دواین هەواڵ

ڕۆژی ١٣ی شەر: ڕووداو و پێشهاتە هەرە نوێیەکان

‌نەوزاد هێتوتی

9 کاتژمێر پێش ئێستا

یەکەم: ئەمڕۆ ١٢ی ئاداری ٢٠٢٦ موجتەبا خامنەیی یەکەم گوتاری خۆی وەک ڕێبەری ئیران و جێگرەوەی خامنەیی بڵاوکردەوە. گرنگترین خالەکانی گوتارەکەی ئەوە بوون کە ڕایگەیاند هێرشەکان دژ بە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بەردەوام دەبن. هەروەها پیداگری لە سەر ئەوە کرد کە دەبێت هەموو پێگەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دابخرێن.هەروەها ئاماژەی بەوە دا کە ئەمریکا و ئیسرائیل سەرکەوتوو نەبوون لە دابەشکردنی ئیران. هەروەها ڕایگەیاند کە تەنگەی هورموز بە داخراوی دەمێنێتەوە. لەلایەکی تریشەوە، دەستخۆشی لە هێزە پرۆکسییەکانیان لە عێراق و لوبنان کرد بۆ هێرشکردنە سەر پێگەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە. موجتەبا خامنەیی داوای لە خەڵک کرد کە شەقامەکان چۆڵ نەکەن و شەو و ڕۆژ لە ناو شارەکاندا بمێنن. هەروەها هەڕەشەی ئەوەیشی کرد کە ئەگەر شەر بەردەوام بێت، بەرەیەکی تری شەر لە یەمەن دەکرێتەوە.
بە کورتی، موجتەبا خامنەیی وەک باسمان کردووە کەسێکی تووندڕەوە و پەیوەندییەکی زۆر بەهێزی لەگەڵ سوپای پاسداران و گروپە میلیشیاکان هەیە. بۆیە قسەکانی زۆر تووندن، تەنانەت لە قسەکانی خامنەییش تووندترن. ئەمەش واتای ئەوەیە کە ئەگەر ئەم دەسەڵاتە بەردەوام بێت، سیاسەتێکی زۆر تووند لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە جێبەجێ دەکرێت.
هەروەها دەستخۆشییە ئاشکراکان لە گروپە پرۆکسییەکان لە عێراق و لوبنان نیشانەی ئەوەیە کە موجتەبا پەیوەندییەکی زۆر بەهێزی لەگەڵ ئەم گروپانە هەیە و ئەم پەیوەندییە لە ئایندەدا زیاتر بەهێز دەبێت. ئەمەش دەستێوەردانی ڕوونی ئیرانە لە کاروباری ناوخۆیی عێراق و وڵاتانی ناوچەکە.
دووەم
خاڵی زۆر گرنگ ئەوەیە کە ئیستا هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل چوونەتە قۆناغێکی نوێ کە واتە قوناغی دووەم، کە پێی دەوترێت یارمەتیدانی خەڵک و دروستکردنی بارودۆخێکی گونجاو بۆ ڕاپەڕین و خۆپیشاندان. لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو، درۆنەکانی ئیسرائیل بەردەوام لە ئاسمانی تەهران، ئیسفەهان و هەندێک شارەکانی تر دەبینرێن و پێگەکانی بەسیج، ئیتلاعات، سوپای پاسداران و خاڵەکانی پشکنینی ناوشار دەکرێنە ئامانج. پێدەچێت ئەمە دوا قۆناغی هێرشەکان بێت بۆ دروستکردنی بارودۆخێک کە خەڵک بتوانن سیستەمەکە بروخێنن.
بۆیە ئەمە ترسێکی گەورەی لە ناو بەرپرسانی ئیران دروست کردووە. سەرۆکی پەرلەمانی ئیران دوێنێ لە تویتێکدا داوای لە خەڵک کرد کە بە هیچ شێوەیەک شەقامەکان چۆڵ نەکەن. هەروەها موجتەبا خامنەییش لە گوتارەکەیدا داوای هەمان شت کرد. لە هەمان کاتدا، ئیران هێزی زۆری لە ناو شارەکان بەلاو کردووە. ئەم گرنگیدانە بە مانەوەی خەڵک لە شەقامەکاندا ئەوە دەردەخات کە ئیسرائیل هەوڵ دەدات لە ناو شارەکاندا لە هێزەکانی ئیران بدات و بەو شێوەیە ڕێگە بۆ رووخاندنی دەسەڵات بگاتەوە.بەڵام، وەک زۆرجار باسمان کردووە، ئەم کارە زۆر قورسە و دەکرێت قوربانی زۆری لێ بکەوێتەوە. بۆیە پێویستی بە هاوکارییەکی زۆری هێزی هەوایی هەیە و هەروەها گرنگە هێزی سەر زەویش هەبێت.
سێیەم: شەری سیاسی، سەربازی، ئابووری و دیپلۆماسی لە گەرووی تەنگەی هورموز زۆر گەرمە. ئیران بەردەوامە لەسەر گرتنی تەنگەی هورموز و هەڕەشەکردن لە دژایەتی دەوڵەتانی عەرەبی بۆ دروستکردنی گۆشار لەسەر ئیدارەی ترەمپ. هەروەها ئیران هەڕەشەی کردنەوەی بەرەیەکی تر لە یەمەن داخستنی تەنگەی باب‌المەندەبد ەکات. ئەگەر ئەمە ڕوو بدات، گۆشارێکی زۆر لەسەر ئەمریکا دروست دەبێت. چونکە باب‌المەندەب وەک تەنگەی هورموز گەروویەکی زۆر ستراتیژییە بۆ گواستنەوەی نەوت و وزە بۆ بازاڕە جیهانییەکان. داخستنی کاریگەرییەکی گەورە لەسەر ئابووری جیهان دروست دەکات. سیاسەتی ترەمپیش ئەوەیە بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نەدەت تەنگەی هورموز بگیرێت. بەڵام بژاردەکانی ئەمریکا زۆر کەمە: یان تووندکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە کەنارە ئاوییەکانی ئیران، یان ناردنی هێزی زەمینی بۆ ناوچەکە.
چوارەم: ئەمڕۆ لە تویتێکی نوێدا ترەمپ باسی ئەوەی کرد کە گەورەترین ئەرکی ئەمریکا لەناوبردنی تواناکانی سەربازی ئیرانە لە ناوچەکە. هەروەها باسی ئەوەی کرد کە ئەمریکا گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوتە لە جیهان و لە بەرزبوونەوەی نرخەکەی دەتوانێت سوود وەربگرێت. بوویە، بەراستی کە نازانیت کەی ترەمپ بریاری راگرتنی ئەم سەرە دەردەکات، بەلام بە دلنیاییەو ەسەرەکە گەیشتووە قوناغی کوتایی ئەگەر هیچ سوپرازیک روونەدات.تا ئیستا لەلایەک هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ راگرتنی شەر بەردەوامن، لەلایەکی تریشەوە هەر یەک لە ئیران و ئەمریکا لە لێدوانەکانیاندا زۆر تووندن.
پێنجەم: سەبارەت بە عێراق، بە فەرمی بووەتە مەیدانی ملمەلانێی نێوان ئەمریکا و ئیران. گروپە میلیشیاکان بە تووندی هێرش دەکەنە سەر پێگەکانی ئەمریکا، هەرێمی کوردستان و تەنانەت هەندێک ناوچەی تری عێراق. بۆیە ئەمە وایکردووە ئەمریکا ئاستی هێرشەکانی دژ بە هێزە پرۆکسییەکان لە عێراق تووندتر بکات. تا ئێستا هێرشە بەرفراوانەکان کراونەتە سەر ئەم گروپانە و پێدەچێت ئەم هێرشانە بەردەوام بن. ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە حکومەتی عێراق توانای کۆنترۆڵکردنی ئەم گروپانەی نییە وهەموو بریارەکانی لە تەهرانەو ەبوی دین. بەراستی شەری ئەمریکا و ئیران دەریخست کە دەۆەلتی قول لە عیراقدا زۆر بەهیزە و بریاری کوتایی لە سەر هەموو شتەکان دەکات و ه‌کوومەتی سوودنای هیچ دەسەلاتیکی نییە.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP