لە هەلبژاردنی (٢٠١٨) پەرلەمانی کوردستاندا پارتی (٤٥) کورسی لەکوی (١١١) کورسی پەرلەمانی بەدەست هێنا، هەروەها (١١) کورسی کوتاکانیش ئەو بەربژێرانە بردیانەوە کە هاوپەیمانی پارتی بوون. بەم پێیە پارتی و هاوپەیمانەکانی لەکوی (١١١) کورسی (٥٦) کورسیان بەدەست هێنا کە دەکاتە(٥٠+١) لەئەنجامی ئەمەدا پارتی وەکو براوەی زۆرینەی پەرلەمانی جەنابی کاک مەسرور بارزانی وەکو بەربژێر بۆ پۆستی سەرۆکایەتی حکومەت دەست نیشانکرد.
لەسەر ئەم بنەمایە کابینەی نۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی بەڕێز کاک مەسرور بارزانی پێکهێنرا. سەرەڕای لێکەوتە نەگەتیفەکانی کورۆناو شەڕی داعش و بڕیای دادگای فەرەنسا بۆ ڕاگرتنی نەوتی کوردستان، لەهەمووشیان خەراپتر بەردەوامی سیاسەتی برسیکردن دژی کوردو ئەو پیلانگێڕیە ناوخۆیی و ئەقلیمیانەی دژی قەوارەی هەرێم لەئارادا بوون، کاک مەسرور بەوپەڕی دلسۆزی و خەمخوریەوە ملی دایە بەبەرپرسیارێتی و ئەوەی خەلکێک پێی خەون بوو کردیە واقع و جێبەجێی کرد.
بەدرێژایی تەمەنی کابینەی نۆ کە لەهەموو ڕوویەکەوە بۆ کوردستان بەرهەمدارو پڕ بەخشش بوو ،ئەو هێزانەی کە ڕۆلیان لە پیلانگێڕیەکان دژی قەوارەی هەرێمی کوردستان هەبوو هەیە، بەردەوام پارتی و جەنابی کاک مەسروریان بەوە تاوانبار دەکرد گوایە ئەو ئەنجامەی لەهەلبژاردنەکاندا بەدەستیان هێنا بوو لەبەر ئەوە بووە کە کومیسیون و یاسای هەلبژاردنەکانی کوردستان لەژێر هەژمونی پارتیدا بووەو لیستی دەنگدەرانیش ناوی خەلکی مردووی تێدایەو لەجیاتی مردووش دەنگ بەپارتی دەدرێت !!
بەم پێیەو لەسەر بنەمایە چەواشەکارانەو پەنابردن بۆ پیلانگێڕی و بەهاوکاری هاوبەشەکانیان ( ولاتانی ئەقلیمی و بەغدا) کومیسیون و یاسای هەلبژاردنەکانی کوردستانیان هەلوەشاندەوەو بەپێی خواستی خۆیان و لەبەغداوە کومیسیون و یاسایەکی هەلبژاردنیان بۆ کوردستان دانا !
دوای ئەو ڕێکارا نادەستوریانەو، بەمەبەستی ئەوەی بتوانن پرسی کورد لەدەستی کاک مەسرور بارزانی دەربێنن هەلبژاردنەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە(٢٠٢٤) بەو کومیسیون و یاسایە بەڕێوە چۆن کە لەبەغداوە بەسەر کوردستاندا سەپێنرا بوون. ئەمجارەش سەرەڕای ئەم هەموو پیلانگێڕیە پارتی سەرکەوتنێکی مەزنی بەدەست هێناو لەکوی (١٠٠) کورسی (٣٩) کورسی بەدەست هێنا، هەروەها لە(٥) کورسی کوتاکانیش هاوپەیمانەکانی پارتی (٣) کوردسیان بەدەست هێنا، واتە دوو بارە خەلک متمانەی دایەوە پارتی و بووە زۆرینەی پەرلەمانی.
بەم پێیە وەکو شایستەی هەلبژاردنەکان مافی پێکهێنانی کابینەی دە بۆ پارتی مسۆگەر کراو، لەسەر ئەم بنەمایەش دووبارە پارتی جەنابی کاک مەسرور بارزانی وەکو بەربژێر بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران و پێکهێنانی کابینەی (١٠) بەربژێر کرد.
پارتی لەژێر ڕۆشنای ڕاسپاردەکانی جەنابی سەرۆک بارزانی و لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندیە بالاکانی کورد ڕێگای گفتوگۆو دانۆستاندنی لەگەل هەموو لایەنەکان گرتەبەرو ئامادەی خۆی دەربڕی بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی بنکە فراوان، لەم پێناوەشدا نەرمی زۆری نواندو ئامادەش بوو بەشێک لە مافی خوی بداتە لایەنەکان. بەلام بەداخەوە بەرامبەرەکانی پارتی لەسەر ڕاسپاردەی نەیارانی کورد سۆر بوون لەسەر لوژیکی پیلانگێری و هەر ڕۆژەو بەپاساو بیانویەک ڕێگریان کرد لە کاراکردنی پەرلەمانی کوردستان.
بویە پاش دوو سال دان بوخوداگرتن و پشوو درێژی و لەپێناو پاراستنی قەوارەی فیدرالی کوردستان پارتی لە(٤/١١/٢٠٢٦) بەهاوکاری هاوپەیمانەکانی و لەڕێگای زۆرینەی پەرلەمانیەوە پەرلەمانی کاراکردەوەو کوردستانی لەفەراغی یاسایی و دەستوری دەرباز کرد. واتە بەهەموو پێوەرێک و لەسەر بنەمای ئەنجامی هەلبژاردنەکان و پالپشت بەزۆرینەی پەرلەمانی مافی پێکهێنانی کابینەی دە بۆ پارتی مسوگەر کراوەو بەربژێری پارتیش هەر مەسرور بارزانیەو هەر مەسرور بارزانیش دەمێنێتەوەو جگە لەدەنگی خەلک هیچ هێزێکی دیکە نەمافی ئەوەی هەیە نە توانای ئەوەشی هەیە باس لەگۆڕینی جەنابی کاک مەسرور بارزانی بکات. با لەبیریش نەکەین تاکە بژاردەی یەک ملیون دەنگ
هەر مەسرور بارزانیە.