پارتێک هەڵقوڵاوى ناوخى گەلێکى ستەملێکراو و کۆڵنەدەر و ڕەتکردنەوەى بن دەستى بێت ، ئاڵاهەڵگر و مەشخەڵهەڵگرەکەى بارزانى بێت ، بەدڵنییاییەوە هەمیشە پێشرەوە و چونکە بەهێزبوون و سەرکەوتنى واتا سەرکەوتنى نیشتمان و دۆزەگەورەکەى کوردستان
ئەوە راستییەکە و مێژوو لەبیرى ناکات ؛ پارتى دیموکراتى کوردستان 79 ساڵە بێ وچان ڕابەرایەتى دۆز و ویستەکانى گەل و مافى سروۆشتى خەڵکى کوردستان دەکات بە هەموو پێکهاتە نەتەوەیی وئایین و ئایینزاکانییەوە ؛ بەدرێژایی مێژوویش سەلمێنراوە و راستییەکى حاشاهەڵنەگرە کە ڕێبازى تێکۆشانى پارتى گوزارشتى پراوپرە لە سەنگەرى کوردایەتى و بەرخودان لەم پێناوەشدا ڕێگەیەکى پڕ هەوراز و نشێوى دوور و درێژى بریووە
لە تێکۆشان و بەرخوداندا هەمیشە لەسەنگەرى پێشەوەى خەبات بووە و داستانى پڕ مەزن و قارەمانێتى تۆمارکردووە و پێشمەرگە بە خوێن وگیانفیدایی نەخشەیەکى بەرگر شکۆن هەر لەو مەیدانەشدا پارتى هەمیشە ویستى نیشتیمانى و نەتەوەیی بەرز راگرتووە ؛ بەتایبەتى لە کاتى گفتوگاندان هەرگیز سازش بە هەموو جۆرەکانییەوە لەسەر مافەکانى خەڵکى کوردستان ڕەتدەکاتەوە ، هەموو کاتێکیش سەروەرى گەلەکە وبەرژوەندییە باڵاکانى پێش هەموو بەرژوەندییەکى تر خستووە
پارتى ئاڵاهەلگرى ئاشتى و ئازادى و دیموکراسییە ، جیاواز لە هەموو حزب ولایەنەکانى تر ، بەرژوەندییە باڵاکانى گەلەکەى پێش هەموو بەرژوەندییەکى تر هەر لایەنێک خستووە ، ئەو سەرچاوەییەى پارتییش لە ڕێبازى تێکۆشانى بارزانییەوە هەڵقوڵاوە ، ئەویش ڕێگەى کوردستان یان نەمانە کە هەمیشە سەرمەشقى خەبات و خاوەنى ڕیشەى بەرگرییە و ناخى مێژوویی پرسەروەرى ڕەگى قوڵى داکوتاوە ، بە بنەما و کردەوەش خاوەنى ڕەهەندى نەتەوەیی و نیشتیمانییە و لەم پێناوەشدا قوربانى و خوێنى زۆرى بۆ خاک و ئازادى بەخشیووە ، ئەم کاروانە پڕ شانازییەش بەردەوامە لە خەبات بە ڕابەرایەتى سەرۆک مسعود بارزانى ،پێشمەرگەیەکى ماندوونەناس لە پێناو گەیاندنى خەونى لەمێژینەى گەلەکەى گشت ڕێگە سەختەکانى گڕتۆتەبەر بۆ گەیشتن بە ئامانج و مافەرەواکانمان
پارتى ئەو هێزە کاریگەرەى کوردستان ، عێراق و ناوچەکەیە ، خاوەن دیدگا وستراتیژییەکى نیشتیمانییە و چاوى لە داهاتوویەکى گەشە وخۆى بە ترس و دڵەڕاوکێی وگومانەوە ماندوو ناکات ، هیوا بەگەلى کوردستان دەبەخشێت و بەباوەرەوە خەبات دەکات لە پێناو بەدیهێنانى گشت مافەرواکانى و هەمیشەش لە سەنگەرى پێشەوەى کوردایەتى و بەگریکردن و داخوازییەکانى گەلەکەیەتى ، هەر بۆیەشە ، نەیارانى لە سەر ئاستى ناوخۆ و دەرەوە بەتایبەتى ئەوانەى دواى نانى سەرشۆرى کەوتوون و شکۆیان لەدەست داوە هەمیشە ، تیرە ژەهراوەییەکانیان بە ئاراستەى ڕێبازى تێکۆشانى پارتى دیموکراتى کوردستان ؛ بەڵام چونکە خەڵکى کوردستان گەلێکى زیندوو و هوشیارە هەمیشە شکستى بە پیلانى نەیارانى پارتى و کوردستان هێناوە و پارتیش هەمیشە براوە و یەکەم بووە ئەوە راستییەکى حاشاهەڵنەگرە و پارتى هەمیشە هەر یەکەمە و هەر بەیەکەمیش دەمێنێتەوە ،چونکە خاوەن دۆزە گەورەکەیە
بەتایبەتى بۆ قۆناغى ئێستاى سیاسى و پەیوەندییەکانمان لە عێراق و داکۆکیکردن لە مافەرەواکانمان لە عێراق و پایتەخت ئەو ماددە دەستوورییانەى کە چەندین ساڵە دەسەڵاتدارانى بەغدا بەردەوام خۆیان لە جێبەجێکردنى مافەرەواکانمان وئەو ماددەى دەستوورییانەى کە لە بەرژوەندى خەڵکى کوردستان دان دەزدنەوە و پارتى دەیهەوێت بەگشت تواناوە لە پێناو جێبەجێکردنى تێبکۆشێت ، بۆیە خەڵکى کوردستان بە ئومێدەوە دەروانە هەوڵەکانى پارتى وەک حزبى پێشەنگ و بەهێز کوردستان ؛ چونکە تاکە حزبە سازش لە سەر بچووکترین مافى ئەم گەل و نیشتیمان ناکات و هەرچەند باجەکەى قورس بوو بێت