دواین هەواڵ

کوردستان‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

پۆلیسی ڕاپەڕین: کەسێک بە تۆمەتی خنکانی منداڵەکەی حاجیاوا دەستگیرکرا

هەرێم نیوز
پۆلیسی راپەڕین دەستگیرکردنی کەسێک بە تۆمەتی رووداوی خنکانی تازەلاوێک لە گۆماوێکدا، رادەگەیەنێت.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، لەدوای گرتنەبەری رێکارەکان و دەستکردن بە لێکۆڵینەوە و، بە سوودوەرگرتن لە کامێرای چاودێریی کارگەکە دەرکەوت کەسێک کە شۆفێری ئامێری شۆفڵی کارگەکەیە و کرێکاری کارگەکەیە، لەوکاتەی منداڵەکان مەلەدەکەن لەناو گۆمە ئاوەکەدا بە کەوچکی ئامێری شۆفڵەکە هەوڵی ترساندنی منداڵەکەکان دەدات و ئاوەکە بەرەو رووی منداڵەکان دەبات، بەو هۆیەوە یەکێک لە منداڵەکان بەهۆی شەپۆلی گۆمە ئاوەکە ژێرئاو دەکەوێت و دەخنکێت و منداڵەکەی تر رزگاری دەبێت.

ئاماژە بەوەشدراوە، لەسەر ئەم رووداوە بنکەی پۆلیسی حاجیاوا شۆفێری ئامێری شۆفڵکەی دەستگیرکرد. لەدوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا، دانینا بە تاوانەکەدا و بە وتەی خۆی دەڵێت، بۆ ئەوەی چیتر ئەو دوو مێردمنداڵە مەلە لە ئاوەکەدا نەکەن ویستی بە کەوچکی شۆفڵەکە بیانترسێنێت و بەو هۆیەوە ئەو رووداوەی لێکەوتەوە.

باسی لەوەشکرد، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی حاجیاوا شۆفێری ئامێری شۆفڵەکە بەپێی ماددەی 405 لە یاسای سزادانی عێڕاقی راگیراوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP