دواین هەواڵ

یەكێتی لەشكەستی پیلانێكی سیاسی هاتۆتەوە...

‌رێکان سەباح

22/11/2025

هاوپەیمانی نێوان" یەكێتی و رەیان كلدانی و قەیس غەز عەلی" لەچوارچێوەی" سنورداركردنی پارتی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق! بە مەبەستی" پرۆژەی 50+1 لە بەغدا و پەراوێزخستنی پارتی، وەڵائیەكانی عێراق بە چاونووقاندنی ئێران، " لەسەر بنەمایی برۆن ئەگەر سەركەوتوو بن، پشگیرتان دەكەین" شكەستی هێنا، راگەیاندنی ملیۆنێك دەنگ و زیاتر" پارتی شەرعیەتێكی زاڵكرد لەعێراق، ئەستەمە بتوانرێت پەراوێزبخرێت، جگە لەوەش دۆخی دوای شەڕی 12 رۆژەی ئێران و ئیسرائیل" دۆخی عێراق لە قۆناغێكی تردایە ناتوانرێت چیتر عێراق بە دیزاینی تەواو ئێرانی" بەرێوەبرێت، بۆیە یەكێتی لەپیلانێكی دژە پارتی دا لەشكەست گەراوەتەوە، ئەوەشە وای كردووە پارتی " بەدەنگێكی بەرز بلێت: دوای هەڵبژاردنی عێراق دۆخی پێكهێنانی حكومەت، گۆڕاوە! 

پارتی بۆچی دەلێت دۆخی دوای هەڵبژاردن گۆڕاوە! ئایا پارتی لە شكەستی ئامانجی هاوپەیمانی یەكێتی دا فۆرمیلەی ئەم شكەستە، دەوێت بكاتە دەستكەوتنی سیاسی؟ ئایا پارتی دۆخی وەڵایەكانی ناوەخۆی عێراقی بە باشی هەڵسەنگاندووە؟ 

لەهەر بارودۆخێكدا رقێكی تووند هەیە لەوجودیەتی " بێ ئامان مانەوەی یەكێتی" دا، خۆی لە بنەرەتدا پارتی گرفتێكی قوڵی لەگەڵ وجودیەتی یەكێتی هەیە، لەسەر بنەمایی " ئایا یەكێتی دوای كودەتایی هاوسەرۆكی" چ فۆرمێكی سیاسی هەیە؟ تەنانەت پارتی گومانی لەوە هەیە، یەكێتی لەدژی خۆشی ئەمانی نیە! مەترسی هەیە لەدژی دەستكەوتەكانیشی بوەستێتەوە، چونكە یەكێتی لە دوای كودەتاكە كە پێدەگوترێت 8ی تەمووز! بەتەواوی گوتارە سیاسیەكەی لەدژی وجودیەتی دەستووری هەرێمی كوردستان بووە! ئەوەش جگە لە دژایەتی وجودیەتی خۆشی دا وەك گوتار ئاراستە بووە. 

بنەمای تێروانینی پارتی بۆ یەكێتی لەسەر " ئەساسی پۆست و دەستكەوت نیە" چونكە لەماوەی رابردوو یەكێتی دەستی بۆ تەواوی وردەكاریەكانی زانیاری هەرێم بردووە، لەچوارچێوەی حكومەتی بەغدا و دادگایی فیدراڵی بۆ لەقاڵبدانی هەرێمی كوردستان.

لەو دۆخەدا پارتی " خۆپاراستنی زیاتری لەرووی سیاسیەوە، پەیرەوكردووە لەبەرامبەر یەكێـتی، بەڵام ئەوەی لێرەدا گەیشتۆتە چەق بەستووی سیاسی" بنەمایی كردارە شكەستەكانی یەكێتی نەبوو لەدژی پارتی لە هەڵبژاردنی عێراق! لێ پارتی ناتوانێت خاڵێك لەیەكێتی دوای 8ی تەمووز و 16ی ئۆكتۆبەر ببینێتەوە، متمانەی پێ بهێنێت.

لەدوای هەڵبژرادنەكانی عێراق یەكێتی لەچوارچێوەی " وێنەی دابەشبوونی هێزەكاندا و روون بوونەوەی دۆخی عێراق، نەهات هەڵوێستەكانی دیاری بكات،  چووە بەغدا دەستی بە دانووستاندنێكی سەرسورهێنەر كرد، كەلێنی نێوانی خۆی پارتی، بێ متمانەیی زیاتر كرد، لێ هەوڵیشدا لەرێگای كۆمسیۆنەوە دەست بۆ كورسی كۆتاكان ببات، ئەوانەش هەمووی" سەرلێشواوی یەكێتی پێشان دەدات، لەوە چۆتە قۆناغێك ناتوانێت هاوكێشەكان بخوێنێتەوە.

گرفتی پارتی لە ئاستی باڵادا لەبنەرەتدا ئەوەیە، ناتوانێت لەگەڵ ئەم یەكێتیەدا " یەكێتی دوای 8ی تەمووز و 16ی ئۆكتۆبەر" مامەڵە بكات، بەڵام لێرەشدا رقێك لەناو پارتی دا وجودی هەیە، ئەم رقە هەم حەقە هەم لە سیاسەتدا پێویستی بەدیراسەیەكی وردە، چونكە ئەم رقە لەشوێنێكەوە دێت تەحدایەكی شكەسخواردووی یەكێتی تێدا هەیە، ئەم تەحدایەی یەكێتی، لەرێگای " كۆمەلێك مورتەزەقەی زمان ناشیرنی سیاسیەوە(یەكێتیەكانیش رقیان لێیە" وەك تەحداكردن لەدژی پارتی هاتۆتە بوون، ئەگەر یەكێتی پاشەكشە نەكات، بەو جۆڕە لە نیەتە تەحدا شكەستخواردووە، بێتە پێشەوە جارێكی تر زیان بە گیانی كوردستان دەگەێنێت، چونكە ئەم تەحدایە زۆر مەترسیدارە، رووی سەروەری پارتی تووند كردووە لەدژی خۆی ، یەكێتی بەوەشەوە نەوەستا، كە هیچ كات یەكێتی ئەو هەڵەیەی نەكردووە، بۆچوونە جیاوازەكانی ناو پارتیشی لەبەرامبەر خۆیدا یەكخست، ئەوەش هەموو دەرگایەكی لەرووی خۆیدا كەم تا زۆر داخستووە.

ناوەۆركی بابەتەكە لێرەدایە یەكێتی لە هەڵبژاردنی عێراقدا" لەچوارچێوەی هاوپەیمانیەتیەكەی دا لەرووی ئامانجە سیاسیەكەی شكەستی هێناوە، گوتارەكانی یەكێتی لە ئاستی میدیایی و لە ئاستی گوتەبێژە زۆر و زەوەندەكانی دا، تووندیەكی سەرسورهێنەری هەیە، ئەم پەرشوبڵاویەی یەكێتی لە تێبزربوونێكی قوڵدێت لەدۆخی هەرێمی كوردستان و عێراق و تەنانەت یەكێتی ناشزانێت ئێران لە ئێستادا چی دەوێت لەعێراق! بۆیە بەردەوام تووشی شۆك دەبێت بەهاتنی سوودانی و مالیكی و ئەوانی تر بۆ هەولێر! ئالێرەدا ترسێك بەرۆكی یەكێتی گرتووە، ناشزانێت بەرەو كوێ دەچێت، گوتاری پارتیش كە دەلێت ئەمرۆ وەك دوێنێ نیە، زیاتر یەكێتی تووشی سەرگەردانكردووە، ئەو دۆخە یەك رێگای هەیە، ئەویش ئەوەیە، ئایا پارتی دەتوانێت لەهەرێم بەهێشتنەوەی " چەند وەزارەتێك بۆ یەكێتی و لە بەغدا بە بردنی كورسی سەرۆككۆمار یەكێتی پەراوێزبخات؟ئایا بۆ پارتی ئەوە دەچێتە سەر وەك ئامانجی سیاسی؟ بەپێی ئەوەی مالیكی و سودانی چاویان لەهەولێرە، دۆخی ناوەخۆی عێراق پێم وایە لەشوێنێك نیە لە قازانجی بەرەی وڵائیەكاندا بێت، لە قازانجی بەرەی پرۆئێرانیەكاندایە، ئالێرەدایە، یەكێتی تووشی سەرگەردان بووە! بۆ؟ 

چونكە یەكێتی ناتوانێت جیاوازی بكات لەنێوان وڵائیەكانی ئێران لە عێراق و پرۆئێرانیەكانی عێراق، كاتێك ئەو هاوكێشە سیاسیەی عێراقی بەتەواوی خوێندەوە تێدەگات یەكێتی ئێستا لە چ قۆناغێكی شكەستخواردوو دایە! بۆ؟ چونكە هیچ كات یەكێتی لە بەرەی وڵائیەكان نەبووە، مام جەلال رەحەمەتی هەموو كات یاریەكی باشی دەكرد لەناو بەرەی ئێران بەباشیش ئەم هاوكێشانەی دەزانی بەڵام دوای 16ی ئۆكتۆبەر و 8ی تەمووز یەكێتی ناتوانێت ئەو وێنانە ببینێت، هاوكێشەكانی بەرەئێرانیەكان بەباشی بناسێت و بزانێت ئالێرەدایە پارتی دەتوانێت ئەم یاریە لە بەغدا بكات، بەتایبەتی لەدوای شەڕی 12ی رۆژەی ئێران و ئیسرائیل كە ئێستا بەرەی پرۆئێرانیەكان زیاتر دەرفەتیان لە وەڵائیەكان زیاترە لە عێراق! بۆیەشە پارتی دەلێت ئێمە هیچ گرفتێكمان لەگەڵ هیچ ناوێك نیە، پرۆژەی ئێمە لەعێراق چەسپاندنی فیدراڵیەت و دەستوورە، ئەوەش تارادەیەك تێگەیشتنێكی قوڵی پارتی تێدا بەدی دەكرێت لەدۆخی ناوەخۆی عێراق.

رێكان سەباح 
@followers

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP