سەد جاری دیکە دووبارەی دەکەمەوە؛ هەرکەسێک یەک ڤیدیۆی داربڕینی لە هەرێمی کوردستان لە ماوەی ٥ ساڵی ڕابردوودا هێنا، ئەوا من ئایفۆنێکی ١٨ بۆ دەکڕم، بەڵام ڤیدیۆی باکووری کوردستان، ئیسپانیا و پورتوگالم بۆ مەهێنن کە پێشتر نیشانم داون.
من کێشەم لەگەڵ هاووڵاتی ئاسایی نییە، چونکە بە ئاسانی ئاراستە دەکرێن؛ بەڵام کێشەم لەگەڵ رۆژنامەنووس، پەیامنێر، پێشکەشکار، پڕۆدیوسەر و هەواڵساز هەیە کە لە سەردەمی زیرەکیی دەستکرددا ناتوانێت دوو شاتەشاتی سۆشیال میدیا پشتڕاست بکاتەوە،دەچێت مایک بۆ خەڵک ڕادەگرێت و تەواو.
پێشکەشکاری زیرەک پرسیاری ورد دەکات و دەبێت خاوەن پرسیار بێت، بەڵام پەیامنێری زیرەک دەبێت خاوەن زانیاری بێت .
سێ ڕۆژە تیمێکی تایبەت و پڕۆفێشناڵی کوردی و پاکستانی، لە ڕێگەی بەکارهێنانی جۆرەها بەرنامە و ئەپڵیکەیشنی پێشکەوتووی نەخشەسازی و چیاکانەوە لە ناو باڵەخانەی سیتی سەنتەر، خەریکی ئەوەن شوێنی داربڕینەکە بدۆزنەوە و بزانن ئایا لە هەرێمی کوردستانە یان نا؟ ئایا ئەو شوێنە کوێیە؟ بەڵام بۆیان پشتڕاست نەکراوەتەوە و ئەنجامەکان شتێکی دیکە بوون.
ئامانجی تیمەکە ئەوە بوو شوێنی داربڕینەکە بخەنە سەر سنووری بادینان و ناو هەرێمی کوردستان، پاشان بیکەنە گرافیک و ئینفۆگرافیکی نەخشەیی لە دوو کاتی جیاوازدا بۆ نیشاندانی ئەو شوێنەی دارەکانی لێبڕدراوە، بەڵام تا ئێستا یەک شوێنیشیان نەدۆزیوەتەوە لەم ماوەیەدا لە هەرێمی کوردستان کە داری لبڕابێتەوە.
ئەمڕۆ سەرپەرشتیارە پاکستانییەکە بە ڕوونی گوتوویەتی: «لە دوای ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٠ـەوە هیچ داربڕینێکی فراوان لە سنووری دهۆک نەبووە، بەڵام لە سنووری تورکیا، بە درێژیی ٢ کیلۆمەتر و پانیی ٤ کیلۆمەتر دار بڕدراوەتەوە و ئەم بابەتە لەسەر نەخشەکە بە تەواوی دیارە.
جێی سەرنجە، تیمەکە ئەوەیان دەرخستووە کە جادەی نوێ و بنکەی سەربازیی نوێی تورکیا لە سنووری باکووری کوردستان - تورکیا دروست کراون .
بەجۆرێک لە ساڵی ٢٠١٣ـدا ٧٨، قەرەقۆڵ یان مۆڵگەی سوپای تورکیا هەبوون، بەڵام ئێستا بوونەتە ١٨٩ قەرەقۆڵ و مۆڵگەی سەربازی. هەروەها لە دێرسیم دەست بە دروستکردنی ٢٢ مۆڵگە کراوە؛ ئەو بارەگایانەی کە دیوارە بەردینەکانیان ٨٠ سانتیمەتر ئەستوورە و قەڵای ١٢ مەتریی بەرزیان تێدایە.
هەروەها بە درێژیی ٨٢٠ کیلۆمەتر ڕێگەی هاتووچۆ، وەک بەیەکبەستنەوەی بنکە سەربازییەکانی تورکیا، بە چیمەنتۆ و کۆنکرێت ڕێژکراوە.
هاوکات، تورکیا دوای کشانەوەی پێکاکا و پرۆسەی بەناو ئاشتی، نزیکەی ٩٠ مۆڵگەی دیکەی لەناو خاکی هەرێمی کوردستاندا دروست کردووە لەو شوێنانەی کە پێشتر پێکاکای لێ بوو.
سەبارەت بە ناوچەکانی دیکە، تیمەکە ئەوەشیان ئاشکرا کردووە کە لە شرناخ ١١ پۆند و بەنداوی ئاو دروست کراون، ٤ دانە لەسەر دەریاچەی مونزوری لە دێرسیم، و بەنداوێکیش لە سێرت لەسەر ڕووباری بۆتان دروست کراوە.
بە کورتی، تورکیا لەناو باکووری کوردستاندا بە درێژایی سنووری هەرێمی کوردستان بەنداو و مۆڵگەی سەربازیی نوێی دروست کردووە، زۆربەی ئەو هەنگاوانەی تورکیا دوای بڕیاری کشانەوەی پێکاکا لەناو خاکی تورکیا ئەنجام دراون.
بێگومان خەڵکانێک دەیانەوێت ئەو شکستە، فاشیلبوون، ماڵوێرانی و لەناوبردنی دارستانەکانی باکووری کوردستان لە بیخەنە ئەستۆی هەرێمی کوردستان ئەوەی هەیە لەچەند رۆژی داهاتوودا کۆی هەڵەیەکە دەخرێتە ئەستۆی پێکاکا و ئەو بە هۆکاری دەزانن و ئامانجی شەهیان خانیش هەر ئەوەبوو
بۆ من دەربڕینێک ناخۆشە باکوری کوردستانیش هەر کوردستانە بەڵام چەواشەکاری هەڵەیە و ئەنجامی نابێت و خەڵک بەلایدا دەبردرێت بۆ ئامانجی کەسی .
هانا چۆمانی