مێژوو سه‌لماندوێتی كێ به‌رگریی له خاك و ده‌ستكه‌وته‌كان و شكۆ و مافه‌ره‌واكانی گه‌لی كورد و هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایین و ئایینزاكان ده‌كات ده‌كات ، هه‌روه‌ها له پێناو به‌رگریكردن له خاك و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دوژمنانی كورد ، هه‌میشه پارتی و سه‌ركردایه‌تییه‌كی سه‌نگی كردۆته قه‌ڵغانی به‌گریكردن له كوردستان ، بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر دوژمنان و نه‌یارانی كوردستان ڕووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵكوژی و ڕاگواستن و جینۆسایدێكی دیكه نه‌بنه‌وه ، له پێناو به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی ماف و شایسته ده‌ستوورییه‌كانی ، تاكه هێزێك كه بتوانێ له عێراق نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی كوردستان بێت و به‌ڕۆحێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی و كوردپه‌وه‌ری خه‌بات بكات و سازش له سه‌ر خاك و ماف بكات ، پارتی دیموكراتی كوردستانه؛ بۆیه پارتی و ئه‌و كه‌سانه‌ی وه‌ك نوێنه‌ر وكاندید متمانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان وه‌رده‌گرن ، ده‌بێت پارێزگاری له ماف و قه‌واره و ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كورد بكه‌ن و چونكه به‌رپرسیارن به‌رانبه‌ر به قوتابخانه‌ی كوردایه‌تی و ئه‌و مێژووییه پڕ شانازی و سه‌ربه‌رزییه‌ی كه ڕێبازی پارتی و كوردایه‌تی و بارزانییه
ڕێبازێك كه هه‌موو ئامانج و ستراتیژی هه‌ر له سه‌رده‌می شۆڕشه‌كانی بارزانی و تا شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول و شۆڕشی گوڵانه كه له پێناو پارێزگاریكردن له قه‌واره و ده‌ستكه‌وته‌كانی و شكۆی نه‌ته‌وه و نیشتیمانه‌كه‌ی خوێن و گیانی زۆری به‌خشیووه و ئاماده‌ی هه‌موو قوربانیدانێكه ، پارتی ئه‌و هێزه‌یه كه كوردستانی به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریستان ومیلیشیا له یاسا ده‌رچووه‌كان پاراست و ڕێگه‌ی نه‌دا ئه‌و ده‌ستكه‌وت و مێژووییه زێرنه و ده‌ستكه‌وته‌كانی خه‌ڵكی كوردستان له دوژمنان پاراست
به‌درێژایی مێژوو دوژمنانی كوردوكوردستان به‌هه‌موو چه‌كێكه‌وه ته‌نها مه‌رامیان په‌ڵاماردانی بارزانی وپارتی بووه ، چونكه گه‌وره‌ترین كۆسپه له به‌رده‌م خه‌ونه نه‌زۆك و پیللانگێییه‌كانیان ، چونكه پارتی خاوه‌ن ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییه و هه‌رگیز سازشیان له‌سه‌ر ناكات ، هه‌ر هه‌نگاوێكی ناوه هه‌ر له به‌ده‌ستكه‌وتی ئۆتۆنۆمی ، فیدڕاڵی و ئینجا ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی و ئێستاش پارێزه‌ری كوردستانی به‌هێز و هه‌میشه به‌ڕۆحیه‌تی كوردستان یان نه‌مان ، ترسی له ناو دڵی دوژمنان ونه‌یاران و به‌كرێگیراوان دروستكردووه ، ئه‌گینا له مێژبوو جارێكی تر كوردوكوردستانیان كۆمه‌ڵكوژ و زینده‌به‌چاڵ ده‌كرد ، ئێستاش مووچه و بودجه وه‌ك چه‌كێك دژی گه‌لی كورد به‌كار دێنن
پارتی به‌رابه‌رایه‌تی بارزانی ،به‌رگری له بست به بستی خاكی كوردستان ده‌كات هه‌ر له زاخۆ وه تا خانه‌قین ، بۆیه بابه‌تی خاك یه‌كلا بووته‌وه و بارزانی نه‌مر ، ڕابه‌ڕی رۆحی نه‌ته‌وه‌یی كورد ، شۆڕشێكی فیدای پارێزگاریكرد له خاك و وشوناسی كوردستانی كه‌ركووك كرد ، بۆیه ده‌یان جار هه‌وڵی شێواندنی شوناس و جوگرافیایی ئه‌و ناوچه كوردستانییانه دراوه ، به‌ڵام ئیراده‌ی پۆڵاینی بارزانی و پارتی وایكردووه كه دوژمنان بوێری ئه‌وه‌یان نه‌بێت و هه‌وڵه‌كانیان شكستخواردبوو بێت ، ئێستا سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان وه‌ك سێ كوچكه‌ی كوردایه‌تی وه‌ك چیاییه‌ك به‌رامبه‌ر نه‌یارانی كورد وه‌ستاونه‌ته‌وه ، ئێستاش مه‌سروور بارزانی ، وه‌ك ده‌وڵه‌تمه‌دارێكی به‌تواناوبه‌هێز و ئیداره‌دانێكی سه‌ركه‌وتووانه ، ڕێگه‌ی نه‌دا خه‌ونی دوژمنان بێته‌دی و كوردستان رۆژ به‌رۆژ ئاسته‌نگ و كۆسپه‌كان تێكده‌شكێنێت
بۆیه، كاتێك خه‌ڵكی كوردستان ، ده‌بینێت پێشمه‌رگه و خاكه‌ڕاێیه‌كان پارێزه‌ری مافه‌كانیان و شكۆ و قه‌واره‌كه‌یان بێت ، له ناو رۆژهه‌ڵاتێكی ناوه‌ڕاستی پڕ كێشه‌دا و عێراقێكی ئاڵۆزدا ، خاوه‌ن ڕابه‌رێكی ژیره و هه‌موو ئامانجه‌كانیی له پێناو گه‌یاندنی كوردوكوردستانه بۆ كه‌ناڕی دڵنییایی ئاوه‌دانی وسه‌قامگیری ، بۆیه ئه‌وه‌ی له رابردوو ئێستا و داهاتوو تاكه هێزه پێوستی به بانگه‌شه نییه و متمانه‌پێكراوه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و چونكه له پێناو خزمه‌تكردن و به‌كرده‌وه كار‌و پرۆژه‌كانی له پێناو گه‌ل و نیشتیمانه و تاكه هێز ڕووبه‌ڕووی ئه‌و لایه‌نانه بووه‌ته‌وه به‌رده‌وام ڕووبه‌ڕووی خه‌ونی تێكده‌رانه و برسیكردن و مووشه‌كباران و درۆنباران ده‌بێته‌وه ڕێگه نادات ده‌نگی ئازادیخوازی و سه‌ربه‌خۆیخوازی بێده‌وڵه‌ت بێده‌نگ بێت