بە هەڵدانەوەى لاپەرەکانى مێژوو و هەڵوەستەکردن لەسەر خەبات و تێکۆشانى هەموو ئەو گەل و نەتەوانەى دەیان ساڵ لە ژێر ستەمکارى وهەوڵى لەناوبردن و سڕینەوە و فشار دابوونە پێمان دەڵێن ؛ بوونى ئیرادەیەکى بەهێز و ڕابەرێکى خاوەن ئەزموون وایکردووە لە سەختترین قۆناغەکانى مەشخەڵى خەبات گەشاوە و ڕێباز و کاروانەشە بەردەوامە بێت بەرەو ئامانج. لەو نێوەدا گەلى کورد وەک نەتەوەیەکى خۆڕاگر وشۆڕشگێر و بەهێز بە مێژووییەکى پڕ سەروەرى و پڕ لەقوربانیدان خاوەنى ڕێبازێکى پیرۆز کوردایەتییە ئەویش ڕێبازى بارزانى ؛ ئەویش نەک لە چوارچێوەى بزاڤێکى سیاسى و چەکدارى ،بەڵکو وەک ڕەشماڵێکى کوردایەتى و نەپساوە و بە بوونى سەرکردایەتییەکى وردبین و خۆڕاگر و ژیر ؛ بۆیە بە درێژایی مێژوو کاتێک ڕووبەڕووى هەوراز ونشێوى سەخست وقورس دەبینەوە ؛ ئیتر ئەو راستییە دەزانین ئەو ڕێگەى کۆتایی نییە ,بەڵکو دواى ئەو شۆڕشێکى بەهێزتر و پتەوتر و پڕ ئەزموونتر دێتە ئاراوە ، گەلەکۆمەکى نێودەوڵەتى و هەرێمایەتى ، کیمیاباران و ئەنفاڵ و کۆڕەوى ملیۆنى و شەڕى داسەپاوى داعش ، ئینجا ئینجا پیلانگێرى دواى رێفراندۆمى سەربەخۆیی و شەڕى بەرگریکردن لە قەوارەى کوردستان و مووشەکباران و درۆنباران و ئێستاش گەلەکۆمەکى دژى رۆژئاواى کوردستان ؛ هەموو ئەمانە بەکردەوە دژى گەل ونەتەوەکەمان پەیرەو کراون ،بەکردەوەش گەلى کورد وەک چیایەک پۆڵایین و بەڕابەرایەتى بارزانى و ڕێگەى خۆرادەست نەکردنى یان هەڵبژاردووە و سازشکردن و خۆچەماندن لە کەلتوورى ئەم ڕێبازەدا بوونى نییە
یەکەم ،،بەسەرنجدان لەسەر ئەو رووداوانەى پێنج دەیەى رابردوو و گەلەکەکۆمەکى و پیلانگێرى جەزاییر لە ساڵى 1975 ؛ دوژمنانى کوردستان پێیان وابوو ئیتر کۆتایی بەگەورەترین شۆڕشى نەتەوەیی کورد ، کە بارزانى نەمر رابەرایەتى دەکرد و ترسى لە نێو دڵى هەر چوار داگیرکەرى کوردستان دروست کردبوو دەهێنن ، بەڵام بینیان ئەم ڕێبازە تەنیا خۆى لە حزب و ڕێکخستنێک دا کۆنەکردبۆوە ، بەڵکو لە نێو بیروباوەرى نەتەوەیەک ڕێشەى داکوتابوو ، هەر ئەوەش بوو ، بەخێرایی و بێ دواکەوتن جارێکى مەشخەڵى خەبات بە رابەرایەتى بارزانى ، شۆڕشى گوڵانى هەلگیرساندنەوە و ئومێد و هیوانى بۆ نەتەوەى کورد دروستکردووە و دوژمنان ونەیارانیشى بێ ئومێد کرد
دووەم،، قۆناغى بێ ئومێدکردنى گەلى کورد، دواى سەرکەوتنى ڕێفراندۆمى 25ى 9ى 2017 بوو، وەک پەیامێک و شۆڕشێکى ئاشتیخوازانە و ئامانجدار بۆ چەسپاندنى مافى ڕەواى گەلى کورد ،بەدەنگى 92.7%داى بەڵێ وەک بەڵگە نامەیەکى مێژوویی گەلەى کوردستان ، ئەوەش ترسى لەنێو جەرگ ودڵى داگیرکەران دروستکرد ، بەڵگەنامەیەکى هەمیشە خەونى نەیارانى لە گۆڕنا ،ئێستا کورد هەموو کاتێک و دەرفەتێک ئامادەیە بەکارى بێنێتەوە و پشتى پێ دەبەستێت ؛ ئەوەش بەرابەرایەتى سەرۆک مسعود بارزانى رابەرى کارێزماى گەلى کورد
سێیەم ،، گەلى کورد خاوەنى پێشمەرگە و ڕابەر و سەرۆکە ، هەمیشە لەکاتە سەختەکاندا ، لەسەنگەرى پێشەوەیە بۆ پارێزگاریکردن لە ئاشتى ، سەقامگیرى ، پێکەوەژیانى هەموو نەتەوە و پێکهاتە ئایین و ئایینزاکان ،هەر ئەم ڕێبازە پیرۆزەیە ،کوردستانى کردووەتە دوورگەیەکى ئارام وسەقامگیرى لەناوچەیەکى پڕ کێشە وئاڵۆزى دەستى جەمسەرەکان ، ئەو میراتەگرانەبهایە هەمیشە خزمەتى مرۆڤدۆستى و کوردپەوەرى و نیشتیمانپەوەرى کردووە
ئەم ڕێباز و مەشخەڵە هەمیشە گەشاوە و کاروانەکەى بەردەوامە ، ئەمڕۆ لە ژێر سەرکردایەتیی سیاسەتى هەرێمى کوردستان و سەرۆک بارزانى ڕەنگى داوەتەوە ، ئەویش ڕێبازى بارزانى و قوتابخانەى کوردایەییەتییە کە بەبیروهزرى نەتەوەیی ونیشتیمانى ئاسۆیەکى گەشى بۆ داهاتوو بونیاتناوە ئەویش خۆى لە خەبات بۆ بەدیهێنانى مافى سەربەخۆیی و دەوڵەتبوون دەبینێتەوە و لەگەڵ تەبایی و یەکهەڵوێستى گەلەکەى ؛ ئەم مەشخەڵ و ڕێبازە هەمیشە بە هەڵکراوى و زیندوێتى بەردەوامە لە خەبات و تێکۆشان وەک چیاییەکى سەرکەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى هەموو پیلانگێرى و خەونە نەزۆکانە و هەوڵانەى کاربۆ تێکشکاندنى گەلى کورد دەبێنن، هەنگاوەکانى زۆر وردبینانە و ژیرانە دەستیپێکردووە بەخۆڕاگرى و ئیرادەیەکى بەهێز ڕێگەى نادات هەرگیز ئەو مەشخەڵە و ڕێبازە بکوژێتەوە و کاروانەکەش بوەستێت