دواین هەواڵ

سووریا بەرەو کوێ

‌نەوزاد هێتوتی

18 کاتژمێر پێش ئێستا

ھێرشی گروپە ئسیلامییەكان بۆ سەر درۆزەكان لە دەورووبەری دیمەشق ئاماژەیەكی زۆر روونە بەوەی كە ئەو دەسەلاتەی لە دیمەشق ھەیە بە ھیچ شێوەیەك لە گەل ئەوە نییە سووریایەكی دیموكرات درووست ببێت. بە شێوەیەك پێكھاتەكان بتوانن بەشداری راستەقینەیان ھەبێت لە پرۆسەی سیاسیدا. بەتایبەت، سووریا پێویستی بەوە ھەیە دەسەلاتێكی ناناوەندی ھەبێت و كورد و دروز و عەلەوییەكان شێوەیەكی حكوومرانی خۆیان ھەبێت چا چ لە چوارچێوەی فیدڕالی یان دەسەلاتی لامەركەزیدا بێت.

بەلام، دیارە ئەو دەسەڵاتەی لە دیمەشق ھەیە بە ھیچ شێوەیەك ئامادە نییە دەسەلات لە گەل ھیچ پێكھاتەیەكی تر دابەش بكات. بەڵكوو دەیانەوێت حكوومرانییەكی ھاوشێوەی تالیبان لە سووریاش ھەبێت. بەداخەوە ھەندیك خەڵك ھەبوون وایان پێشاندەدا كە ئەشەرع كەسێكی میانرەوە و رێز لە مافی پێكھاتەكان دەگرێت .

بەلام، ئەو گورانكارییە سیاسی و سەربازییانەی لە سووریا روودەدەن بە ئاشكرا ئەوە دەردەخات ئەو دەسەلات كە لە دێمەشق ھەیە بە ھێچ شێوەیەك لە گەل ئەوە نییە پێكھاتەكان لە چوارچێوەی سووریایەكی دیموكراتیدا بەشدار بن لە پرۆسەی سیاسیدا. سەرەتای ئەم مەترسیە كاتێك دەركەت كە ھێزەكانی سەر بە ئەحمە شەرع لە مانگی ئاداری 2025 لە ناوچە عەلەوییەكان دەستیان كرد بە كومەڵكوژی خەڵكی سیڤیل كە دواتر كردانەوەی گەورەی جیھانی لێكەوتەوە. ئێستاش لە سەر ھەمان ھیل و سیاسەت پەلاماری دروزەكان دەدەن. بێگومان ئەگەر لە ترسی ئیسرائیل نەبواییە ئەوە دەمێك بوو ئەو ھێرشانەیان دەكرد سەر دروزەكان. بێگومان لە داھاتویەكی نزیكدا ئەگەر كەس لە سەر دروزەكان بەجواب نەھێت و بتوانن ئەو پێكھاتەیە سەركوت بكەن. گومانی تییدا نییە سرەی كوردەكانە.

ھەرچەندە ئێستا پێگەی كوردەكان لە سووریا بەھێزترە لە دروز و عەلەوییەكان. بەتایبەت دەۆلەتێكی گەورەی ھاوشێوەیە ئەمریكا بوونی ھەیە لە ناوچە كوردییەكان كە ئەمە رێگری سەرەكییە لە بەردەم ھێزە ئیسلامییەكان و ترسیان ھەیە لە ھێرش كردنە سەر كورد. بەلام گومانی تییدا نییە لە دوای دروزەكان سرەی كوردەكانە. بەتایبەت ئاگادارن كە دوای بەستنی كونفرانسی یەكھەلوێستی كورد و باسی كردنی پرسی ئۆتۆنۆمی بو ناوچە كوردییەكان، حكوومەتی سووریا زۆر بە تووندی دژی وەستایەوە و جەختی لەسەر ئەوە كرد كە بە ھەموو شێوەیەك رووبەرووی ئەو سیاستە دەبنەوە.

ئەوەی لەوەش زیاتر ئاراستەی سیاسەتی حكوومەتی سووریا دیاری دەكات ھەنگاوە سیاسییەكانی ئەو دەسەلاتەیە. بەتایبەت كاتێك حكوومەتی كاتی لە مانگی دیسمەبەری 2024 راگەیێنرا بە ھیچ شێوییەك پرسیان بە پێكھاتەكانی تر نەكرد. ھەروەھا كاتێك كە 31 كانوونی دووەمی 2025 ئەحمەد شەرع بووە سەرۆكومار دیسان پرسیان بە ھیچ لایەنێك نەكرد. لە ھەموویان مەترسیدارتر كاتێك دەستووری كاتیان لە 13 ئاداری 2025 بەلاو كرد بە ھیچ شێوەیەك پرسیان بە كورد و دروز و عەلەوییەكان نەكرد تەنانەت یەك كەس لە نوێنەریان بەشدار نەبوون و ئاگاداریش نەبوون. ھەموو بەندەكانی دەستووریش بە فیكرێكی ئیسلامی تووندرەو نوسراون كە دەیەوێت دەسەلاتێكی تووندی مەركەزی درووست بكات

بوویە، ھەموو ئاماژەكان بو ئەوە دەچەن سووریا لەبەردەم قەیرانێكی گەورەدایە و دەبێت چاوەری پێكدادانی زۆر تووند ببن لە نێوان ھێزەكانی ئەشەرع و پێكھاتەكانی تر بە بیانووی جیاجیا. بێگومان لێرەدا سێ فاكەری سەرەكی ھەن كە كارێگەری زۆر گەوریان دەبێت لە سەر ئاراستەی رووداوەكان. یەكەم، توركیا كە بە ھەموو شێوەیەك پاڵپشتی حكوومەتی دیمەشق دەكات و ھەۆل دەدات دیمەشق دەسەلاتی بەسەر تەواوی خاكی سووریادا بسەپێنێت. دووەم، ئسیرائیل دیسان ئەكتەرێكی زۆر گرنگە باوەر ناكەم وەك تەماشاگەر بمێنێت و پێدەچێت پاڵپشتی درووزەكان بكات بە تایبەت لە رووی سەربازییەوە و رێگە نادات دەۆلەتێكی بەھێز لە دیمەشق ھەبێت. ئەكتەری سێیەم، ئەمریكایە كە بێگومان كارێگەی زۆری ھەیە لە سەر ھاوكێشەكان. بەلام، ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەمریكایەك كە ترەمپ سەركردایەتی دەكات زۆر جێگەی سیقە نییە بەتایبەت بۆ كوردەكان و بە دوور نابینم لە ماوەیەكی نزیكدا ترەمپ ھەموو ھێزەكانی لە سووریا بكیشیتەوە. بەلام، ئەمە مانایی ئەوە نییە كورد كارتی لە بەردەست نییە. تەنانەت ئەگەر ئەمریكا بكێشیەوە بەلام لە رووی سیاسی و ئابووری كارتی زۆر بەھێزی ھەیە و دەتوانێت پاڵپشتی كوردەكان بكات. ھەروەھا كوردەكان دەتوانن لە رێگەی ئیسرائیل و دەۆلەتانی ئەوروپییەوە مانەوەی خۆیان بپارێزن ئەگەر لە رووی دیپلوماسییەوە لوبییەكی باش بكەن.


Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP