دواین هەواڵ

بە کورتی بۆ ئەمڕۆ... کە پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە

‌نەوشیروان سەعید

03/01/2026

ئەوەی هەفتەی ڕابردوو لە پەرلەمانی عێراق گوزەرا هەڵەیەکی قووڵی ستراتیژی بوو بە پلەی یەک لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگییەوە.
لەو هەڵەیەش گەورەتر کە بەدەوری دەزانم، بیرکردنەوەی چوارچێوەی هەماهەنگییە لە دەرپەڕاندنی پارتی لە پرۆسەی سیاسی عێراق وەک چۆن بەرامبەر بە سەدر کرا.
پارتی سەنگی نوێنەرایەتییەکی فراوانی کوردو کاریگەریی گەورەی هەرێمی و دەرەکی هەیە، تەجاوز کردنی پرۆسەی سیاسی عێراق بەرەو هەڵدێرێکی گەورە دەبات.
بیرکردنەوەی لۆژیکی ئەوەیە کە پرۆسەی سیاسی عێراق بە بێ کورد (⁠پارتی و یەکێتی) پێکنایەت.
کەسایەتی سەرۆک مەسعود بارزانی پایەی سەرەکی ئەم ڕاستییە لۆژیکیەیە، پارتی و یەکێتی و لایەنەکانی تری عێراق بە شیعە سوننە دەتوانن لەسەر پێگەو حیکمەتی سیاسی ئەو بینا بکەن، لەمەشدا خودی پارتی و پاشان یەکێتی لەبەردەم دەرفەتدان بۆ یەکخستنی گوتاری سیاسی و نەخشەڕێی هاوبەشی کوردستانی.
هەردوو کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی دەرفەتی 
 ئەو هەڵوێست و هەنگاوەن کە دواجار یەکڕیزی کورد لە عێراق و کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لێ بکەوێتەوە.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP