دواین هەواڵ

ئایا ئسرائیل لە رێککەوتنی پاریس پەشیمان دەبێتەوە؟

‌هێمن خۆشناو

23/01/2026

- لە دوو رۆژی رابردوو میدیای ناوخۆی ئسرائیل لە سەرووی هەموویان کەناڵی ٢٤ کە کارگەرترین کەناڵی میدیاییە رەخنەی توند لە رێککەوتنی پاریس دەگرێت.
- ئسرائیلیەکان پێیانوایە رێککەوتنی پاریس دەستی تورکیای کراوە کردووە تا لە سوریا پشتگیری لە تیرۆریستان بکات و کۆنتڕۆڵی بکات.  پێیانوایە تۆم باراك کە ئەندازیاری رێککەوتنەکەیە بە قازانجی تورکیا رێککەوتنەکەی داڕشتووە و مەودا درێژ ئەم رێککەوتنە زیانی ستراتیژی بۆ ئسرائیل دەبێت.
- بە گوێرەی میدیای ئسرائیل تورکیا خەریکی جێگیرکردنی راداری وردی سەربازیە بۆ ئاستەنگکردنی فڕینی فڕۆکەی ئسرائیلی.
- ئەوەی هەرە مەترسیدارە بۆ ئسرائیل هەبوونی تیرۆریستانە لەسەر سنوورەکانی لەگەڵ دەوروبەر و سوریا.
هەموو ئەمانە دەبنە هۆی ناکۆکی زیاتر لە نێوان سیاسەتی ئسرائیل لەگەڵ سیاسەتی تۆم باراك و بیتکۆڤ. جێگەی سەرەنجە ناڕەزایی ئسرائیلیەکان دوای سەردانی لیندسی گراهام سیناتۆری ئەمریکی دێت بۆ ئەم وڵاتە.
میدیای ئەم وڵاتە و بەشێك لە چاودێران داوا لە ئسرائیل دەکەن لە رێککەوتنی پاریس پەشیمان بێتەوە...
ئەگەر بێت و ئسرائیل لە رێککەوتنامەی پاریس بکشێتەوە کە ئیماراتیەکانیش پێیانخۆشە، ئەوە ریسی باراك - تورکیا - جۆلانی دەبێتەوە خوری...

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP