ئایا ئەگەر حكومەتی هەرێمی كوردستان پێك نەهێت چ روودەدات؟ هیچ!
ئایا ئەگەر یەكێتی بچێتە بەغدا شكایەت بكات چ روودەدات؟ هیچ
ئایا ئەگەر حكومەت بێ یەكێتی دروست بێت چ روودەدات؟ هیچ
چۆن، رێك نەكەوتن لەسەر " دروستكردنی حكومەت! بابەتێكی ئاساییە، لە هەموو وڵاتێكدا هەیە! دەكرێت بە بڕیاری سەرۆكی هەرێم هەڵوەشێتەوە! و جارێكی تر هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت! ئەم پرۆسەیە بەهۆی نەبوونی كۆمسیۆن! لە عێراق و كوردستان دەكرێت درێژە بكێشێت! كەوایە بابەتە زۆر ئاساییە!
چۆن ئاساییە، ناكۆكی سیاسی لەنێوان لایانە سیاسیەكان وڵاتانی پێشكەوتوو نیشانەی وڵاتێكی دیموكراسیە نەك دیكتاتۆری، ئامرازەكە چیە " دەنگ و كورسی" كەوایە لە بنەرەتدا" ئەو دیدە ئاسایی نیە، كە بە نەفەسی لەناو بردن" وەكو زیندانی كردنی سێ سەرۆكی حزبی لە زیندان و لالەزار و گیرانی شاسوار بۆ رێكەوتن، ئەوە ئاسایی نیە، بەڵام بەهۆی بوونی " كوردستان بە دوو ناوچەی حزبی " تەواو سلێمانی كەوتۆتە دەستی ناوچەیەكی لادەر! بە پشت بەستن بەوەی هێرشی سەر لالەزار بەفەرمانی فەرماندەی گشتی هێزی پێشمەرگە نەبووە!
یەكێتی بۆچی دەچێتە بەغدا بۆ ئەوەی شكایەت بكات لە حكومەتی هەرێم؟ كەوایە دەچێت دەلێت حكومەتی هەرێم فەترەی یاسایی خۆی تێپەراندووە؟ بەڵام لێرەدا دەپرسن كەوایە دەبێتە حكومەتی كاربەرێكەر تا دروست بوونی حكومەت، لەو سیخەیە زیاتر نیە!
خاڵی سێهەم ئایا بەبێ یەكێتی حكومەت پێكدێت؟ ئەگەر پێك نەهێت چ شتێك لە ئارادایە؟ یەكێتی هەرەشەی دوو ئیدارەی لەرووی یاساییەوە، نەك بۆی ناكرێت پارتیش بەوێت بۆی جێبەجێ نابێت، چونكە قەوارەی هەرێم راستە دەستووریە، بەڵام قەوارەیەكی پارێزراوە لەلایان ئەمریكا و تەنانەت لە ئێستادا ئێرانیش هاوبۆچوون نیە بەغداش! بۆیە هیچ سیخەیەكی تری نیە، ئەگەر هەبا لەدوای 2014 روویدەدا! یان 16 ئۆكتۆبەر!
كەوایە ئەسلی بابەت چیە؟ یەكێتی و نەوەی نوێ كە ئێستا لەژێر فشاری زیندان هاوپەیمانە! لە باشترین حاڵەتدا! لە میدیا زیاتر ناتوانن هەنگاو بنێن! چونكە لەژێر گومانی " رێژەی كورسی دان بۆیە نایەنە ناو پەرلەمان! كەوایە چی دەكەن؟ هیچ! بۆ چونكە هەرچی بكەن لەقازانجی ئەواندا نیە، جگە لە پێكهێنانی حكومەت بەتەنیا! كە ئەوەش هەرگیز ئەنجام نادرێت!
كەوایە برۆن بۆ هەڵبژاردنی پێشوەقتە نەوی نوێ ئیفلاس دەبێت! برۆن بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان! رێژەی كورسیان دیار دەبێت! بەم شێوەیەش بمێننەوە، لە قازانجی دەرەجەیەكی حكومەتەكەی ئێستایە! ئەی چیتریان هەیە" جگە لە میدیا و بەناوی شۆك و راچلەكێن و دەیانی تر و هیچ بەدەست!
لەوبارەی ئەوەی ئایا بۆچی دونیا بێدەنگە لەمەڕ بابەتی " پێك نەهێنانی حكومەت، چونكە لەبنەرەتدا " لە ئێستادا ئەوەندەی ناوچەی گەشەسەندنی ئابووری و فرەوان بوون و ئیستقرار وجودی لە سیاسەتی نێودەوڵەتی هەیە ئەوەندە بەهاكان و دیموكراسیەت رۆڵی تێدا نیە، بۆیە جگە لە رازی بوون بە سەنگی راستەقینەی خۆیان هیچی تریان لەبەردەم نیە!