دواین هەواڵ

تەحەدای زیاتر بۆ ئەمریکا دوای ئاگربەستەکەیە ئەگەر ئیسرائیل قبووڵی بکات

‌د. پشتیوان فەرەج

18 کاتژمێر پێش ئێستا

هێشتا چاوەڕێین بزانین ئایا ئیسرائیل ڕازی بووە بە ئاگربەست، وەک سەرۆک دۆناڵد ترەمپ بانگەشەی بۆ دەکات. پێدەچێت ئێران قبووڵی کردبێت، بەپێی تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئێرانی.
ئاگربەستەکە بۆ ١٢ کاتژمێرە ئەگەر ئێران پابەند بێ و دواتر بۆ ١٢ کاتژمێری دیکە ئەگەر ئیسرایل ڕازی ببێ و پابەند بێ و پەلاماری یەکتر نەدەن.
بەڵام بەشە سەختەکەی بۆ ئەمریکا دوای ئاگربەستەکە دێت: هێشتنەوەی چەکی ئەتۆمی لە دەستی ئێران. کۆشکی سپی بانگەشەی ئەوەی کرد کە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بە تەواوی لەناوچووە. بەڵام تا ئێران ڕێگە بە چاودێران و پشکنەران نەدات کەس بە دڵنیاییەوە نازانێت.
نەزانراوەکانی تریش هەن.
ئایا ئێرانییەکان پێش هێرشی ئەمریکا مادەی ئەتۆمی و ئامێری پرۆسێسکردنیان لە شوێنە ناسراوەکان دەرهێنابوو؟ ئایا شوێنی نهێنی هەیە کە بەهۆی بۆمبارانکردنی ئەمریکا وێران نەبووبێت؟
ئێستا ئەمریکییەکان پێویستیان بە ڕێککەوتنێکی دیپلۆماسی لەگەڵ ئێرانییەکان هەیە کە هەڵوەشاندنەوەی تەواو و پشتڕاستکراوە و نەگەڕانەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران مسۆگەر بکات. دوایین جار کە ئەمەریکا دانوستانی لەو جۆرە ڕێککەوتنەی لەگەڵ ئێران کرد، زیاتر لە دوو ساڵی خایاند تەنها بۆ واژۆکردنی ئەو کاغەزە.
ترەمپ لە ساڵی ٢٠١٨دا ڕێککەوتنەکەی ئەمریکا و ئێرانی دڕاند کە پلانی کاری تۆکمەی هاوبەش (JCPOA) بوو، بەو پێیەی کە ڕێککەوتنەکە کەموکووڕی تێدایە و ناتوانێت ڕێگری لە ئێران بکات لە دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی.
لەلایەکی دیکەوە ئیسرایل ڕوون نیە چی دەوێت و ئایا هەموو ئامانجەکانی پێکاوە یان ئامانجی دیکەی ماوە لەوانەش ئازادکردنی بارمتەکانی لای حەماس..

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP