ئەو گەلەی خاکی نەبێت، لەو کرێنشینە دەچێــت کە بێ هیــچ یاسا
و گرێبەستێک ماڵێک لە خاوەنماڵ بەکرێ دەگرێت و هــــەر کاتـــێک خاوەنماڵ بیەوێت، بارگەوبنەی لە کۆڵاندا دەبینێتەوە. سەبارەت بە بەهای خاک، مرۆڤ ئەگەر تەنیا بستە زەوییەکی هەبێت، ئەو بستە خاکە ناسنامە و شکۆی ئەوە.
مێژوو دەریخستووە لەدەســـتدانی خاک گورزێکی کوشــندەیە بۆ سەر ماف و قورسایی هەر نەتەوەیەک. بەهای مرۆڤ پەیوەستە بە خاکەکەیەوە؛ جا ئەگەر بە هەر هۆکارێک دەستبەرداری ببێت، ئــەوا شکۆ و پێگەی نەتەوەیی خۆی دەخاتە مەترسییەوە، چونکە شکۆی لەدەستچووش بە ئاسانی قەرەبوو ناکرێتەوە.
ساڵانێک بەسەر کارەساتی ١٦ی ئۆکتۆبەردا تێدەپەڕێت؛ لەم ڕۆژەدا بەهۆی ناهۆشیـــاریی ســیاسی، هەڵــــەی کوشــندەی ستراتیــژی و پەرتەوازیی ناوخۆیی، لە نیوە زیاتری خاکی باشووری کوردســـتان لەدەست درا. هــێزەکانی حکومـــەتی فــیدراڵ و حەشــدی شەعبی گەڕانەوە بۆ ئەو ناوچە جـێناکۆکانەی کە پێشــتر خوێـــنی هەزاران پێشمەرگەی لەپێناودا ڕژابوو.
ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر هەرگیز لە یاد ناکرێن و لە مێژووی نەتەوەییماندا وەک خاڵێکی وەرچەرخانی نەرێنی و شکستێکی گەورە چاوی لێ دەکرێت.
بەر لەو بەروارە، پێشمەرگە و حکومەتی هەرێمی کوردستـــــــان سەرپەرشتیی ئەمنیی ئەو ناوچانەیان دەکرد و کورد خـــــاوەنی بڕیاری خۆی بوو، بەڵام لەو ڕۆژەدا لە سەدا پەنجا و یەکی خاکی هەرێمی کوردستان لەدەست چوو و کەوتــــەوە ژێر دەسەڵاتــی سەربازیی بەغدا.
بەدوای ئەوەشدا، جارێکـــی تر پرۆســـەی تەعـــریب و گۆڕیـــنی دیمۆگرافیای ناوچە جێناکۆکەکان دەستی پێکردەوە، ئاوارەبوونی خەڵکی ڕەسەنی ناوچەکە ڕووی دا و دەست بەسەر زەویـــــوزاری جووتیارانی کورددا گیرایەوە و بەرهەمەکانیان سووتێنران.
جارێکی تر سیـــاسەتی تەعـــریب هاوشـــێوەی سەردەمی ڕژێــمی پێشوو دەستی پێکردەوە و گوند و ماڵی کورد لەو ناوچانە کەوتــنە ژێر مەترسی. بۆیە ئەوانەی هەوڵی پاساوهێنانەوە بۆ ئەو کارەساتە نەتەوەییە دەدەن، ناتوانن قەبارەی زیانەکان کەم بکەنەوە.
مێژووی کورد بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و بێپەردە حوکم لەسەر ئەو ڕۆژە دەدات، وەک ڕۆژێکی تـــــاڵ و نائومـــێدکەر و خـــیانەت سەیری دەكات کە کاریگەرییە نەرێنییەکانی بۆ ساڵانێــــکی درێــــژ بەسەر دۆزی ڕەوای گەلەکەمانەوە مایەوە.