بوو کە خیانەتی شازدەی ئوکتوبەری ئەنجام  داوە .

ئەم خاینەتکارە هەمیشە سازو ئامادە بوو لەپێناو ڕازیکردنی دڵی داگیرکەرانی کوردستان یاری بەچارەنوسی کوردەوە بکات و ، بەردەوام  و بەبێ لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندیە بالاکانی کورد  هەرزەکارانە مامەلەی لەگەل ڕووداو پێشهاتەکان دەکرد و ، لای ئەو گرنگ نەبوو کورد چی لەدەست دەدات و چی بەسەر دێت .

بەلکو گرنگ ئەوەبوو ببێتە جێی متمانەی دۆژمن و ناحەزانی کورد . دیارە ڕاستی ماهیەتی لاهور وەکو کەسێکی خیانەتکارو هەرزە سیاسی بۆ کوڕانی مام جەلالیش ڕوون و خویا بوو ( ئەم ڕاستیە لەبڕیارەکانی باڤێل تالەبانیدا بەڕوونی دیارە) بویە لەپێناو گەڕاندنەوەی یەکێتی بۆ سەرهێلی نەتەوەیی (نەهجی مام جەلال) و دوور خستنەوەی مەترسیەکان لەسەر مالی مام جەلال بڕیارێکی بوێرانەیانداو ئەو هەرەشە جدیەیان لەکوردو مالی مام جەلال دوور خستەوە .
هەر وەک لەسەرەوە ئاماژەمان پێکردووە دوورخستنەوەی لاهور لەبڕیاڕی یەکێتی لەزۆر ڕووەوە سودی بۆ بەرژەوەندیەکانی کورد دەبێ .

وەکو یەکخستنی گوتاری کوردی بەرامبەر بەغداو دەووروبەر ، یەکخستنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و دام دەزگاکانی ئاسایش ، حکومەتی هەرێم دەتوانێت بەکردەیی بڕیارەکانی خۆی بەبێ جیاوازی لە هەموو ناوچەکانی کورستاندا جێبەجێ بکات ، پرۆژەی چاکسازی وەکو ئەوەی حکومەت پلان و نەخشەی بۆ دارشتووە وەکو خۆی جێبەجێ دەکرێت .

هەموو دەروازە سنوریەکان دەگەڕێنەوە ژێر دەسەلاتی حکومەت ،بەمەش داهات زیاد دەکات و دەبێتە هۆی کوتایی هێنان بەلێبڕینی موچە .بەکورتی و بەکوردی بەگەڕانەوەی بریاری یەکێتی بۆ لای مالی مام جەلال کورد لەباشور دەچێتە قوناغێکی نۆێوەو دەتوانێت بەسەر زۆر ئالنگاری و ئاستەنگەکانی ناوخۆیی و ئەقلیمیدا زاڵ بێت .

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP