دواین هەواڵ

کلاسیکۆی حکومەت و پەرلەمان!

‌شەنكار عەبدوڵا

29/06/2021

لەماوەی ئەم دوو رۆژەدا گفتوگۆیەکی گەرم و جدی لەپەرلەمانی کوردستان ڕویدا، بەجۆرێ پەرلەمانتاران تێکڕا بەدڵی خۆیان موزایدەیانکرد، هەریەکە و لەئاوازێ دەیانخوێند، وەک ئەوەی کۆتایی دنیابێ، یان سبەینێ هەڵبژاردن بێت و ئەمانیش دووبارە کاندیدبن.

حکومەتیش بە شێنەیی وەڵامی زۆرینەی پرسیارەکانی دانەوە و پەرلەمانتاران لەم هەوڵەشیاندا وەک زۆربەی هەوڵ و موزایدەکانیتر لەم گفتوگۆیەدا، یان لەم کلاسیکۆیەدا سەرکەوتوو نەبوو، هۆکاری سەرنەکەوتنیشی زۆرە، لەم وتارەدا کەم تازۆر تاوتوێی بەشێک لەهۆکارەکانی شکستی پەرلەمانتاری موزایدەچی و پۆپۆلیستی دەخەینەڕوو.

ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان چونکە ئەزمونی هەیە و بەرپرسیارێتی هەیە و تاڕادەیەکی باش دۆخەکە دەخوێنێتەوە، تێدەگات لە هاوکێشە سیاسی و یاساییەکان، بۆیە ئەو بەر لە هەرشتێ ئاهێکی ساردی بەدڵی پەرلەمانتارە پۆپۆلیستەکانداکرد، بەوەی کەزیاتر لەهەزار پڕۆژەی حکومەت لەم کابینە دا هەیە،

زانیارییەکانی ئەتروشی ئەوەی سەلماند، کەپێشتر نوسیبوم، کەچەند کەسێکی کەم لەکوردستان شارەزایی بواری نەوتن و لە گرێبەستەکان تێدەگەن، بەڵام وەزیری سامانە سروشتییەکان ئەو بابەتەی زۆر سادە کردەوە و هیوادارم ئەو زانیارییانە وامان لێبکات چیتر لە خۆمانەوە قسە لەسەر ئەو مەلەفە نەکەین.

بەڵام پەرلەمانتاران تەنیا 26 پڕۆژەیان بەسەر کردووەتەوە و بەدواداچوونیان بۆ کردووە، کە ئەمە ئەرکی سەرەکی پەرلەمانتارە، بەڵام لەم ئەرکەدا نەک هەر سەرکەوتوو نەبوون بگرە پەرلەمانیشیان وەک یەکێک لە دەسەڵاتە سەرەکیەکانی کوردستان رسواو شەرمەزارکردووە، کەچی زۆرینەشیان سکاڵا لەسەرۆکایەتی پەرلەمان دەکەن بەکەمتەرخەمی دەزانن لەبەرامبەر حکومەتدا! بەڵام ڕاستیەکەی ئەوەیە سەرۆکایەتی پەرلەمان بواری موزایدەکردنی کەم کردونەتەوە.

ئەز دژی قسەکردن و هەڵوێست وەرگرتنی پەرلەمانتاران نیم، بەڵام ناکرێ بەبێ بەدواداچوون قسە بکەی، چونکە دەکەویتە هەڵەی فەزیحەوە، وەک ئەوەی بەشێک لە وەزیرەکان هەڵەکانیان لەکۆبونەوەی ٢٨-٢٩ی ئەم مانگە بۆ پەرلەمانتاران راستکردەوە، چونکە ناکرێ تۆ پەرلەمانتاربی و زۆربەی دەرگاکان کراوە بن بەڕووتاندا، بەڵام بەبێ زانیاری قسە فڕێ بدەی، هەرئەمەش هۆکاری ئەوەیە کە حکومەت سڵتان لێناکاتەوە.

14کاتژمێر گفتوگۆکردن کارێکی باشە، بەڵام ناکرێ لە97 پەرلەمانتاری بەشداربوو، 97 پرسیاری مەعقول نەکرێ! ناکرێ زۆرینەی پەرلەمانتار، قسەی هاوڕێکانی پێش خۆیان دووبارە بکەنەوە!

ناکرێ و گونجاو نییە هەرلەبەر موزایەدە هیچ ئیزافە یەکت نەبێ و هەمان قەوان دووبارە بکەیتەوە کەپێشتر مێشکی رەشوڕووتت پێ قانداوە.

ئەوەی لەم گفتوگۆیەدا جیاوازبوو تەنیا یەک شت بوو، ئەویش پەرلەمانتارانی پارتی بوون، کە ئەمجارەیان پرسیاری زۆر توندیان لەهەردوو وەزیری دارایی و سامانە سروشتییەکانکرد، بەرگریشیان لەحکومەت نەکرد! ئەمە شتێکی ئاسایی نییە و پارتی لەماوەی پێشوودا لەڕێگای کۆمەڵێ کار و پەرلەمانتارەکانیەوە بەباشی دەستی ڕکابەرەکانی خوێندووەتەوە، توانیویەتی زۆر بەسانایی موزایدەکانیان بکات بەتۆز، لەوانەش رۆژگارێ پەرلەمانتاری لایەنەکانیتر هەبوو لێدوانیان دژی خانەنشینی دەدا،

ناکرێ و گونجاو نییە هەرلەبەر موزایەدە هیچ ئیزافە یەکت نەبێ و هەمان قەوان دووبارە بکەیتەوە کەپێشتر مێشکی رەشوڕووتت پێ قانداوە. 

پارتی هات ئەمجارە خەڵکانێکی خستە پەرلەمانەوە، وتی من نەک هەر خانەنشینی بەڵکو مووچەشم ناوێ، زۆرشتی تریش، وا پێدەچێ ئەم هەوڵەی پارتی هەوڵێکیتربێ بەئاراستەی ئەوەی کەچیتر لایەنەکانیتر نەتوانن پارتی بخەنە گۆشەیەکەوە و خۆشیان لەلایەکەوە بەشداری حکومەتبن و لەلایەکیتر ترەوە خەڵک بگەوجێنن، بە لێدوانی توند و ناقۆڵا دژی حکومەت.

پرسیاری پەرلەمانتاران هیچی تازەی تێدانەبوو بۆمنێ، کەموتابعێکی متەوازعم، چونکە زۆربەیان لەبری کاری بەدواداچوون و چاودێری بونەتە وەحشی شاشەکان و شەووڕۆژ ئەو قەوانانە لێکدەدەنەوە، بەڵام وەڵامی بەرپرسە حکومییەکان شتەهایەکی تازە و زانیاری وردی تێدابوو، بۆ هەموو ئەوانەی کە واقیعیانە خوێندنەوە دەکەن و خۆیان ڕزگارکردووە لەگرێی ڕق و چەقبەستووی ئایدۆلۆژیایەک.

کەمال ئەتروشی،وەزیری سامانە سروشتییەکان کاتێ سوێندی خوارد کە هەرکەسێ گەندەڵی بکات دەیکات بە100 پارچەوە و بەسەریحی وتی، ئەوەی گەندەڵی بکات، نەئەخلاق و نە شەرەفی هەیە و وتیشی گەندەڵی لە کارمەندانی خۆم و لەچاو شینە بیانییەکانیش قبوڵ ناکەم.

هەرچەندە بەڕێز ئەتروشی کوردییەکەی باش نەبوو، بەڵام بە توانایەکی بەرزی زانستی و بە لێهاتوویی و متمانەی تەواو بەخۆبوونەوە قسەی دەکرد و رونی دەکردەوە کەچۆن و بۆچی دەرهێنانی نەوت لەکوردستاندا پارەی زیاتری دەوێ وەک لە عێراق(کەلەهەرێمدا بۆ هەر بەرمیلێک ١٢ دۆلار، بەڵام لە عێراقدا ١ دۆلاری دەوێ).

زانیارییەکانی ئەتروشی ئەوەی سەلماند، کەپێشتر نوسیبوم، کەچەند کەسێکی کەم لەکوردستان شارەزایی بواری نەوتن و لە گرێبەستەکان تێدەگەن، بەڵام وەزیری سامانە سروشتییەکان ئەو بابەتەی زۆر سادە کردەوە و هیوادارم ئەو زانیارییانە وامان لێبکات چیتر لە خۆمانەوە قسە لەسەر ئەو مەلەفە نەکەین.

هەرچی ئاواتی شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستانە، دۆست و دوژمن شاهیدی ئەوەی بۆ دەدەن کەهەموو کات سەریح بووە لە قسەکردندا و هەر پرسیارێکی لێکرابێ بەزیادەوە وەڵامی داوەتەوە، پێشتریش لەپەرلەماندا و لەناو لیژنەی دارایشدا شێخ ئاوات وەڵامی هەموو پرسیارێکی داوەتەوە و ئالنگارییەکانیش بەبێ شەرم و خاتر گرتن خستووەتەڕوو.

هەرچی ئاواتی شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستانە، دۆست و دوژمن شاهیدی ئەوەی بۆ دەدەن کەهەموو کات سەریح بووە لە قسەکردندا و هەر پرسیارێکی لێکرابێ بەزیادەوە وەڵامی داوەتەوە

لەم کۆبوونەوەدا، ئەوەی گرنگ بوو هەنگاوەکانی چاکسازی بوو کە بەردەوامە و کاری باشی تێداکراوە، بەڵام هێشتا چ هاونیشتیمانیان و چ پەرلەمانتارانیش زانیاری وردیان لەم بارەیەوە نییە.

 پێشتر ڕەخنەیەکی زۆر هەبوو لە کۆمپانیاکانی سکورێتی کەکێڵگە و کۆمپانیاکانی نەوتیان دەپاراست و پارەیەکی زۆری کەرتی نەوت دەچوو بۆ ئەو کۆمپانیانە، لەکاتێکدا پۆلیسی نەوت و غاز هەبوو، بەڵام وەزیری سامانە سروشتییەکان دڵنیایدا لەوەی کەکۆمپانیاکانی سکورێتیان ئیزنداوە و ئێستا پۆلیسی نەوت و غاز بەو کارە هەڵدەسن، هەروەها پێداچوونەوە بەگرێبەستەکانی نەوت و لێسەندنی باج لە کۆمپانیاکانی نەوت و تەواوی کۆمپانیا گەورەکان کە ساڵانێکی زۆرە باجیان نەداوە، ئەمەش وادەکات داهاتێکی زیاتر لەنەوت بگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی گشتی، ئەوە جگەلەوەی لەماوەی پێنج مانگدا داهاتی نەوتی هەرێم تەنیا لەنرخەکەیدا ١٣٠ ملیۆن دۆلار زیادیکردووە.

لە پێداچوونەوە بە  ٣٤٢ هەزار فەرمانبەری مەدەنیشدا بەپلە و سەرە موچەکانیان لەموچەی بنەڕەتی یەک ملیار و ١٩٢ ملیۆن دینار گەڕاوەتەوە بۆ حکومەتی هەرێم، ئەوە جگە لەوردبینی لەخانەنشینی نایاسایی و پلەکانیان و دووموچە و زیاتریشدا، هەموو ئەمانە وادەکەن خەرجی حکومەت بۆ مووچە کەمتر بێتەوە،

بەمەش نزیک دەبینەوە لەوەی کە لەئایندەیەکی نزیکدا ئەگەر بەغداش ٢٠٠ ملیار دینارەکە نەنێرێ، ئەوە موچە بەبێ لێبڕین دابەشبکرێ و پرۆژەکانی وەبەرهێنان و پەرەپێدانی پارێزگاکان بەردەوامبێ، بێگومان بەردەوامبونی پرۆسەی چاکسازی وامان لێدەخوازێ چاومان لە ئایندەیەکی باشتر و کوردستانێکی گەشاوەتربێ، پەرلەمانتارانیش دەبێ خۆیان ئەپدەیت و پڕچەک بکەن، ئەگینا لەم کابینەدا لەهەموو کلاسیکۆکانیتردا شکست دەهێنن، چونکە کارنامەی کابینەی نۆ شەفافیەتە..

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP