لە بەرژەوەندی دۆخی ناوخۆی کوردستانە پۆستی سەرۆک کۆمار بەکاندیدی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پڕبکرێتەوە. بەڵام بۆ کوردو یەکێتیش واباشە یەکێتیی کەسێتییەک کاندید بکات کە ڕەزامەندی هەموو لایەنە سیاسیەکانی لەسەربێت و خەڵکی کوردستانیش دڵیان پێی خۆشبێت. بۆ نمونە ئەگەر یەکێتیی پیاوێکی نیشتمانی وەک کاک عوسمانی حاجی محمود کاندید بکات، هیچ حیزبێک لەڕوویی نایات ڕکابەری بۆ دابنێت و دەبێتە جێدڵخوازی هەموو لایەنە کوردستانیەکان.
سەبارەت بەم لێدوانەی وتەبێژی یەکگرتوویی ئیسلامی دەربارەی کاندیدی سەرۆک کۆمار. دەمەوێ بڵێم دکتۆر موسەنا کوردێکی ساغڵەمە، سەر بەهیچ ڕەوت و بەرەیەکی دژە کورد نییە، پیاوێکی بەهەڵوێستە، ماوەیەکی زۆرە لە بەغدایەو دۆست و ئاشنای لەناو تەرەفە سیاسیەکان و پەرلەمانتاران هەیە. ئەگەر خۆی کاندید کرد، ئەنجامی ئەو دەنگانەی بەدەستی دەهێنێت یارمەتیمان دەدات بۆ تێگەیشتن لەوەی لە هەڵبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان ڕوویدا.