دواین هەواڵ

بارزانى و پارێزگارى لە شوناس و دۆزى نەتەوەیی کوردوکوردستان

‌رێبوار حەمەلاو شوانی

8 کاتژمێر پێش ئێستا

بەسەرنجدان و هەڵوەستەکردن بۆ نێو لاپەرەکانى مێژووى دوێنى ئێستاشدا ، دەبینن ئەوەى بە هزر و خوێن وگیان پەرۆشى پارێزگاریکردن لە ناسنامە و دۆزى نەتەوەى کورد وکوردستان بە جیهان،گەلى کوردى وەک نەتەوەیەکى مافخوراو و خاک داگیرکراو  کە سەر ئاستى مێژووییش وەک گەلێک لە سەر خاک و زێدى باب و باپیرانى خۆی ،خاک و نەتەوەکەى دابەشکراوە بە سەر چوار وڵاتدا و بۆیە خەباتى بەرخودانى زیاتر لە یەک سەدەى گەلى کورد بەتایبەتى هەر لە سەردەمى شێخ عەبدولسەلام بارزانى و شۆڕشى یەکەم و دووەمى بارزان و شێخ ئەحمەد بارزان , تا باوکى ڕۆخى نەتەوەیی کورد مستەفا بارزانى و دواتر شۆڕشەکانى ئەیلوول و گوڵان بە ئێستاشەوە کوردیان بە دوونیا ناساند
لەو ڕۆژە سەختانەى کە نەتەوەیی کورد بێ ئومێد ببوو ، پارتى دیموکراتى کوردستان بە ڕابەرایەتى بارزانى وەک کارەکتەرێکى کوردستانى و عێراقى و ناوچەیی و نێودەوڵەتیی، ڕێگەى نەدا خەون و پیلانگێرى تواندنەوەى کوردوکوردستان بێتەدى و خەبات و شۆڕشێکى سەرانسەر کە تێیدا هەموو چین و توێژەکانى لە ژێر یەک ڕەشماڵدا کۆکردنەوە  تا هەمووان  لە سەر یەک بنەماى نیشتیمانپەوەرى و کوردپەوەرى بە یەک ئامان و هیواى کار و خەبات بۆ داهاتووى نەتەوەیەک بکرێت لە پێناو بەدیهێنانى ئامانجەرەواکانى ، ئەو ڕێبازەى کە هەرگیز لە سەر بنەما نەتەوەیی و نیشتیمانییەکان لای نەداو و پشتى لە گەل وخاکەکەى نەکرد .
هەروەها هەمیشە باوەرى تەواوى بە ئاشتى ولۆژیک و گفتوگۆ و دیپلۆماسى هەبوو و هەیە بۆ چارەسەرى دۆزى کورد لە سەر بنەماى گەڕاندنەوەى خاک و مافەزەوتکراوەکان ، بۆیە ، بە شێوازى دیپلۆماسییانە  لە سەر ئاستى ناوچەیی و نێودەوڵەتى  کار وخەباتى کردووە، وێراى هەموو ئەو گوشار و گەلەکۆمەکییانەى کە لەماوەى یەک سەدەى رابردوو لە سەر کاروانى خەباتى ڕێبازى بارزانى و پارتى لەلایەن نەیاران و داگیرکەرانەوە بۆ ڕێگریکردن لە گەیاندنى ئەو ئامانج کراوە ، بەڵام رابەرایەتى بارزانى وەک دڵنییاییەکى نیشتیمانى و کوردستانە بۆ ئێستا و ئایندە و هەموو کورد بە هیوا و ئومێدوە لە هەنگاوەکانى دەروانن 
هەروەها بەهۆى مامەڵەکردنى ژیرانە لەگەڵ رووداوکان و خوێندنەوەى وردبینانە بۆ ئایندە  و پێشهاتە سیاسییەکان ،توانیوێتى  لە ناو ململانێ و شەڕى جەمسەرەکان هاوسەنگییە ناوخۆیی و ناوچەییەکان بۆ بەرژوەندییە باڵاکانى ئەم گەل و نیشتیمانە بپارێزێت و لە هەمانکاتیشدا وەک پارێزەرێک بێت  بۆ دۆزى رەواى گەلى کورد بەڕێگەى دروستکردنى لێتگەیشتن و دیپلۆماسى لەگەڵ وڵاتانى ناوچەکە و ئەوانەى کە خاک و گەلى کوردیان پێوە لێکنراوە بە دانایی و لێزانى بارزانى دۆزى کورد چارەسەر بکرێت لەگەڵ ئەو دەوڵەتانەدا 
ئەو ڕێباز و قوتابخانەیە ، جگە لەوەى خەباتى بێ وچانى بۆ دۆزى گەلەکەى کردووە و لەهەمانکاتیشدا لەماوەى سێ دەیەى رابردوو , سیماى کوردستانى لە گوندێکى گەورەوەوە گۆڕیی بۆ  شارێکى مەزن و بەرچاو  و هەروەها  ئاستى خزمەتگوزارییەکانى حکوومەتى کوردستان، بە پشت بەستن بە پلان و ستراتیژ ى سەرۆکوەزیرانى کوردستان لە گشت بوارەکانى ڕێگاوبان و تەندروستى و گشتى و ئاو و کارەبا ، هەرێمى کوردستان لە قۆناغێکەوە گواستۆتەوە بۆ قۆناغێکى باشتر و پێشکەوتووتر لە سەر ئاستى ناوچەکەدا .
ئەم ڕێباز و قوتابخانەیە تاکە هێزى سیاسى خاوەن دیسپلین و یەکدەنگە ، کە توانیوێتى دۆز و پەیامى سیاسى و دۆزى نەتەوەیەک بەڕووى دونیاى دەرەوە و کۆمەڵکەى نێودەوڵەتى بگەێنێت و بناسێنێت ، هەموو ئەمانە ، چەندین بابەتى دیکە بەک ڕەهەند و ئاڕاستە دەبەسترێنەوە ، ئەوەیش بیرکردنەوەى دروست و هەنگاونانى راست و ئامانج بینینى ئەو ڕێبازە پیرۆز و قوتابخانەیە ، کە خاوەن هەڵوێستى ستراتیژى نەگۆڕ و تەکتیکى هەمە جۆرى هەیە بۆ چۆنێتى مامەڵەکردن لەگەڵ ڕووداو و پێشهاتەکان لە قۆناغە جیاوازەکاندا ، هەموو ئەم پرس  وبابەتانە ئاماژەن بەو راستییەى کە بارزانى پارێزەرى  دۆزى کورد و شوناسى نەتەوەیی کوردوکوردستانە

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP