دواین هەواڵ

پارتی بەپڕۆژە بانگەشەی هەڵبژاردن دەکات

‌جەبار عەبدوڵا

9 کاتژمێر پێش ئێستا

چەند ڕۆژێک ماوە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەڕلەمانی عیراق دەست پێ دەکات، پارتی دیموکراتی کوردستان وەکو حزبێکی کاریگەر لەناو پڕۆسەی سیاسی هەرێمی کوردستان و عیراق جیاواز لەهەڵبژاردنەکانی پێشوو بەشداری لەو هەڵبژاردنە دەکات،  ئەو جیاوازەیەی پارتی لەبانگەشەی هەڵبژاردن پەیڕەو دەکات ئەو پڕۆژانەن لەماوەی چوار ساڵی کابینەی مسڕوڕ بارزانی بەئەنجام گەیشتوون، لەهەر شارو شارۆچکەیەک پارتی بانگەشەی تیادا بکات چەندین پڕۆژەی ستراتیجی گرنگ بەڕووی هاوڵاتیاندا دەکاتەوە، لەپاڵ کردنەوەی ئەو پڕۆژە گرنگانە بەردی بناغەی چەندین پڕۆژەی تر دادەنرێت بەوەعدو بەڵێنی زۆرەوە جێ بەجێیان دەکات، ئەمەش بۆتە پاڵنەری بەهێزتر بوونی پارتی لەهەرێمی کوردستان و عیراق بەگشتی، دوای ئازاد بوونی کوردستان پارتی یەکەم لایەنی سیاسی بوو بڕوای بەدیموکراسیەت هەبوو، بۆیە سندوقەکانی دەنگدانی کردە ڕێگایەک بۆ پیشاندانی  سیاسەتی حکیمانەی خۆی بەڕووی هاونشتیمانیان و وڵاتانی ئەقلیمی و جیهانی، ئیستاش دیموکراسیەت و ئاوەدانی و ژیانی پێکەوەیی کردۆتە بناغەی کارەکانی لەئایندەدا لەسەر هەمان بیروبۆچوونی خۆی کاردەکات و ناچێتە ژێر باری ئەجندایێکی نێوخۆیی و دەرکی کەبەرژەوەندی گەلەکەی تیادا نەبێت، جەماوەری ئەو حزبە ڕۆژ دوای ڕۆژ زیاترو زیاتر دەبێت و لاوانی تازە بەشدار لەو پڕۆسەیە ڕیزەکانی پارتیان هەڵبژاردووە، چونکە پێیان وایە پارتی چۆن لەڕابردوو شەڕی بۆ ئازادی کوردستان کرد ئاواش دیفاع لەو ئازادیە دەکات و مافەکانیان دەپارێزێت، گرنگە بۆ هەرێمی کوردستان پارتی زۆرترین دەنگی هەڵبژاردنی ئەمجارە بەدەست بهێنێت و ببێتە براوەی یەکەم، براوەبوونی پارتی واتا گەشانەوەی کوردستان و پێشکەوتنی بەرچاو لەداهاتوو دەبینین لەسەر دەستی پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکەم بوونی پارتی سودی بۆ گشت پێکهاتەکانی عیراق هەیە چونکە جگە لەپارتی هیچ لایەنێک تاکو ئیستا لەخەمی پێکهاتەکانی تردا نەبووە، پارتی لەئایندە پلانێکی درێژخایەنی هەیە بۆ گەشەپێدانی گشت بوارەکانی ژیانی هاوڵاتیان و دەوڵەمەندکردنی ژێرخانی ئابوری، پێگەی کوردستان لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسەر دەستی پارتی پەرەسەندنێکی زۆری بەخۆوە بینیووە بۆیە بۆتە ناوندێکی گرنگ بۆ ئەو هاوڵاتیانەی سەردانی دەکەن و لێی دەمێنەوە، لەکۆتایی داواکارم لەهاوڵاتیانی نشتیمانپەروەرو خاون هەڵوێست  دەنگی خۆیان بخەنە پاڵ دەنگی سەرۆک بارزانی کەگشت تەمەنی خۆی لەپێناو ئازادی بۆ کوردو کوردستان بەخشیووە، بۆئەوەی ئایندەی کوردستان بەرەو پێشەوە بچێت و کوردستان بەردەوام لەگەشانەوەی زیاتردابێت لەناوچەکەدا

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP