دواین هەواڵ

هیوادارم هیچ لایەنێک ڕێگا خۆشکەر نەبێ بۆ نەیاران بۆ لێدان لەقەوارەی هەرێم

‌هێمن شێخانی

9 کاتژمێر پێش ئێستا

عێراق لە لێواری داڕوخانێکی تردا چارەنوسی کورد و قەوارەی سیاسی هەرێمی کوردستان بەرەو کوێ ئەڕوات؟

وڵاتە زلهێزەکانی جیهان دوای زیاتر لە بیست ساڵ لەو شکستەی کە لەپڕۆسەی ئازادکردنی عێراقدا توشی هاتن جارێکیتر پیلانی داڕشتنەوەی عێراق ئەخەنە بواری جێبەجێکردن، ئەویش لەژێر چەتر و سێبەری دەسەڵاتێکی سونە مەزهەبدا، ڕاستە پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نزیکە، بەڵام ئەم پڕۆسەیە نابێتە هۆکارێک بۆ جێبەجێکرنی خەونی وڵاتە زلهێزەکان و گۆڕینی سیستەمی حکومڕانی لەعێراقدا، بۆیە ئەگەری زۆر هەیە لەچەند مانگی داهاتوودا بۆ جێبەجێکرنی ئەم گۆڕانکاریە گەورەیە، لەعیراق شەڕێکی گەورەو خوێناوی ڕووبدات، ئەوەی بۆ ئێمەی کورد گرینگە چۆنیەتی پاراستنی قەوارەی سیاسی هەرێمی کوردستانە، دوورکەوتنەوەیە لەم شەڕە، تاکە ڕێگەش بۆ مانەوەی ئەم قەوارەیە بریتیە لە پاراستنی یەکڕیزی نێو ماڵی کورد و یەکدەنگی لایەنە سیاسیەکان، هیوادارم لەپێناو بەرژەوەندی شەخسی و حیزبیدا لەم بانگەشەیە بۆ کۆکردنەوەی چەند دەنگێک هیچ لایەنێک بۆ نەیارانی کورد ڕێگە خۆشکەر نەبێت بۆ لێدان لە قەوارەی سیاسی هەرێمی کوردستان، قەوارەی سیاسی هەرێمی کوردستان بەدیاریکراوی موڵکی هیچ هێز و لایەنێک نییە بەڵکو تەواوی گەلی کورد و تەواوی لایەنەکان تێیدا خاوەن ماڵن، بۆیە پاراستنی ئەرکی هەمووانە.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP