دواین هەواڵ

٤٦ ساڵ لەکۆچی ڕێبەری ئەفسانەیی کورد: بارزانی نەمر

‌جەبار عەبدوڵا

13 کاتژمێر پێش ئێستا

لەیەکەمی ئاداری ساڵی ۱۹۷۹ گەلی کورد یەکێک لە گەورەترین ڕێبەرە نشتیمانیەکانی لەدەستدا، مستەفا بارزانی. پیاوێک کەناوی لەگەڵ خەبات و ڕزگاری خوازی نەتەوەیی کوردی گرێدراوە، لەدوورە دەستی و دوور لەخاکی ئەو وڵاتەی کەتەمەنێکی تیدا خەریکی شەڕ بوو، کۆچی دوایی کرد،مستەفا بارزانی نەک تەنها ڕێبەرێکی سیاسی یان سەرکردەیەکی سەربازی بوو، بەڵکو بووە سیمبۆلی خەبات و بەرگری لەمافی نەتەوەیی کوردی، سێ قۆناغی گرنگی لەژیانی خۆیی بینی ئەویش بەشداری کردنی لەکۆماری مهابات و وەکو پەناگە لەیەکێتی سۆڤیەت و ڕابەرایەتی شۆڕشی ئەیلولی کردوو کەبە یەکێک لەبەهێزترین خەباتە چەکداریەکانی کورد دەژمێردرێت،
کۆچی دوایی بارزانی کۆتاییک نەبوو بۆ خەباتی گەلی کورد. کوڕەکانی و نەوەکانی درێژەپێدەری ئەو خەباتە بوون ئەو ڕێگایەیان هەڵبژارد بۆ بەدیهێنانی ئەو خەونەی بارزانی نەمر لەپێناویدا دەجەنگا،
هەرچەندە مستەفا بارزانی لەیەکەمی ئاداری ۱۹۷۹ کۆچی دوایی کرد، بەڵام ئەو لەدڵ و بیری گەلی کوردا هەمیشە زیندووە،میراتی ئەو نەک تەنها لەسیاسەت و خەباتی نەتەوەییدا بەڵکو لەڕۆحی بەرگریخوازی و ئازادی خوازی گەلێکدا دەمێنێتەوە کەهەرگیز دەستی لەهیوا نەکێشاوەتەوە،
یادی بارزانی نەمر یادی ڕێبەرێکە کەژیانی بەخەبات بەخشی و ناوی بەمێژوو، ئەوەی لەبیری گەلێکدا بمێنێتەوە، هەرگیز" نامرێت

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP