ئاشكرایه رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گۆڕانكاری و ڕووداو و پێشهاتی له‌ناكاو وخێرا گوزه‌ر ده‌كات ،هه‌رێمی كوردستانیش وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی یاسایی وده‌ستووری له نێو چه‌قی ئه‌و ململانێ و كێشانه‌ی ناوچه‌كه‌دایه، به‌ڵام به‌هۆی بوونی سه‌ركردایه‌تییه‌كی ژیرانه و گڕتنه‌به‌ری دیپلۆماسییه‌ت و سیاسه‌تی وردبینانه ئه‌مڕۆ وه‌ك یاریزانێكی گرنگ له‌ڕووی سیاسی و دیپلۆماسی و ئه‌منییه‌وه توانیوێتی كوردستان وه‌ك دوورگه‌یه‌كی سه‌قامگیر و ئاڕام پارێزگاری له قه‌واره‌كه‌ی بكات و له‌هه‌مانكاتیشدا سه‌رنجی وڵاتانی ناوچه‌كه و زڵهێزانیش به‌لای خۆیدا ڕابكێشێت
كوردستان به پێی ئه‌و پێگه جوگرافیا و هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌زموونه سیاسی و دیپلۆماسی و ئه‌منییه‌ی له ناوچه‌كه هه‌یه‌تی ، توانیوێتی ئاستی په‌یوه‌ندیییه‌كانی بگاته لووتكه به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌مڕۆ جێگه‌ی متمانه‌یه له ڕوانگه‌ی وڵاتانی زڵهێزی وه‌ك ئه‌مه‌ریكا، فه‌ره‌نسا ، بریتانیا ووڵاتانی كه‌نداویش به‌تایبه‌تی ، هه‌ر ئه‌وه‌شه پشتیوانی به‌هێزی خۆیان له كوردستانێكی به‌هێزتر ده‌ربڕیووه و به ئاشكراش راگه‌یاندووه
كوردستان وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی ده‌ستووری و یاسایی له‌ماوه‌ی 34 ساڵی رابردوو توانیوێتی له‌ڕووی سیاسی وئابووری وئاسایشه‌وه ببێته هاوبه‌شێكی گرنگ و متمانه‌پێكراو له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه وبه‌تایبه‌تی زڵهێزانی وه‌ك وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاو هاوپه‌یمانانی ، هه‌ڵبه‌ته ئه‌و سه‌ركه‌وتنه دیپلۆماسیی و سیاسییه هه‌ر له‌خۆیه‌وه دروست نه‌بووه به‌ڵكو له ئه‌نجامی خوێندنه‌وه‌ی وردبینانه و سیاسه‌تی ژیرانه‌ی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد وبه‌تایبه‌تی ڕۆڵی كاریگه‌ری سه‌رۆك مسعود بارزانی ده‌گه‌ڕێته‌وه ، توانیوێتی له ناوچه‌یه‌كی پڕكێشه‌ی وه‌ك ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و دونیادا ،مامه‌ڵه‌یه‌كی گرنگ له‌گه‌ڵ هاوكێشه‌كان بكات و به‌رژوه‌ندییه باڵاكانی گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌ی له هه‌موو جۆره به‌ریككه‌وتن وشه‌ڕی جه‌مسه‌ره‌كان بپارێزێت
به‌تایبه‌تی كرده‌وه‌ی گه‌وره‌ترین باڵه‌خانه‌ی دیپلۆماسی جیهان له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا له كوردستان ، ئاماژه‌یه‌كی روونه بۆ سه‌نگ وپێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان وله سیاسه‌ت و دیپلۆماسی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی و به‌هێزبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی و هه‌روه‌ها به‌هێزبوونی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه له‌ڕووی سه‌ربازی و سیاسی و بارزگاكانی ،ئه‌وه‌ش ڕۆڵ و كاریگه‌ری و سه‌نگی كوردستان له نێو عێراق و ناوچه‌كه دا وێنا ده‌كات
سیاسه‌ت و ئیداره‌دانی سه‌ركه‌وتوویی سه‌ركردایه‌تی سیاسی گه‌لی كورد و هه‌رێمی كوردستان له ناوچه‌كه و جیهان ، وایكردووه ئه‌مه‌ریكا كوردستان وه‌ك هاوبه‌شێكی گرنگ و ستراتیژی له ناوچه‌یه‌كی پڕ كێشه‌دا ببینێت و پارێزگاریش له كورد وبه‌رژوه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانی بكات ؛ به‌تایبه‌تی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه له‌ماوه‌ی 22 ساڵی رابردوو و له‌ڕووی سیاسی و دیپلۆماسی و سه‌ربازی و به‌تایبه‌تی له‌كاتی شه‌ڕی ڕووخانی ڕژێمی به‌عس له ساڵی 2003 و ئینجا شه‌ڕی جیهانی تیرۆریستانی داعش له ساڵی 2014 و ئێستای ڕووداو و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و پارێزگاریكردن له ئاسایش و سه‌قامگیری قه‌واره‌ی كوردستان به‌ڵگه‌یه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره
ئه‌وه‌ی له قۆناغی ئێستای ناوچه‌كه وعێراق گڕنگه ناردنی حاكمێكی مه‌ده‌نی یا نێرده‌یه‌كی تایبه‌ته له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه بۆ عێراق به‌ناوی مارك ساڤایا ، ڕه‌نگه ئه‌وانه‌ی سیاسی بن له نیگه‌رانی و بێ ئومێدی واشنتۆن به‌رامبه‌ر عێراق تێگه‌یشتبن ، به‌تایبه‌تی له‌ماوه‌ی 23 ساڵی رابردووی دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عس و ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی و هه‌ژموونی ئێران و تاڵانكردنی سه‌روه‌ت و سامان و بوونی ده‌سه‌ڵاتێكی میلیشیایی له جیاتی یاسا و ده‌ستوور و فیدراڵی و دیموكراسی ؛ هاتنی ئه‌و نێرده‌یه كۆتایی هێنانه به ده‌سه‌ڵاتی چه‌ندین ساڵه‌ی ئێران به‌سه‌ر حكوومه‌تی به‌غدا و هێنانه‌كایه‌ی كه‌شێكی سه‌قامگیری و دروستكردنه‌وه‌ی هاوبه‌شی ، سازان و هاوسه‌نگی ، به‌تایبه‌تی كه كوردستان رۆڵێكی گرنگی له ڕێگریكردن له چوونی عێراق به‌ره‌و تاكڕه‌وی و دیكتاتۆری تایفی و دیكتاتۆری گڕتووه ـ ئیتر چ به گفتوگۆ بێت یانیش به‌كارهێنانی سه‌ربازی ، چونكه له‌ماوه‌ی رابردوو و بوونی ده‌سه‌ڵاتێكی میلیشیایی ونایاسایی هۆكاری ناسه‌قامگیری و هه‌ڕه‌شه بوون بۆ سه‌ر به‌رژوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و كوردستان و هه‌موو ناوچه‌كه
حكوومڕانی و سیاسه‌ت و ئیداره‌دانی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی ڕێزدار مه‌سروور بارزانی ، ڕاگرتنی سیاسه‌تیكی هاوسه‌نگ و گڕتنه‌به‌ری دیپلۆماسییه‌تێكی ژیرانه و به‌ره‌پێشبردنی كوردستان له هه‌موو بواره‌كانی ئاوه‌دانی و چاكسازی و ئیداری و ژمێریاری ، سه‌قامگیری و دیپلۆماسی و ئینجا به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه وئه‌مه‌ریكا وئه‌ورووپا وایكردووه ، پێگه ومتمانه‌ی كوردستان به‌هێزتر بێت، به‌دڵنییاییه‌وه ئه‌و ئیداره‌دان و دیپلۆماسی و سیاسه‌ته سه‌ركه‌وتووه واده‌كات كوردستان پێگه‌ی كوردستان له سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه و نێوده‌وڵه‌تی به‌تایبه‌ت له ناو ئه‌و كێشه وئاڵۆزی و پێشهاته نوێ ورووداوانه زیاتر به‌هێز بێت .
گرنگ بزانین ئه‌و سه‌ركه‌وتنه له په‌یوه‌ندییه‌كان بۆ ، هاوبه‌شی سیاسی و دیپلۆماسی و بارزگانی و ئابووری كه ده‌كرێت ئاماژه‌ی پێبكه‌ین :
په‌یوه‌ندی گرنگ له بواری ئاسایشی به شێوه‌یه‌كی هاوبه‌ش له ناوچه‌كه‌دا
به‌رژوه‌ندییه ئابووریی وبارزگانییه‌كان به‌تایبه‌تی له بواری وزه‌دا ، به‌تایبه‌تی پرۆژه‌كانی نه‌وت وغاز
پێگه‌ی به‌هێزی هه‌رێمی كوردستان له‌ناوچه‌كه‌دا واده‌كات ، هه‌رێمی كوردستان رۆڵێكی گرنگ و باش له دروستكردنی هاوكێشه به‌تایبه‌تی له‌بواری وزه و هه‌نارده‌كردنی بۆ بازاره‌كانی ئه‌ورووپا ببێنێت
هه‌رێمی كوردستان ،وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی یاسایی و ده‌ستووری ، هه‌روه‌ها ڕۆڵ و كاریگه‌ری سه‌ركردایه‌تییه‌كی ژیر توانیوێتی وه‌ك كاراكته‌رێكی گرنگ ڕۆڵی به‌هێزی له هاوسه‌نگی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ببێنێت و ببێته هاوبه‌شێكی متمانه‌پێكراو بۆ وڵاتانی زڵهێز و ناوچه‌كه‌یشدا له سه‌ر بنه‌مای به‌رژوه‌ندییه هاوبه‌شییه‌كان و هاوپه‌یمانی ڕاسته‌قینه،ئه‌وه‌ش واده‌كات قه‌واره‌ی كوردستان به‌رامبه‌ر هه‌موو هێرش و په‌ڵاماردانێكی ده‌ره‌كی بپارێزێت وپشتیوانی لێبكرێت .