دۆخی هەڵبژاردن و نەتیجەکەی ئاوایە گوڵم خۆت سەخڵەت مەکە
ئینجا هەموو ئەو شەڕە فلێکس و تەخوین و قۆڵبادانەی کاندیداکان بۆ بردنەوەی ٦٠ تا ٦٥ کورسی کوردە لەکۆی ٣٢٩ کورسی عەرەب لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
لەو ڕێژەی ٦٥ کورسیەی کورد، پارتی و یەکێتی بەکاڵی و کوڵاوی هەمیشە نزیکەی ٥٠ کورسی بەرەو ژووریان بردوە، ئەمجارەش بڕبەنی لێیە کەمی نییە ئەگەر زیادی نەکەن، ئێ ئەوە پەنجای فت.
١٥ کورسی، تۆبڵێ دوان زیاتر، یان کەمتر دەمێنێ بۆ ململانێی حیزبە بچووک و کەمینەو کۆمپانیاو ڕەوت و سەربەخۆکان، لەو ڕێژە ماتریکس و بیرکارییە، جاری پێشوو نەوەی نوێ ٩ کورسی برد، یەکگرتوو ٤ کورسی و دادگەریی تاقە کورسییەک، ئیتر تۆ ئەمجارە بەتەمای چیت لەو پانزە کورسیە کە هیچ دارعەساو موعجیزەیەکت پێ نیەو پڕۆژەی بەدیلت نیەو گوتارێکی جیاوازت نەبووە جگە لە توڕەبوون و هاش و هووش و زمانی زبرو ناعەقڵانی.
تۆی دەنگدەری ئەزیز، بچی و نەچی بۆ دەنگدان وەک یەکەو دیزاینەکە ئاوایەو هیچ ناگۆڕێ، ئەو ٦٠ بۆ ٦٥ کورسیە دانراوە بۆ کورد بەهەموو ڕەنگەکانیەوە لە مەجموعی ٣٢٩ کورسی، ئیتر کەس لەخۆت عاجزو توڕە مەکەو عاقڵبەو بزانە دەنگەکەت بەفیڕۆ نەچێ بۆ لیست و قائیمەی ناڕۆشن.