یەکێک لە هۆکارەکانی ئەو هەڵچوونەی ئيسلامييە تيرۆريستەکانی سوريا و تورکيا دژ بە کوردی ڕۆژئاوا، بريتييە لە شاردنەوە و لابردنی تەرکيزی خەڵک و گروپەکانی سوريا لەسەر ڕێککەوتنەکەی پاريس لە نێوان ئيسرائيل و تيرۆريستانی سوريا و تورکيا. ئەو ڕێککەوتنە، یان لەیەکتێگەيشتنە بە فەرمی هەمووی بڵاونەکراوەتەوە، سەرچاوەکانی سوريا و ئيسرائيل باس لەوە دەکەن کۆمەڵێک خاڵی نهێنی لەو ڕێککەوتنە هەیە. لەوانە:
نەک تەنيا تەواوی باشووری سوريا دراوە بە ئيسرائيل، بەڵکو ڕووبەرێکی فراوان لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەش بووە بە بەشێک لە هەژموونی ئيسرائيل (ناوچەی تەنەف و گومان هەیە ڕێگای داود لە خۆبگرێت)؛ بەشێکی گەورەی پارێزگای ديمەشق لە ڕووی سەربازی و هەواڵگری و ئاسمان، بەشێکە لە زۆنی هەژموونی ئيسرائيل؛ بەشێکی سەرەکی لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی سوريا کراوە بە ناوچەی داماڵڕاو لە چەکی قوورس و ناوچەی دژە فڕين، بەڵام خاڵێک کە زۆر گرنگە، مەبەست لە نەبوونی چەکی قوورس و ناوچەی دژە فڕين، تەنيا سوريا و تورکيا و ئەوانی تر دەگرێتەوە، نەک چەکی قوورس و فڕۆکەی ئيسرائيل! واتە ئيسرائيل بۆی هەیە چەکی قوورس بباتە ئەو ناوچانە و فڕۆکە و درۆنەکانی ئاسمانی ئەو ناوچانە بەکاربهێنن، بەڵام سوريا و تورکيا بۆیان نييە، یاخود پێويستيان بە ڕەزامەندی و مۆڵەتی ئيسرائيل دەبێت بۆ ئەوە! لە ڕووی سەربازی و هەواڵگرييەوە هەموو ئەو ناوچانە دەکرێت پێیان بوترێت ناوچەی ئازادکراو لە لایەن ئيسرائيلەوە و بووە بە بەشێک لە هەژموونی ئيسرائيل؛ پرسی درووزەکان لە سوريا بە تەواوی دراوە بە ئيسرائيل، واتە ئيسرائيل لەوبارەیەوە فەرمان دەکات و سووريا جێبەجێی دەکات، ئەگەرنا، بۆمب و مووشەک ئاڕاستەی ديمەشق دەکرێت.
هەندێک لە سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن، هەموو ئەوەی لەسەرەوە ئاماژەی پێکرا، بە ڕەزامەندی سوريا و تورکيا بووە. بۆیە بۆ شاردنەوەی ئەو فەزيحەیە، بۆ لابردنی تەرکيزی خەڵک لەسەر ئەو زەليلبوون و شکست و کەوتنە، ڕاستەوخۆ لە دوای ئەو ڕێککەوتنە بایەخی تەواوی ميديا و خەڵکی سوريا و گروپەکانی ئاڕاستەی مەسەلەی کورد کرا لە لایەن ئيسلامييە تيروريستەکانی تورکيا و سوورياوە. ئيسرائيل و ئەمريکاش بەرانبەر بەو دەستکەوتانە، مۆڵەتيان بە جۆلانی و تورکيا داوە ڕۆژئاوای فوڕات بگرنەوە و هەسەدەی لێ دەربکەن. تا ئێستا وا ديارە، ڕۆژهەڵاتی فوڕات، واتە جێ هەژموونی هەسەدە، لە دەرەوەی ئەو ڕێککەوتنەیە و هەر لای کورد دەبێت. ئەگەر وابێت، کورد دەسەڵات و پێگەیەکی گەورەی هەر دەمێنێتەوە.
یەکێک لە خاڵە لاوازەکانی هەسەدە، کۆڵەواری و لاوازی ميدياکەیەتی. دەبوو ميديای هەسەدە ئەو بابەتە بە ئەندازەیەکی وا زەق بکاتەوە، کە هەموو سوورييەکان ناچار بن لە ئەردۆگان و جۆلانی بپرسن: ئەرێ ئەوە چيتان کردووە لە پاريس؟ سێ شار و بيابانی سوريا و بەشێک لە ديمەشق دراوە بە ئيسرائيل بۆ ئەوەی دوو گەرەکی کوردی بگرن؟ دەبوو ئەوە بکرێتە بابەتی ڕای گشتی. لەبەرانبەردا، جۆلانی لە ڕێگەی ئەلجەزيرە و ئەڵعەرەبييە و ئەلحەدەس، ميديای قەتەر و سعوودييە (واتە ميديای لەشفڕۆشی عەرەبی) کۆی خەڵکی سوریای بەنج کردووە و ئاڕاستەی شێخ مەقسود و هەسەدەی کردوون، بێ ئەوەی باسی ئەوە بکرێت کە سوريا و شەرەفی بەنی ئومەیە لە خوارەوە قووتدراوە لە لایەن بەنی ئيسرائيلەوە.
بە دڵنيایەوە ئەوە یەکێکە لە هۆکارەکانی ئەو ڕووداوانەی سوريا و ڕۆژئاوای کوردستان، چەندين هۆکاری دی هەن.
ئەو هەژموون و دەسەڵاتە سەربازی و سياسیيەیی کە ئێستا ئيسرائيل هەیەتی لە فەڵەستين (غەززە و کەناری خۆرئاوا) و سوريا و لوبنان و ناوچەکە بە گشتی، لە مێژووی ئەو دەوڵەتە وێنەی نەبووە. تەنانەت لە جەنگی ١٩٦٧ کە ئيسرائيل بە شەش رۆژ سينا و جۆلان و فەڵەستينی گرت، نەگەيشتە ئەو ئاستە بەرز و فراوانە لە هەژموون و هێز و دەسەڵات و پێگە کە ئێستا پێی گەيشتووە (ئيسلامييەکان دەيانوت حەوتی ئۆکتۆبەرەکەی حەماس کۆتایی بە ئيسرائيل دەهێنێت، ڕاستە کۆتایی بە ئيسرائيل هێنا وەک دەوڵەتێکی بچوک و کەم کاريگەر، بەڵام کردييە دەوڵەتێکی زلهێز). بەو هیوایەیی ئەو هەژموون و دەسەڵاتە بەردەوام زیاتر و فراوانتر بێت و هەر خاکی زیاتر ئازاد بکات، هاوشێوەی ئازادکردنی غەززە و کەناری خۆرئاوا و ناوچەکانی سوريا و لوبنان لە داگيرکاری عەرەب و بەربەری و تيرۆريستەکان.