کوردستان هەم وەک خاک و هەمیش وەک جوگرافیا لەنێوان گۆڕانکارییە ئیقلیمی و جیهانییەکاندا، هەمیشە لە نێو شەڕو ململانییە ناوچەى کاندا و بەدرێژایی مێژوو، خاک و نەتەوەکەى دابەش بووەتە سوومەتنى ، بەڵام سەرەڕاى هەموو ئەو ستەمکاری و زەبڕوزەنگانەى بەرى کەوتووە ، توانیوێتى بە ئیرادەیەکى پۆڵایین و باوەرێکى پتەوەوە لە سەر پێ خۆى بمێنێتەوە وبەرگریی لە خاک و شوناس و کەلتوور و زمانى خۆى بکات .
بەتایبەتى لەماوەى یەک سەدە لەو دابەشکارى و لکاندنە زۆر ملێیەدا ستەمکارى دژى کوردوکوردستان درێژەى هەبووە بە ئێستاشەوە و تەنانەت لە کاتى ڕێککەوتننامەکانیشدا بەشێکى هەر لەسەر کوردوخاکەکەى یەکڵایی بووەتەوە وڵاتانى زڵهێز دارێژەرى ئەو نەخشە و رێککەوتننامە ودابەشکارییانە بوون لە ناوچەکەدا ، هەرچیان کردووە هەمووى لەبەرژوەندى خۆیان بووە ، سیاسەتى دابەش بکە ن و حکوکمرانى بکەیان بۆ هەژموونگەرانیی لە ڕووسیاسى و ئیداریشەوە لە هەموو دەوڵەتەکان پیادە کردووە . هەرێمى کوردستان وەک قەوارەیەکى یاسایی و دەستوورى ، دواى 34 ساڵ حکوومڕانى لە ناوچەکە دا ، سەرەراى هەموو ئاستەنگ و کۆسپەکانى بەردەمیی ، بەیەکێک لە کاریگەرترین و زیندووترین بەشەکانى کوردستان هەژمار دەکرێت و لەماوەى دەیان ساڵ خەبات و تێکۆشان لە پێناو ئازادى و مافەرەواکانى هەمیشە پێشەنگ بووە لە قوربانیدان و تێکۆشان و لەسەختترین هەڵومەرجەکاندا خۆى رادەست نەکردووەو چۆکى دانەناوە ، بەتایبەتى لە دواى دروستکردنى دەوڵەتى عێراق لەماوەى سەدى رابردوو هەمیشە لە سەنگەرى خەبات و بەرخودان بووە لە پێناو بەدەستهێنان مافەرەواکانى خۆى . هەروەها بۆ چەسپاندنى فەرهەنگ و زمان و بڕیاردان لە سەر چارنووسى خۆى بەردەوام لە هەوڵە سیاسى و دیپلۆماسییەکانى بەردەوام بووە و بەگژ هەموو ستەمکار و داگیرکەران دا چووە و هەرگیزیش چۆکى بۆ هیچ دوژمنێک دانەداوە ، هەر ئەوەش بوو وایکرد ، ئەمڕۆى قەوارەى هەرێم و پەرلەمان و حکوومەت و فیدراڵى و دەستکەوتى گرنگى دیکەى لێبکەوێتەوە لەگەڵ ئازادى بەشێکى زۆر لە خاکەکەى .
لەماوەى زیاتر لە سێ دەیە حکوومڕانى گەلى کورد ، لەم بەشەى کوردستاندا ، لەگەڵ هەموو ئاڵنگاریی وکۆسپەکانى بەردەمى وبەتایبەتى ڕژێمى رووخاوى سەدام و ئێستاى عێراقى نوێى ، گوشارى وڵاتانى هەرێمى و ، بەڵام توانیوێتى زۆلا ژیرانە و لۆژیکانە پیشکەوتن وگەشەیەکى باش لە رووى سیاسى و ئابوورى و دیپلۆماسى و ئیداریی و ئاوەدانى بەخۆیەوە ببینێت و ببێتە جێگەى سەرسامى وڵاتانى ناوچەکە و جیهان . ئەوەى لە ئەنجامى هەموو ئەو هەوڵ وتێکۆشانانەى سەرکردایەتیی سیاسى هەرێمى کوردستان و بەتایبەتى سەرۆک بارزانى،سەرۆکى هەرێم و سەرۆکى حکوومەتى کوردستان و هێزولایەنە نیشتیمانپەوەرى و کوردپەوەرەکانى دیکەیە ، بەتایبەت بەهۆى سیاسەتى وردبینانەى پارتى دیموکراتى کوردستان بە ڕۆحێکى ئاشتیانە و پێکەوەیان و دیموکراسیانە لە پێناو چەسپاندنى ئازادى و مافەرەواکانى گەلى کورد خەباتى کردووە ، قەوارەیەک بە خوێن وئارەقە و ماندبوونى هەموو تێکۆشەران و شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان بونیاتنراوە و هەمیشە سیاسەتێکى گونجاوى بەرامبەر بە گەل ونیشتیمانەکەى پەیرەو کردووە لە سەر ئاستى نەوەتیی و وکوردستانیشدا هەمیشە لە خزمەت دۆزى رەواى هەموو کورد بووە و باج و قوربانى گەورەى بەخشیووە ، لە رابردوو و ئێستاشدا هەمیشە هەوڵى بۆ تەبایی و یەکریزى نێوماڵى کوردستانى کردووە و رابەرایەتى بارزانیی هەمیشە وەک ڕەشمالێکى گەورە و متمانەپێکراو بووە بۆ نەتەوە کورد ، هەوڵى داوە کورد بە ئاشتى ولۆژیک بگەێنێتە کەناڕى دڵنییایی ومافەرەواکانى ، لە هەرێمى کوردستانیش هەمیشە لە پێناو بەرگرییکردن لە شوناس و خاک بەتایبەتى ناوچەکە داگیرکراوەکان و کەرکووک لە سەنگەرى پێشەوە داکۆکیکردن بووە ، بۆ ئەوەى چاوەروان دەکرێت ، ئەو سیاسەت و دیپلۆماسییە و مامەڵەکردنى سەرکەوتووانە لەگەڵ پێشهاتە نوێیەکانى ناوچەکە دا ، دەستکەوتى گەورە لە سەر ئاستى ناوخۆیی و نێودەوڵەتى بۆ کوردوکوردستان بەدەست بهێنڕێت .ئەوەش ئاماژەیە بەو راستییەى بارزانى و کوردستان هیواى نەتەوەیەکى بێ دەوڵەتن لە ناوچەکەدا .