دواین هەواڵ

دوای هەڵبژارد، چی بکرێ؟

‌هیوا ئەحمەد مستەفا

25/10/2021

هەڵبژاردن لە وڵاتەدیموکەسیەکاندا عورفێکی سیاسیە و حوکمڕانی وڵاتانی لەسەر بنیاد دەنرێ.

لە عێراقی تازەشدا، واتا عیراقی دوای (سەدام حسێن) سیستەمی وڵات بەشێوەیەکی مۆدێرن و بەبژاردە و خواستی دانیشتوانەکەی (دیموکراسی و فیدراڵی)بۆ بڕیادرا و لە ساڵی ۲٠٠٥ لە ڕاپرسی گشتیدا کە زیاتر لە سەدا هەشتای عیراقیەکان دەنگیان پێیدا، ئەو شێوازە لە دەستورێکی هەمیشەییدا جێگیر کراو هەرێمی کوردستان بەفەرمی دانی پێدانرا و بەشێکی زۆر لەمافەکانی (نەتەوەی کورد)یش وەک دووەمین و هاوبەشی سەرەکی لەعێراقدا تێیدا دەستەبەر کران. ژمارەیەک کێشەش کە کێشەوی زەوی و خاک و نیشتیمانن بەشێکن لە مبادئی نەتەوەییمان بە هەڵواسراوی مانەوە و لە ماددەی (٥۸) ی مەجلیسی حوکمەوە خرانە ناو مادەی (۱٤٠) ی دەستوورەوە و ماوەیەکی بۆ دانرا کە دەبوایە لەمێژبوایە هەنگاوی چارەسەری بۆ بهاوێژرا بوایە.

لە ئێستادا کە دوو هەفتەیە خولی پێنجەمی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەنجام دراوە، تا ئێستا هیچ ڕۆشناییەک بۆ ئەوە نیە کە بەو زوانە کابینەی تازەی حکومەتی ئایندەی عیراق دروستبکرێت.

ئەوەش بۆ زۆر هۆکار دەگەڕێتەوە، لە ناویاندا بە کرۆکترین و جەوهەری ترینیان دەرنەچوونەوە، یان زۆر کەم کردنەوەی ڕێژەی زۆری کورسیەکانی شیعەکانە کە ئەو ۱۸ ساڵەی ڕابردوو ئەوان حوکمی عیراقیان بەدەستەوە بووە و لەو هەڵبژاردنەدا جەماوەری دەنگدەری عیراق پەیامی خۆیان بە گوێچکەی دونیا گەیاند کە (شیعە) لە ئیدارەدانی دەوڵەتی تازەدا سەرکەوتوو نەبووە.

ئەو پەیامە پێ ناچێ هەروا بەئاسانی لەلایەنی زیان مەندەوە پەسەند بکرێ ، بۆیە شانۆی سیاسی عیراق چاوەڕوانی زۆرێک لە کێشەو بەردەی لێدەکرێ.

بەتایبەتی ئەو گروپە شیعانەی کە توندڕەو بوون و لای شەقامی سیاسی سەر بەئیران ناسراون، خاوەنی هێزە زۆر و زەبەندە کانی چەکداری حەشدی شەعبین و دەیان فڕۆکە شەڕکەر و کۆبتەر و ئەبرامز و چەکی قورسی جۆراو جۆریان لەبەدەستدایە، ئەوان زۆر زیان بەر کورسیەکانیان کەوتووە ، بەردەوام هەڕەشەی قبوڵ نەکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەکەن.

لە بەرامبەردا تاڕاددەیەک سوننەکان و شیعەی خۆ بەعیراقی زانی وەک تەیاری سەدری کورسیەکانیان زیادی کردووە.

لە هەرێمی کوردستانیش پارتی دیموکراتی کوردستان کوردسیەکانی زیادی کردوو هەندێ حزبی تریش یەکجاری بۆ ئەم هەڵبژاردنە یان هەڵوەرین یان بەیەک پنجەوە گیرساونەتەوە!
لە ئیستادا ئەوەی شەقامی کوردی چاوەڕوانی دەکات ئەوەیە کە حزب و لایەنە سیاسیە کوردستانیەکان بە خیتابیکی سیاسی یەکگرتوو بچنە بەغدا و یەک ڕیزی سیاسی هەرێمی کوردستان گەلی کوردبپارێزن.

یەکێک لەو ئەرکانەی کەخەڵک چاوەڕوانی لە ئەندام پەڕلەمانە دەرچوەکانی کورد دەکات، پێداگریە لەسەر چەسپاندنی بەندەکانی دەستوور و پاراستنی هەموو ئەو مافانەی کە تێیدا بۆ هەرێمی کوردستان دیاری یان دەستەبەر کراون.

گرنگی دانی زۆرتر بە ماددەی ۱٤٠ کە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەگرێتەوە.

هەروەها دروستکرنی پەیوەندیەکی باشە بەناوی کوردستانە وە لەگەڵ (عەرەب/ سوننە و شیەعە)وە لەگەڵ تورکمان و مەسیحی و هەموو ئەوانەی لەپەرلەمانی عیراق کورسیان هەیە.

پەرلەمانتارەکانمان دەتوانن هەوڵی توند ترکردنی پەویوەندی لەگەڵ سەرۆکایەتی و ئەنجومەنی وەزیران بدەن و کارێک بکەن ڕای باش لەسەر پڕۆژە و بڕیار و بەرکەوتەکانی هەرێمی کوردستان بدەن، هەموو ئەو بەرکەوتە و مافانەی کەتێکڕای سێکتەرەکان دەگرێتەوە .

ئەوەی مایەی نیگەرانیە ۱ـ۲ حزب بەحەجمی بچوک یان ناوەندی خۆیانەوە لە ئێستاوە بانگی ترازانی ئەو یەک دەنگیە دەدەن، دەڵێن لەهیچ کۆدەنگیەکدا نابین کە پارتی و یەکێتی تێدا بەشداربێت، ئەوەش بەزەرەد بۆ خۆیان و بۆ هەموو گەلی کوردستان دەشکێتەوە.

خۆ ئەگەر پەیامی ئێستایان تەنها ئەوەبێ کە گەرمەتای هەڵبژاردن بەری نەدابن، ئەوە بۆ زەمەنێکی کورت ئاساییە، ئەگەرنا باش نیە و خۆشیان پێویستە ڕابردووی هەڵوێستی ئەو پەڕلەمانتارانەیان لەبیرنەچێتەوە کە لە بەغداوە گروپی (هیوا) و شتی تریان دروستکرد و سەرئەنجام وەک ئەوەی ئەوان پێیان وابوو هەرچی دژی پارتی و یەکێتی بێت دەنگ دێنێ، پێچەوانە بۆوە و وادەرنەچوو، کورسیەکانی پێشوتری خۆیان تێدا دۆڕاند.

ئەوەش مانای ئەوە دەدات کە کارە هاوبەشە دەستە جەمعیە نەتەوەییەکان نابێ بەهیچ پاساوێک بکرێنە قوربانی مەرامی سیاسی حزبی و قۆستنەوەی شەقامی ناڕازی ناوخۆیی، چونکە ئەوە دوو بابەتی لێک جیاوازن.

لە ئیستادا لەسەر ئێمەی پارتیەکان بووبە ئەرک کە دەبێ زۆرتر لەجاران لە ناوخەڵکدا بین و خۆشی و ناخۆشی خەڵک بە هی خۆمان بزانین و بەردەوام داخوازیە ڕەواکانی خەڵک بە حکومەت و سەرکردایەتی سیاسی بگەیەنین و هەوڵبدەین ڕاستیەکان وەک خۆیان مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێ و خۆمان پێ لە خەڵک گەورەتر نەبێ، دەبێ جەماوەر لەسەرووی خۆمان دانێین و بەرژەوەندی ئەوان واتا پاراستنی ئەو کورسیانەی بەدەست هاتوون.

وە فاداری بۆبەڵێنەکانی پێش هەڵبژاردن ڕاستگۆییمان بۆ دەنگدەرانمان نیشان ئەدات.

بۆ ئەوەی بۆ هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان ڕێژەی بەشداربوون زۆرتر بێت و پارتی وەک هەمیشە دەنگی یەکەم بێت، هەموو ئەو پڕۆژە خزمەتگوزاریانەی بڕیاریان لەسەر دراوە بخرێنە بواری جيبەجێکردن و ڕەوشی بازاڕ و ژیانی هەوڵاتیان لە هەموو بوارەکاندا باشتر بکرێ کە هەر ئەوەش لە حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕوان دەکرێ.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP