پەیوەندیکردن پایەیەکی بنەڕەتییە لە بەڕێوەبردنی قەیرانەکان بە هەموو جۆرەکان و ئاڵۆزییەکانەوە، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی ئەو گۆڕانکارییە خێرایەی جیهان لە هەموو کایە سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان ده‌یانبینین. دەرکەوتنێکی سەرەکی ئەم گۆڕانکارییە هه‌ڵتۆقینی خێرایه بۆ ژێرخانی میدیایی دیجیتاڵی كه خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌بینێته‌وه. کە لەگەڵ گۆڕانکاری خێرای وه‌چه‌ی دوایی ساڵی 2000 كه‌به نه‌وه‌ی (Z) ده‌ناسرێن چالاكن له پەیوەندیکردن و بەڕێوەبردنی قەیرانەکان به پشتبەستن بە پلاتفۆرمه‌كانی سۆشیال میدیا یان ئەوەی پێی دەوترێت میدیای ئەلیکترۆنی.
گرنگیدانی وته‌بێژی حكومه‌ت له ڕوونكردنه‌وه و پێناسەکردنی قەیرانەکان و گرنگیدان بە ڕاپۆرتکردنی ڕووداوەکان لە سەرچاوەكانی خۆیانه‌وه یان له رێگه‌ی پیوانه‌كردنی ڕای گشتی گرنگی خۆی هه‌یه له هێشتنه‌وه‌ی سۆزی جه‌ماوه‌ر بۆ حكومه‌ته‌كه‌یان.
پەیوەندیكردنی سیاسی حكومه‌ت له رێگه‌ی وته‌بێژه‌كه‌ییه‌وه به تایبه‌تی لە بەڕێوەبردنی قەیرانەکان و بەشداریکردن لەگەڵ پێشهاتەکانیاندا ده‌رده‌كه‌وێت نەک تەنها لە پێناسەکردنی قەیرانەکان و ناڕۆشنی له هۆكاره‌كانی له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه، بەڵکو زیره‌كی وته‌بێژ لەوه‌دایه كه له‌گه‌ل تیمی قه‌یران له شاره‌زایانی بواری قه‌یرانی ئابوری یان سیاسی یا هه‌ر قه‌یرانیكی تر مشوری هەوڵدان بۆ کۆنتڕۆڵکردنیان و کەمکردنەوەی کاردانەوەکانیان بێت.
به شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌موو حكومه‌تێك هه‌وڵی بەڕێوەبردنی قەیرانەکانی هه‌یه لە نێوان ئاراسته سیاسییه‌كاندا کە بەرەو کۆنتڕۆڵکردنی قەیرانەکە و سنووردارکردن و بڵاوبوونەوەی هەیە به تایبه‌تی لە رێگه‌ی میدیاوه بۆیە گه‌ر شه‌قام ڕازی نه‌بوو به‌و وڵام و رونكردنه‌وانه‌ی كه وته‌بێژی حكومه‌ت له‌سه‌ر قه‌یرانه‌كان ده‌یدات سروشتییه كه درز لە چوارچێوەی پەیوەندییەکاندا دەربکەوێت کە سیاسەتمەداران و کەسایەتییە میدیاییەکان لە كارلێكه‌كانی قەیرانەکاندا بەیەکەوە دەبەستێتەوە. ئەم درزانە بە پلەی یەکەم لە جیاوازی چوارچێوە و ڕێساکانی بەشداریکردنیانەوە سەرچاوە دەگرن، سیاسەتمەداران مەیلیان هەیە نهێنی لە پێشینەدا بخەنە سەر شەفافیەت، لە کاتێکدا کەسایەتییە میدیاییەکان زیاتر مەیلیان هەیە هەموو زانیارییە بەردەستەکان ئاشکرا بکەن. سەرەڕای ئەوەش، هەردوو سیاسەتمەداران و کەسایەتییە میدیاییەکان وەک یاریزانی سەرەکی لە بەڕێوەبردنی قەیرانەکاندا دەمێننەوە. سیاسەتمەداران وەک سەرچاوەی زانیاری زۆر گرنگن، لە کاتێکدا کەسایەتییە میدیاییەکان بە هەمان شێوە گرنگن لە بڵاوکردنەوەی بە شێوەیەکی بەرفراوان بۆ ئەوەی ڕای گشتی بجوڵێنن و هاوسۆزی بۆ ڕووداوەکە دروست بکەن.
پەیوەندیكردنی سیاسی و قەیرانەکان ئەرک و ئامانجێکی هاوشێوەی هەیە، هه‌وڵدان بۆ ڕازیکردنی خەڵکی لە بارودۆخی ناوازەدا بۆ ئەوەی ڕەفتارێک بگرنەبەر کە ژیان و موڵک و ماڵی دەپارێزێت و ئاسایش و ڕێکوپێکی گشتی سه‌قامگیر بێت بۆ حكومه‌ت گرنگه.
بۆیە لە حاڵەتی قەیرانی سیاسی و سروشتی و قەیرانی تردا، تایبەتمەندییەکانی پەیوەندی سیاسی و میدیایی زۆر بەرچاوە، بە لەبەرچاوگرتنی پێویستی کاریگەری لەسەر ڕای گشتی لە هەلومەرجی تایبەت و نائاساییدا کە ڕەنگە لەناکاو و کۆنتڕۆڵ نەکرێت، بەتایبەتی لەکاتی سەرهەڵدانی جۆرە جیاوازەکانی قەیراندا کە پێویستیان بە دەستێوەردانی بەپەلە و کاریگەر و کارا هەیە وه‌كو ئه‌و قه‌یرانانه‌ی كه ئیستا له هه‌رێمی كوردستان هه‌ن له قه‌یرانی ئابووریه‌وه تا قه‌یرانی سوته‌مه‌نی.
بۆیه پێم وایه وته‌بێژی حكومه‌ت له كاتی قه‌یرانه‌كاندا ده‌بێت ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه له‌به‌رچاو بگرێت:
1ـ له بیری نه‌چێت كه ئه‌و زمانحاڵی حكومه‌ته‌و ده‌بێت هاوسه‌نگی له نیوان هیزه سیاسیه‌كان بپارێزی نه‌بێته هۆكاری دروستكردنی كه‌لێنی زیاتر له نیوان خه‌ڵك و حكومه‌ت.
2ـ وته‌بیژی حكومه‌ت ڕایه‌ڵه‌ی په‌یوه‌ندی نیوان خه‌ڵك و حكومه‌ته بۆ گه‌یاندنی زانیاری له‌سه‌ر قه‌یرانه‌كان.
3ـ ده‌بێت خاوه‌نی زمانێكی سیاسی نه‌رم بێت و ڕه‌چاوی سایكۆلوژیه‌تی جه‌ماوه‌ری هه‌موو ئاراسته سیاسییه‌كان بكات.
4ـ خه‌ڵك شه‌فافیه‌تی ده‌وێت نه‌ك شاردنه‌وه‌ی هۆكاره‌كانی قه‌یران.
5ـ ده‌بێت زانیاری ببه‌خشێت نه‌ك نه‌ك زانیاری بگوازێته‌وه واته ئه‌وه‌ی خه‌ڵك نایزانێ له‌سه‌ر قه‌یرانه‌كان ئه‌و ڕوونی بكاته‌وه.
6ـ ئاگادار بێت داتاكان ورد و باوه‌ڕپێكراوبن، ئه‌و زانیاریانه كاریگه‌ریان نابێت كه خه‌ڵك ده‌یزانن.
7ـ له‌كاتی قه‌یرانه‌كاندا جه‌ماوه‌ر به گشتی هاوسۆزی یه‌كترن زۆر جار ئیتیمایی سیاسی له‌بیر ده‌كه‌ن، بۆیه ده‌بێت گوتاری حكومه‌ت و وته‌بێژه‌كه‌ی ئاراسته‌ی جه‌ماوه‌ر بێت نه‌ك لایه‌نه سیاسیه‌كان.
8ـ كێ سۆزی جه‌ماوه‌ر ڕابكێشیت سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت، ده‌بێت ئه‌و په‌نده كوردیه ڕه‌چاو بكات كه ده‌ڵێت"نان ئه‌و نانه كه ئه‌مڕۆ له خوانه".
9ـ له هه‌موو قه‌یرانه‌كان ترسناكتر قه‌یرانی ئابورییه ده‌بێت تیمی قه‌یران و وته‌بێژی حكومه‌ت بزانێت كه "ڕه‌گی هاری له برسێتیه‌وه‌یه"
1ـ خستنه‌ڕووی داتا‌و زانیاری كه‌موكورتی نییه بۆ حكومه‌ت به‌ڵكو دروستكردنی متمانه‌یه له نێوان ده‌سه‌ڵات و جه‌ماوه‌ردا.
11ـ سوكایه‌تیكردن به ئۆپۆزسیون و جه‌ماوه‌ر چاره‌سه‌ر نییه له‌كاتی قه‌یراندا، ڕاستگۆیی ده‌سه‌لات ناخنكێنێ به‌ڵكو شاردنه‌وه‌ی ڕاستییه‌كان ڕێگه بۆ ڕكابه‌ره سیاسه‌كانی ده‌سه‌لات خۆش ده‌كات كه ئه‌و به‌داوی راستییه‌كان بگه‌ڕێت بۆ جه‌ماوه‌ر.
12ـ له‌كاتی قه‌یرانه‌كاندا ده‌بێت وته‌بێژی حكومه‌ت و تیمی قه‌یران ئه‌گه‌ر هه‌بێت به‌رده‌وام له په‌یوه‌ندیدا بن له‌گه‌ڵ ئۆرگانه‌كانی پارته سیاسیه‌كه‌ی خۆی به ڕاستگۆیی و ڕاشكاوی ڕای گشتی جه‌ماوه‌ری ناوخۆیی پارته‌كه‌یی و ئاراسته‌ی ڕای گشتی بگه‌یێنن به ترۆپكی ده‌سه‌لاتی خۆیان.
13ـ له په‌یوندیكردنی سیاسی‌دا له‌كاتی قه‌یراندا په‌نابردنی نابێت وته‌بێژ بۆ ڕازیكردنی سه‌رووی خۆی په‌نا بباته به‌ر داتای هه‌له‌و شاردنه‌وه‌ی ڕاستییه‌كان چونكه ناتوانێ ئاراسته‌ی ڕای گشتی بگۆڕێت به‌ڵكو ده‌بێت وته‌بێژ و تیمی قه‌یران ده‌بێت به‌دوای چاره‌سه‌ری ڕه‌گی قه‌یراندا بگه‌ڕێن و بۆ خه‌ڵكی ڕوون بكه‌نه‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانی باوه‌ڕی جه‌ماوه‌ر.
14ـ وته‌بێژی حكومه‌ت نابێت وشه‌ی داڕشتن و په‌رچه‌كرداری بۆ جه‌ماوه‌ر هه‌بێت سۆزی جه‌ماوه‌ر گرگترین شته كه بیپارێزن یان به لایه‌نی كه‌مه‌وه هاوسه‌نگی سۆزی لایه‌نگرانی خۆیان بپارێزن.
15ـ له هه‌مووی گرنگتر خوێندنه‌وه‌ی وته‌بێژه بۆ سایكۆلۆژیه‌تی جه‌ماوه‌ر كه خۆی له پاشخانی رۆشنبیری وته‌بێژ ده‌بینێته‌وه به‌و پێودانگه‌ی شاره‌زای گشتی هه‌بێت له‌سه‌ر پایه‌كانی حكومڕانی و سیسته‌می سیاسی و ئه‌دای وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانی خزمه‌تگوزاری كه چی پێشكه‌ش به جه‌ماوه‌ر ده‌كه‌ن و خه‌ڵك چاوه‌ڕوانی چی لێده‌كه‌ن.
16ـ وته‌بێژ گه‌ر پێشوتر شێوازی به‌رێوه‌بردنی ده‌سه‌لاتی نه‌بینی بێت نابێت ببێت به وته‌بێژ، چونكه له‌وانه‌یه به‌یه‌ك ڕسته خۆی ببیته هۆكاری قوڵكردنه‌وه‌ی قه‌یران.