دواین هەواڵ

قوڵبونەوەى ناکۆکیەکانى ناو ماڵى شیعە

‌د. پشتیوان فەرەج

18/11/2021

ترسێکى زۆر هەیە لەوەى گرژیەکانى نێوان سەدر و بەرەى ناڕازى دۆڕاوى هەڵبژاردنەکان فراوانتر بێت.

قۆناغى پیاچوونەوە و تێهەڵچوونەوەى ئەنجامەکانى هەڵبژاردن و تانەکان خەریکە تەواو دەبن دواى ئەوەى کە ئەو پرسە خرایە بەردەم دەسەڵاتى دادوەرى. هێشتا بلۆکەکان چاوەڕوانى ڕێکخستنەوەى ناو ماڵى شیعەن. دواى ئەوەى ناو ماڵى شیعەى عێڕاقى بەتەواوى دابەش بوون بە دوو بەرە و بەرەى سەدر و بەرەى دۆڕاوەکان وەک عامرى مالیکى.

بەپیێ ى زانیاریەکان ماڵى شیعە ئێستا دابەش بووە بە سێ بەرەوە بەرەى سەدر کە خاوەنى 73 کورسى پەرلەمانە و بەرەى دۆڕاو(یان ئەو بەرەیەى کە پێ یان دەوترێت بەرەى هێزى ڕەتکردنەوە) کە تیایدا هەموو بلۆکەکانى ترى شیعە ئەنجامى هەڵبژاردن ڕەت دەکەنەوە و هەوادارانیان لە شەقام خۆپیشاندان دەکەن.

هەرچەندە سەدر سەردانى بزوتنەوەى حیکمە و عەمار ئەلحەکیم کردوە لەگەڵ سەرۆکى هاوپیمانى سەرکەوتن حەیدەر عەبادى قسەى کردوە بەڵام هێشتا جیاوازیەکان زۆر قوڵ بونەتەوە. چونکە هاوپیەمانى فەتج هێشتا دانى بە ئەنجامەکانى هەڵبژاردن نەهێناوە و بەتەزویر و ساختەکردن هەڵبژاردنەکانى عێڕاق ناودەبەن.

لە ئێستایا نەک هەر ماڵى شیعە بەڵکو ماڵى سونەى عێڕاقیش ترسى ئەوەیان هەیە کە ناکۆکیەکانى سەدر و کوتلە بەهێزە دۆڕاوەکانى وەک عامرى و مالیکى قوڵتر بێتەوە و ئەمەش وادەکان گفتوگۆ و دانوستانەکان بۆ تەشکیل کردنى حکومەت زۆر قورس تر بێت و هەروا بەئاسانى ڕێک ناکەون لەسەر هەرسێ پۆستە سیادیەکەى عێڕاق.

لە ئێستایا سونە و کورد چاوەڕوانى ماڵى شیعەن لەنێو خۆیاندا ڕێک بکەون ئەوجا بێنە پێشەوە بەڵام خۆى لە ئێستایا گرنگە گفتوگۆ لەسەر پۆستە سیادیەکان بکرێت نەک دواتر.چونکە دوور نیە دواتر کورد و سونە پەراوێز نەخرێن.

پێ ناچێت بە ئاسانى عامرى و مالیکى ڕازى بن سەدر وەک کوتلەى براوە حکومەت پێک بهێنێت, ئەوان دەزانن دۆڕاون بەڵام دەتوانن شەقام بجوڵێنن و نەهێڵن سەدر حکومەت تەشکیل بکات. لە ئێستایا داواى بەدەست ژماردنەوەى ئەنجامى هەڵبژاردن دەکەن. دەسەڵاتى دادوەرى دەتوانێت ئەوە یەکلا بکاتەوە کە ئایا بە ئەنجامەکان ڕازى دەبن یان نا و دەبێت ئامادەبن . بەڵام ئەو پرۆسەیە هەروا ئاسان نابێت.

ناکۆکیەکە لەسەر ئەوەیە ئایا کوتلەى براوە دەبێت حکومەت تەشکیل بکات یان ئەو کوتلەیەى کە زۆرترین هاوپەیمانى لەناو پەرلەمان دروست دەکات. ئەگەر سەدر بشتوانێت حکومەت پێک بهێنێت ئەوا حکومەتێکى زۆر لاواز پێک دێنێت چونکە لایەنە نەیارەکانى سەدر لەناو پەرلەمان کوتلەى ئۆپۆزیسۆن ڕادەگەیەنن و ناهێڵن حکومەتەکەى سەدر هیچ بڕیاڕێکى گرنگ دەربکات لەدژیان.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP