رۆژی 9ی نیسانی 2003 ئه‌و رۆژه مێژووییه كه ڕژێمی سته‌مكار و دڕنده‌ی به‌عسی عێراق كه‌وت و ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری كۆتایی هات ، گه‌لانی عێراق توانیان بۆنی ئازادی هه‌ڵمژن.
ئه‌مه‌ریكا وهاوپه‌یمانان بۆ شه‌ڕی له‌ناوبردنی ڕژێمی دیكتاتۆری به‌عسی عێراق توانی له‌گه‌ڵ چه‌ندین وڵات ، شه‌ڕێك له‌ژێر ناوی پ( پرۆسه‌ی ئازادیی عێراق)، به‌ڕێوه ببات ،له‌و رۆژه‌دا خه‌ڵكی خه‌ڵكی عێراق له گۆڕه‌پانی فردوسی به‌غدای پایته‌خت په‌یكه‌ری سه‌دامی دیكتاتۆریان هێنایه خواره‌وه .
ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێده‌كرێت ، دوای 22 ساڵ له ڕووخانی ڕژێمی به‌عس، هه‌موو بنه‌ماكانی هاوبه‌شی و سازان و ده‌ستوور و دیموكراسی نه‌ك هه‌ر پێشێڵ و پاشگوێ خراون ، به‌ڵكو هه‌میشه ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق هه‌وڵی ئه‌وه‌یان داوه كه به زێهنیه‌تی تاكڕه‌وی ودیكتاتۆری عێراق به‌ڕێوه ببه‌ن و ئه‌و تاقمه له دوای ساڵی 2003وه لی عێراق ده‌ستڕۆیشتووه ، جگه له ده‌سه‌ڵاتی زۆرینه‌ی خۆسه‌پێن و تاكڕه‌وی باوه‌ریان به فیدڕاڵییه‌ت نه‌بووه .
ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عس به‌ده‌ستهاتوون ، به‌خشینێك نه‌بووه پێشكه‌ش به گه‌لی كوردستان كرا بێت و به‌ڵكو ئه‌مه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خه‌بات وتێكۆشان و ده‌یان ساڵ قوربانیدانی گه‌لی كوردستانه ، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و راستییه، كه گه‌لی كورد به خه‌بات و كۆڵنه‌دانی سه‌پاندبووی پێش له ڕووخانی ڕژێمی به‌عسیش ، گه‌لی كوردستان پێشه‌وه ده‌سه‌ڵاتدی به‌عسش بڕووخێنێت، سیستمه‌می فیدڕاڵی سه‌پاندووه ، داوای ده‌كرد عێراقێكی دیموكراسی و فیدڕاڵی هه‌بێت ، كه په‌رله‌مانی كوردستان پێشتر بڕیاری پێده‌ركردبوو .
به‌تایبه‌تی ئه‌و پێشهات و گۆرانكارییانه‌ی كه پاش ساڵی 2003 وه كراون ، كه‌س ناتوانێت منه‌تی پێوه بكات و كه‌س خێری پێنه‌كردووه ، به‌ڵكو گه‌لی كوردستان وه‌ك راستییه‌ك به خوێن و گیانی ئه‌وه‌ی سه‌پاندووه و جێگر كردووه، بۆیه، ئه‌وه‌ی گه‌لی كورد و هه‌موو پێكهاته‌كانی تری عێراق هیوایان له سه‌ر هه‌ڵچنیووه ، به‌و ئاراسته‌یه نه‌رۆیشت ، چونكه قه‌یرانه‌كانی عێراق نه‌ك هه‌ر كۆتایی و عێراقێكی دیموكراتی فیدراڵ دروست نه‌بوو، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی ئێستا پێیده‌گوترێت فیدڕاڵی و دیموكراسی ، نه فێدڕاڵییه و نه دیموكراسییه ، به‌ڵكو ڕێك ئاڕاسته‌ی تاكڕه‌وی و ڕێچكه‌ی دیكتاتۆرییه‌ت وخۆسه‌پێنی وه‌رگڕتۆته‌وه .
هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌ستووره‌كه‌ی زیاتر له 80%ی گه‌لانی عێراق ده‌نگیان له سه‌ر ده‌ات ، به‌ڵام تاقمێكی ده‌ستڕۆیشتووی له عێراقدا له‌ماوه‌ی 22 ساڵی رابردوو، باوه‌ریان به فیدڕاڵییه‌ت نه‌بووه ، بابه‌ته‌كه‌ش په‌یوه‌ست نییه به توێژی رابردوو و ئێستا به‌ڵكو ، هه‌مان زێهنیه‌ته ، په‌یوه‌ندی به ته‌رازوی هێزه‌كانه‌وه هه‌یه ، بۆیه هه‌ر كه خۆیان به هێز بینیووه ، ئیتر پشتیان له بنه‌ماكانی فیدڕاڵی و ده‌ستوور كرد ، بۆیه زێهنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردن و ده‌سه‌ڵاتدی عێراق ، ناوه‌ندی وتاكڕه‌وه،ئه‌مه‌ش واتا دیكتاتۆری و نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ست .
بۆیه، ئه‌و هێزه تایفی و مه‌زهه‌بییه باڵاده‌سته‌ی كه ئێستا حكومڕانی عێراق ده‌كات ، وا بیرده‌كاته‌وه ، ده‌وڵه‌ت ته‌نها خۆیه‌تی ، پێیوایه ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ویه ده‌وڵه‌ت بپارێزێت به‌ڕێگه‌ی ده‌وڵه‌تێكی ناوه‌ندییه‌وه ، ئه‌وه‌ی پێده‌گوترێت چه‌مكی یه‌كسانی ، هاوبه‌شی و سازان و ده‌ستوور و مافه‌ره‌واكانی گه‌لی كورد، جێبه‌جێنه‌كراوه ، قوربانیانی ئه‌نفال و كیمیاباران و تیرۆر و زیندانه سیاسییه‌كان قه‌ره‌بوو نه‌كراوه‌ته‌وه ، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی هه‌یه به مانه‌وه‌ی ئاسه‌واری دیكتاتۆرییه‌ت ، به‌عه‌ره‌بكردن ، راگواستن ، وه‌ك چۆن ئێستا له كه‌ركووك وشه‌نگال و ناوچه داگیركراوه‌كانی تر به‌رامبه‌ر جوتیاران و خه‌ڵكی ره‌سه‌نه‌كه‌یان ده‌كرێت و ناوچه‌كه ڕووبه‌ڕووی به عه‌ره‌بكردن كراوه‌ته‌وه .
پرۆسه‌ی سیاسی عێراق ، له سه‌ر سێ بنه‌مای سه‌ڕه‌كی بونیاتنراوه ، كه بریتین له ( سازان ، هاوبه‌شی و هاوسه‌نگی)، ئه‌م سێ بنه‌مایه جێبه‌جێ نه‌كراوه ، جێبه‌جێش ناكرێت ، پرۆسه‌ی عێراق به تونێلێكی تاریكدا ده‌ڕوات و ئاسۆیه‌كی تێدا نییه ، ئه‌و تاقمه زۆر ئه‌سته‌مه بیر له سیسته‌می دیموكراسی بكاته‌وه ، یانیش هه‌وڵی ئه‌وه بدات فیدڕاڵییه جێبه‌جێ بكات .
ئه‌وه‌ی بۆ قۆناغی ئێستای گۆرانكاری و پێشهاته‌كانی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا گرنگه ، ستراتیژی (یه‌ك هه‌رێم ، یه‌ك په‌رله‌مان ، یه‌ك حكومه‌ت و یه‌ك هێزی پێشمه‌رگه)، كه ده‌بێته كوردستانێكی به‌هێزتر و هێزێكی گه‌وره ، كه ڕووبه‌ڕووی ئاسته‌نگ و ئاڵنگارییه‌كانی به‌رده‌م گه‌لی كورد ببێته‌وه و له هه‌مان كاتیش‌دا له عێراقیش ڕووبه‌ڕووی ئه‌و هێزه شۆڤێنیانه‌ی به ناوی مه‌زهه‌بی و تایفی ببێته‌وه كه بریتیه له گووتاری ڕق و كینه و پۆپۆلیستی به‌رامبه‌ر به گه‌لی كورد وهه‌رێمی كوردستان .
به‌ڵام گه‌لی خۆراگر و نیشتیمانپه‌وه‌ری كوردستان ، هه‌میشه به ئیراده‌یه‌كی پۆڵایین و باوه‌ربه‌خۆبوون و دۆزی ره‌واكه‌ی و به ڕابه‌رایه‌تی سه‌رۆك بارزانی و سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژ به رۆژ به سیاسه‌ت و دیپلۆماسی و ئیداره‌دانێكی ژیرانه و لۆژیكانه هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌و لووتكه و سه‌ركه‌وتنه .