دواین هەواڵ

کاک عەزیز بەزانستی بابەتەکەی ڕوندەکردەوە بەڵام کاک عەلی هەوڵی سەر لێشێواندنی دەدا...

‌کۆسرەت شێخ ئارام

16 کاتژمێر پێش ئێستا

نەمویست باس لەو دیبەیتە بکەم بەڵام زۆر کەس قسەی خۆیان کرد و ویستم منیش بڵێم ...بەڵام نەک بە شێوازی ئەوانی تر بەڵکو تا ڕادەیەک ئەکادیمیانەتر لەسەر بابەتە بدوێم... 

 

۱ـ بابەتی پرۆژەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ( هەژماری من ، پرۆژەی ڕوناکی ، پرۆژەکانی ڕێگەوبان ، ژێرخانی تەکنەلۆجی..... زۆری تر) هێشتا زۆری ماوە بۆ ئەوەی هەڵسەنگاندنێکی جدی بۆ بکرێت تا بزانین سەرکەوتوو بووە یان شکستخواردوو، بەڵام پەلامار دانی لەم کاتەدا کە هێشتا سەرەتایە جگە لە سەرکەوتن هیچی تری لێ بەدی ناکرێت . 

 

۲ـ نمونەکانی کاک علی لاواز بوون ، بە حوکمی ئەوەی کاک علی چەندین ساڵە لە ناو سیاسەت و لە پەرلەمان کار دەکات نەدەبوو نمونەی مشتێک بۆ خەرمانێک بهێنێتەوە لە هەموو بابەتێک دا مشت نمونەی خەرمانێکە بەڵام لە سیاسەت دا خەرمان حوکمی مشت دەکات واتە بە ماڵێک و بە کارگەیەک و بە کۆمپانیایەک کە پارەی پرۆژەی ڕوناکی زیاد بۆ هاتۆتەوە ناکرێت بەیکەیتە نمونە بۆ هەموو پرۆژەکە.

 

۳ـ ئەوەی من بەدیم کرد لەم دیبەیتە دا لەلایەن کاک عزیز بابەتەکان ئەکادیمی و زانستی تر و داتا بوو بەڵام هەندێک جار کاک علی بۆ سەرلێشێواندن هەوڵی گۆڕینی ئاراستەکەی دەدا بۆ لایەکی تر .

 

٤ـ تێڕوانینی من وابوو کاک علی کە زۆر کات لە واڵی سۆشیال میدیاکانی جاڕی شکستی پرۆژەی ڕووناکی دەدات بە فەردەیەک لە دۆکیۆمێنت و داتاوە دێتە ناو ستۆدیۆ بەڵام لەبری ئەمە بە مۆبایلەکەی لە کاتی وتەکانی کاک عزیز بە دوای بابەتەکاندا دەگەڕا کە ئەمەش پرنسیپی گفتوگۆکەی تێکدا و چەند جارێک کاک عزیز ئاگاداری کردەوە . 

 

٥ـ سەرەڕای هەموو تێبینیەکان لە پرۆژەکە بەڵام ناکرێت باسی عەدالەت بکرێت، ئەمەی کراوە داڕشتنی سیاسەتێکی گشتیە و دەبێت زۆرینە لێی سودمەند بێت نەک ماڵێک یان کارگەیەک زەرەری کردووە ئیتر ئەم پرۆژەیە شکستی هێناوە . 

 

٦ـ ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان ۱٠٪ بڕی پارەی کارەبای زیاد نەکردبا بۆ پرۆژە سەرمایەگوزاریەکان ئەوا هەر کاک علی خۆی دەهاتە سەر تیڤیەکان و دەیوت حکومەتی هەرێمی کوردستان تەنها سەرمەیەدارەکان دەوڵەمەندتر دەکات . 

 

۸ـ کاک علی زۆر باسی بابەتی بەراوردی دەکرد و هەرێمی کوردستانی وەک دەوڵەت نیشاندا کە دەبێت خۆی بەراورد بکات بە دەوڵەتەکانی دراوسێ ، بەڵام نازانم ئەم ڕوانگەیەی کاک علی بۆ لە بابەتەکانی تر دا کە باسی دەکات وا نیە بۆ لەم بابەتە دا ئەم بەراوردکاریە هاتە ئاراوە . 

 

۹ـ بابەتی کۆمپانیاکان و کەرتی تایبەت لە پرۆژەکەدا لە ژێر گرێبەستی هاوبەشی کەرتی تایبەت و کەرتی گشتییە (هاوبەشی) ە واتە پشکی هەردوو لایەنەکە هەیە لەم پرۆژەیەدا ئایە قازنج نەویست بێت یان قازانج ویست بێت . 

 

۱٠ـ کۆتایی، دەبێت هاوڵاتیان لەسەر بەکارهێنانی کارەبا ڕابهێنرێن کە چۆن بەکار دەهێنرێت ، لە وڵاتانی ئەوروپی دا هەر گڵۆپێک پێویست نەبوو دەکوژێنرێتەوە بەڵام بە داخەوە لە وڵاتی ئێمە بۆ فەخفە و جوانی گڵۆپ و ئینارەکان لە بانگی ئێوارە بۆ بانگی نیوەڕۆ کار دەکات
لەگەڵ ڕێزم 
سوپاس بۆ خوێندنەوەی بابەتەکە 
 

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP