لە ڕاستیدا ئەم شەرە بە شكستی زۆر گەوەی ئێران كوتایی ھاتووە و توشی زیانێكی زۆر گەورە بووە. وەك دیارە لە ھەموو نوسین و چاوپێكەوتنەكاماندا باسی ئەوە خالەمان كردووە كە نە ئەمریكا و نە ئیسرائیل بریاری ئەوەیان نییە سیستمی سیاسی برۆخێنن، بەلام ئەگەر ئەم شەرە درێژە بكێشت یان بەردەوام بووایە، گومانی تییدا نییە یەكێك لە لێككەوتەكانی دەبووە ھۆی رووخاندنی سیاسی سیاسی لە ئێران و ئەمەیش مەترسی گەورەی لە سەر دەسەلاتدانی ئێران درووست كرد بوو. ھەرچەندە لەوانەیە ئیسرائیل بە ئاراستەی رووخانی سیستمی سیاسی ھەنگاوی ھاویشتبا ئەگەر ئەمریكا پاڵپشتی ئەو سیاسەتەی كردبا بەلام دیار بوو ترەمپ ھیچ نییەتێكی لەو جوەری نییە.
لە لایەك، سەبارت ئەمریكا بە تایبەت ئیدارەی ترەمپ بە ھیچ شێویەك ھیچ بەرنامەیەكی نەبووە بۆ رووخاندی سیستمی سیاسی لە ئێران و زۆر بە رۆن وئاشكرا باسیان كردووە. بوویە، ئامانجی ھەرە سەرەكی ترەمپ ئەوە بوو بەرنامەی ئەتومی ئێران چ لە رێگەی دانوستاندن و یان لە ڕێگەی وەشاندنی گورزی سەربازی لاواز بكەن یان لە ناو ببن. لێرەدا ئەوەی ھەموو سەرۆكەكانی ئەمریكا پێش ئیدرەی ترەمپ (كلینتون، بوشی كور، ئومابا، بایدن) نەیان توانی بێكەن، ترەمپ بە چەند كاتژمیریك توانی لە ڕێگەی سەربازییەوە ئەنجام بدات و تا رادیەەكی زۆر كوتایی بە ھەرەشەكانی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران ھاتووە، ھەر ھیچ نەبێت بوو دەیان سالی تر. ھەورەھا زۆر گرنگ بووە بۆ ترەمپ نەكەوێتە داوی نەتەنیاھوو بۆ ئەوەی توشی جەنگەكی دیكە بكات لە ناوچەكەدا و ترەمپ بە ھەموو شێوەیەك خۆی لەمە پاراستووە تاكوو ئێستا.
لەلایەكی ترشەوە، ھیشتا دیار نییە لە پشت پەردە چی دەگوزەرێت و ئێران چەند سازش و تەنازولاتی دیكەی بۆ ئەمریكا و ئیسرائیل كردووە. بەتایبەت لە دوای ئەم ئاگربەستە دانوستاندنەكان دەستپێدەكەن و زۆر دیارە ئێران لە كوبوونەووەكانیدا لە گەل دەۆلەتانی ئەوروپی لە 21 ئەم مانگە باسی ئەوەی كرد بوو كە ئەگەر شەرەكە رابگێرێت، ئامادەیە لە زۆر خال و داواكارییەكان سازش بكات و نەرمی پیشان بدات. بەتایبەت سەبارەت بەرنامەی ئەتۆمی و كوتاییھێنان بە پیتاندنی یورانیوم لە سەر خاكەكەی، سەبارەت بەرنامەی موشەكی، پاڵپشتییەكانی بۆ پركسییەكانی و تەنانەت راگرتنی یارمەتییە سەربازییەكانی بۆ رووسیا لە شەری ئۆكرانیا. دلنیام لە چەند رۆژی داھاتوو لە سەر زۆر لەم پرسانە دانوستاندن دەكرێت و ئێران پێشوەخە رازەمەندی لە سەر زۆرێك لەم داواكارییانە داووە. واتە ئێران جامی ژەھری بە نھینی خواردووە و بە دوور نابین ھەمان رێككەتنەكەی خیمەی سەفوان بێت بەلام بە شێوەیەكی كرا بێت.
لە لایەكی تریشەوە، ئامانجی ھەرە سەرەكی ئیسرائیل چیی بوو لەم جەنگەدا. ھەرچەندە باسی ئەوە دەكرا كە لەوانەیە ئیسرائیل ھەۆل بدات بۆ ئەوەی دەسەلات لە ئێران بروخێنێت. بەلام دیار بوو ئیسرائیل لە ژێر گوشاری ئیدراەی ترەمپدا بووە. ھەروەھا بۆ ئەوەی دەسەلات لە ئێران بروخێت بەراستی ئیسرائیل بەتەنیا ناتوایت ئەمە بكات ئەگەر راستەوخو یان ناراستەوخو لەلایەن ئەمریكاوە پاڵپشتی نەكرێت. بەلام دیار بوو، ئەگەر شەرەكەی بەردەوام بووایە دەكرا ناراستەوخو وەك لێككەوتە و دەرھاویشتە ببێتە ھۆی رووخاندنی سیستمی سیاسی لە ئێران. ئەمەیش دەكرا لە دوو رێگەیە بێت و ئێستاش ئەم ئەگەرانە ھەیە، یەكەم، خوپێشاندنی خەڵكی ئێران رووخانی سیستمەكە كە ئێستا زۆر لاواز بووە. دووەم، لە رێگەی كودتاییەكی سەربازی لە ناو سوپا و لایەنە دیموكراتخوازەكان كە دەكرێت ھەندێكیان بەشێك بن لە دەسەلات. بەلام لە ولاتە دیكتاتورەكان دارووخان لە ناخودا بەبێ پاڵپشتی فاكتەری دەرەكی ھەندێك سەختە.
كەواتە بە رەچاو كردنی ئەم خالانەی سەرەوە ، زیاتر ستراتیژی ئیسرائیل لە چوارچێوەی ئەم خالانەدا بووە و توانییەتی زۆربەی ھەرە زۆی ئەو ئامانجانە دەستەبەر بكات
1- تێکشکاندنی و لە ناوبردنی توانایی بەرنامەی ئەتوومی. لەم رووەوە، بە یارمەتی ئەمریكا توانییەتی بەشێكی زۆری ئەم ئامانجە دەستەبەر بكات و بەرنامەی ئەتۆمی بۆ دەیان سالی تر بۆ پاشەوە ببات
2- دووەم، لاوازکردنی و کەمکردنەوەی توانایی مووشەکی ئێران. ئەمەیش تارادەیەكی زۆر لاوز بووە و ئێران زیاتر لە 50% توانای موشەكی و دروونییەكانی لە دەست داووە بە ھۆی بوودومانەكانی ئیسرائیل. تەنانەت ئەوەی ماووەش لە سەر مێزی دانوستاندن و گفتوكو لەوانەیە لێوەربگرێتەوە
3- سێیەم، لاوازکردنی پێگەی سیاسی و سەربازی ئێران لە سەر ئاستی ناوچەکە و لاوازکردنی هێزە پرۆکسییەکانی. ھیچ گومانی تییدا نییە ئەم ئۆپەراسیونە سەربازییە تا رادەیەكی زۆر توانان سیاسی سەربازییەكانی ئێران لاواز كردووە. ھەروەھا زیانی گەورەی بەر پێگە جیوپۆلەتیكیكەی كەوتووە. ئەمە بەدەر لەوەی ھێزە پرۆكسییەكانی زۆر لاواز بوونە.
4- لاواز كردنی كردنی ئابووری ئێران بۆ ئەوەی داھاتی بۆ پاڵپشتی پروكسییەكانی بەكار بەھێنێت یان دووبارە رێكیان نەخاتەوە. بێگومان لەلایەك ئۆپەراسیۆنی سەربازیەكانی گورزی گەورەی لە بوونیەی تەحتی ئێران دارووە . لەلایەكی تریشوە، گەماروەكان لەسەر ئێران بەردەوام دەبن ئەگەر بە تەواوەتی خۆ رادەست نەكات.
سەبارەت ئێران، گومانی تییدا نییە دوراوی ھەرە گەورەی ئەم جەنگە بووە و زیانێكی یەكجار گەوررەی بەركەوتووە كە بەھیچ شێوەیەك ناتوانێت قەرەبووی بكاتەوە
1- ئێران زیاتر لە 40 سالە سەرمایە و پارەیەكی یەكجار زۆر كە مەزەندە دەكرێت بە سەدان ملیار دوولار بێت زۆری لە بەرنامەری ئەتۆمی خەرجكردووە. كەچی كە ماوەی چەند كاتژمێرێكدا ھەمووی بە ئاودا چوو و ئێران نەیتوانیی بەرگری لە بەرنامەی ئەتۆمی خۆی بكات.
2- دووەم، ئێران ھەموو كات بەرنامەی ئەتۆمی بۆ ترسانی ئیسرائیل و ئەمریكا و وەك كارتێكی گوشار بۆ جیەجیكردنی داواكاییەكانی بەكاردەھێنا . ئێستا ئێران بەتەواوەتی ئەم كارتەی لە دەستدا و جارێكی دیكە ئێران ھەرگیز ناتوانێت بەو بەرنامەیە ھەرەشە لە ئەمریكا یان ئسیرائیل بكات. تەنانەت ناتوانێت لە رێگەی ئەو بەرنامەیەوە باسی ھەڵگرتنی سزاكانی ئابووری لەسەر ولاتەكە بكات
3- ئێران، بەدەر لە بەرنامەی ئەتۆمی زۆر پشتی بە ھێزە پرۆكسییەكانی دەبەست بۆ ترساندنی ئیسرائیل و ئەمریكا و نەیارەكانی. ئێستا خەریكە ئێران ئەم كارتەش لە دەست دەدات. لەلایەك پرۆكسییەكانی لە لوبنان، فەلەستین و یەمەن زۆر لاواز بوون. لەلایەكی تریشەوە، جارێكی دیكە زۆر سەختە بتوانێت ئەم كارتە دژی ئەمریكا و ئیسرائیل بەكار بھێنێت. ئەمەیش دیسان زیانێكی یەكجار گەوەری بەر ئەم ستراتیژەی ئێران كەوتووە.
4- لە رووی سەربازییەوە دیسان ئێران زیانیكی یەكجار گەورەی بەركەوتوو. راستە ئێران توانییەتی ھەندێك مووشەك بگریتە ئیسرائیل بەتایبەت شوێنی سیڤیل بكاتە ئامانج، بەلام نەیتوانییەتی ھیچ ئامانجێكی ستراتیژی بپێكێت. ھەروەھا سەرەرای پرۆپاگەندە و ھەرەشەكانی ئێران، 12 رۆژە دەسەلاتی بە سەر ئاسمانی خۆیدا نەماوە و ئیسرائیل بە كەیفی خۆی پیاسە دەكات بە سەر ئەسمانەكەیدا و زۆربەی سیستمی بەرگیری ئاسمانی ئێران تێكشكاوە و بە ھیچ شێوەیەك كارێگەر نەبووە. مەیەش واتە ھەر كاتێك ئسیرائیل یان ئەمریكا ھەست بە ھەرەشە بكەن زۆر بە ئاسانی راستەوخوو لە ئێران دەدەن . چونكە دەزانن ئیدی ئێران ئەو ئێرانی جاران نییە. تەنانەت پێموایە سەرەرای راگرتنی جەنگەكە ئسیرائیل لەموو بەدواوە ھاوشێوەی حەماس و حزبوڵلا مامەلە لە گەل ئێرانیش دەكات.
5- لە ھەموویان گرنگتر چیتر ئێران ئەو ترس و ھەیبەتەی نەماوە كە جاران ھەبووە . ھەروەھا لە رووی جیوپۆلەتیكییەوە پێگەی زۆر لاواز بووە و كارتەكانی یەك لە دوای یەك سووتاون. ئەوەی ماوەش لە ترسی داروخانی سیستمەكەی جورئەتی ئەوەی نەبووە بەكاری بھێنێت
6- خالێكیتری ھەرە گرنگ تەنانەت لە سەر ئاستی ناوخۆیش جارێكی دیكە ئەم دەسەلاتە نابێتە دەسەلاتی جاران و من بە دوور نابێنم دوای ئەو شكستە گەوەەیەی بە تایبەت بەرامبەر ئیسرائیل توش بووە، گۆرانكاری گەورە لە سەر ئاستی ناوخۆی ئێران روو بدات، جا چ خوپێشاندانی جەماوەی بێت دژی دەسەلات یان كودەتا لە ناو خۆدی سیستمەكە. بە ھەموو پێوەریك گۆرانكاری لە ناوخۆی ئێران بەرێوەیە.