دواین هەواڵ

پ|

بافڵ تاڵەبانی وەک سیاسییەکی کاریگەر

‌دییە عەلی

پێش 3 هەفتە

‎لەمڕۆژانەدا و بەدیاریکراوی لەدوای هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی 20/10 کوردستان، لەلایەن نەیارەکانیانەوە زۆرترین رەخنە لەبافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە گیراوە و لەبەرامبەر ئەم رەخنانەدا خۆشبەختانە هیچ کەسێ رووبەڕووی هەڕەشەلێکردن نەبووەتەوە، ئەمەش کارێکی باش و پێویستە. 
‎ئەوەی وەک رەخنە رووبەڕووی بافڵ تاڵەبانی کراوەتەوە زیاتر خۆی لەقسە و گوتارەکان تاڵەبانی کوڕە گەورەدا دەبینێتەوە، چونکە لەهەڵمەتی هەڵبژاردندا هیچ سنورێ نەما لەقسەکردندا و بافڵ تاڵەبانی دەیویست بیسەلمێنێ کەبەبێ لاهور شێخ جەنگی ئامۆزای هەڵبژاردن بباتەوە و نەک هەرئەوەش بگرە دەتوانێت ڕکابەری لاهور شێخ جەنگیش بکات و سەلماندی کەتوانی، بەڵام ئەگەر باسەکە بچێتە سەر پارتی لای هەمووان ڕوون بوو، کەهەرگیز یەکێتی ناتوانێت لەپارتی بباتەو، چونکە قوڵایی جەماوەری پارتی و هێز و ئابوری و تەبایی و زۆر شتی تر هاوکاری پارتی بوو لەم سەرکەوتنەدا.

‎نەیارەکانی تاڵەبانی کوڕ ئەگەرچی دەنگیان پێنەداوە و متمانەیان پێی نەبووە، بەڵام دێن و بەفلاش باک قسەکانی تاڵەبانی لێدەدەنەوە و لەبارەی کۆتایی دەسەڵاتی ڕەها و هەژماری من و مدیرعام و زۆر شتی تر بازاڕی خۆیان گەرم دەکەن، بەڵام بێ ئاگالەوەی کە دوای هەڵبژاردن دەبێت لایەنەکان دابنیشن و باسی هاوبەشی و حکومەتیش پێکبهێنن، چونکە لای هەمووان ڕوونە پارتی و یەکێتی هێزگەلێکن هیچکات و لەم بارودۆخەدا ناتوانن ببنە ئۆپۆزسیۆن، هەربۆیە بافڵ تاڵەبانی لەهەڵمەتی هەڵبژاردندا توانی خۆی بسەلمێنێ و وەک خۆشی گوتی، کەشی هەڵبژاردنی بەتەواوەتی جیاوازکرد لەهەڵبژاردنەکانی پێشوو، نەک هەر بۆ یەکێتی، بەڵکو بۆ هەموو هێز و لایەنەکانی تریش.

‎ئێستاش کەکاتی هاوبەشییە لەپێکهێنانی حکومەتدا، بافڵ تاڵەبانی نایشارێتەوە کە دڵخۆش و شەرەفمەندە بەبینینی مەسرور بارزانی و هاوبەشیکردن لەحکومەتی داهاتوودا و یەکگرتووی گوتاری کورد لەعێراقدا، دۆخەکە لەئێستادا وادەخوازێت و لەهەڵمەتی هەڵبژاردنیشدا وای دەخواست، دڵنیاشم پارتی نیەتی باش بافڵ تاڵەبانی بەباشی وەردەگرێت و ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن، تاکۆتایی ئەم مانگە یان ناوەراستی مانگی داهاتوو کابینەی دەیەم پێکدێت و یەکێتیش پشکی خۆی بەزیادەوە وەردەگرێت..

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP