دواین هەواڵ

شۆکێکی تر لەپارتیەوە بۆ لایەنە عیراقیەکان

‌جەبار عەبدوڵا

پێش 4 هەفتە

لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەران عیراق پارتی جارێکی تر بەدەنگێکی زۆرەوە بووە یەکێک لەلایەنە بەهێزو کاریگەرەکانی دامەزراندنی کابینەی شەشەم، بەڕابەرایەتی سەرۆک و مەرجەعی کورد سەرۆک بارزانی پارتی بووە خاوەنی یەک ملیۆن و زیاتری دەنگەکان، سەرەڕای دروستکردنی کۆمەڵێک بەربەست لەبەردەم سیاسەتی پارتی لەلایەن لایەنە کوردستانی و عیراقیەکان بەڵام پارتی بەشۆککردنی گشت ئەو لایەنانەی تانەیان لەپارتی دەدا کۆتایی بەهەڵبژاردن هێناو دەنگێکی شۆکهێنەری بەدەستهێنا، چۆن سەرۆک بارزانی فەرمووی هەرچەند دژایەتی پارتی بکەن پارتی بەهێز دەبێت و بەهیچ لایەنێک پارتی ناشکێت و بچوک نابێتەوە٫ بۆ هاونشتیمانیان ڕوون بوویەوە تەنها پارتی بو سازشی لەسەر بستیک لەخاکی کوردستانی نەکردوو پێداگربوو لەجێبەجێکردنی دەستوری عیراق  لەبەرژەوەندی گشت عیراقیەکان بەتایبەتی گەلی کوردی ستملێکراو، گەلی کورد لەناو حکومەتە یەک لەدوایەکەکانی عیراق مێژویێکی درێژی هەیە لەستمکردن بەرامبەری، بەڵام لەسەر دەستی ئەو حزبەی ئەمڕۆ بووە خاوەنی یەک ملیۆن و زیاتر لەدەنگەکان ورەو شکۆو شەهامەت و هەستکردن بەکوردایەتی و کوردبوون زیندووتر دەبێتەوە، پارتی پێویستیێکی حاشا هەڵنەگرە بۆمانەوەی گشت پێکهاتەکان و ئاینزاکان بەسەربەرزی و شکۆمەندی بەتایبەتی گەلی کوردستان، هەڵبژاردن دوای هەڵبژاردن پارتی لەچاوی هاونشتیمانیان بەهێزتر دەبێت و ئەوەی بۆ دوژمنان و نەیارانی پارتی دەمێنێتەوە تەنها سەرشۆڕی و شەرمەزاریە، پارتی دیموکراتی کوردستان بەشێوەیەکی بەردەوام لەهەموو کاودان و بارودۆخەکاندا بەرگریکارێکی بەهێزی مافە نەتەوەیی  گەلی کورد بووە هیچ کات گۆڕەپانی سیاسی چۆڵ نەکردوەو بەردەوام لەسەنگەری پێشەوە بووە بۆ بەرگری کردن لەکورد و کوردستان و بۆ هیچ دوژمن و داگیرکەرێک خۆی نەچەماندوەو خۆی بەدەستەوە نەداوە، هەتا خەونی نەیارانی پارتی بچوک بونەوەی ئەو حزبە بێت ئەوە پارتی هەر بەشۆکەوە دەردەکەوێت و خەونەکەیان لەگۆڕ دەنرێت، ئەوەی زۆر گرنگە بۆ گەلی عیراق بیزانن ئەویش پارتی وەکو تاکە لایەن داکۆکیکار بووە لەبەردەوامبوونی سیاسەتی دیموکراسی و لامەرکەزیەت بۆئەوەی جارێکی تر گەلانی عیراق نەکەونە ژێر هەڕەشەی حوکمومەتێکی دکتاتۆرو خۆسەپێن، سەرکەوتنی پارتی بەئەندازیەک بوو عیراقیەکان شۆک بوون و باڵانسی هێز لەعیراق دەگۆڕدرێت ئەمجارە زیاتر لەجاران پارتی پێداگر دەبێت لەسەر جێبەجێکردنی دەستوری عیراق لەسەر بنەمای یەکسانیەت و دامەزراندنی عەدالەت خانەیەک لەبەرژەوەندی تەواوی گەلانی عیراقدابێت، پارتی جێگای متمانەی جەماوەری کوردستانە چونکە هیچ کات پارتی خۆی لەجەماوەر دانەبڕاندووە، هەر بۆیە لەپڕۆسەی هەڵبژاردن دەنگی یەکەم بەدەست دەهێنێت و بەمشێوەیەش دەمێنێتەوە وەک لایەنێکی سیاسی بێ ڕکابەر

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP