دواین هەواڵ

شەهید كردنی ( 5 ) پێشمەرگە و چارەسەر !

‌مەلابەختیار

06/06/2021

كورتیلە رەخنەی سیاسی ژمارە (44)
دەمێكە، ناكۆكی و كێشەكان لە دەڤەری كۆنترۆڵكراوی ( P.K.K ) پەنگ دەخوات. بە هۆی بونی گەریلاوە، ناوچەكە دوچاری زیانی زۆر دەبێ‌.

لە ماوەی رابردودا P.K.K لەگەڵ پارتی و حكومەت لەو دەڤەرەدا، بەردەوام كێشەیان قوڵتربووە. توركیاش بێ‌ پەروا، سەروەری سنور پێشێل دەكات. گەیشتە شەهید كردنی ( 5 ) پێشمەرگەش. كە ئەمەیان جەرگبڕە..

دۆخەكە وا بمێنێتەوە، روداوی جەرگبڕتری لێدەكەوێتەوە و لە گرێژنەش دەردەچێ‌. كاتی هاتووە ( P.K.K ) بە رۆشنی بیر لە چۆنێتی چارەسەر كردن بكاتەوە.

ئەمەش بە رەچاوكردنی مافە یاساییەكانی هەرێم و دور خستنەوەی مەترسی لەسەر خەڵك و پێشمەرگە دەكرێ‌. جارێ‌ رێگای دانوستانیش دانەخراوە !

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP