دواین هەواڵ

شانۆگەرییەکە بەباشی دەرهێنانی بۆ نەکرابوو؟

‌كارزان گلی

18 کاتژمێر پێش ئێستا

ناتوانیت بڕوا بە مێشەکان بهێنیت، کە گوڵەکان لە زبڵخانە جوانترن، ئەمە گوتەی لا ئێدرییە.

ئاخر مەڕی بەستەزمان، هەموو تەمەنی لە ترسی ئەوەی گورگ نەیخوات بەڕێدەکات، کەچی بێئاگایە لەوەی دواجار هەر شوانەکەیەتی سەری دەبڕێت.

مانگرتوە بەڕێزەکانی سلێمانی، بێئاگان لەوەی پارتی هیچ دەسەڵاتێکی لە سلێمانی نییە، تەنانەت یەک پۆلیسی بۆ دانامەزرێت، ئیتر بۆچی خەنجەرەکان بەزۆری لە پارتی دەدرێت؟ بۆچی پارتی لای ئێوە بوە بە گورگ، دەشزانن شوانەکەتان لەهەموو کەموکوڕییەکی شارە حەیاتەکە بەرپرسیارە؟

شانۆیەکە زۆر لاواز بوو، دەرهێنەرەکەی سەرکەوتوو نەبوو لەوەی شانۆیەکی شۆڕشگێڕانە پێشکەش بکات، راستە ئەکتەرەکان باش نماییشیان کرد، بەڵام دەرهێنانەکەی خراپ بوو و سیناریۆیەکەش دەقێکی ناوەخۆیی نەبوو، دەرەکی بوو، بەبێ ئەوەی بنووسن دەقێکی وەرگیراوە.

جا پارتی ئەو رۆڵەی بینی، خاوەنی دەقە
سەرەکییەکە و دەرهێنەری ئەو شانۆیەی ئەمڕۆی ئاشکرا کرد.

زۆرجار ئەکتەر دەبێتە قوربانی خراپی دەرهێنەر، واتە ئەکتەرەکە ئەوەی لەسەریەتی بە زیادەوە کردویەتی و سەرنجی بینەری راکێشاوە، بەڵام دەرهێنەرەکە ئەوەندە لاواز بووە، ئەکتەری تێدا بوەتە قوربانی.

مانگرتوان نماییشێکی باشیان کرد، بەڵام دەرهێنەرەکە دەرهێنانێکی خراپی بۆ کرد، چونکە دەق و سیناریۆکەی وەگرتبوو و نەیتوانی بەسەریدا زاڵ بێت، بۆیە شانۆگەریەکە فەشەلی هێنا.
پێشتریش گوتومە، روح لە پێناو پرسێکی پیرۆز ببێتە قوربانی سەروەرییە، نەک لە پێناو دواکەوتنی مووچە. لەگەڵ رێزم بۆ مانگرتوان، کە بێ ئاگان لەوەی بەکاردەهێنرێن بۆ گەمەیەکی سیاسی قێزەون.

هەرکاتێک بیستان حوشتر بە کونی دەرزیدا دەچێت، ئەوکات پارتی رێگە دەدات ئێوەش دێگەڵە تێپەڕێنن و ئەجێندای کیلابی و کلدانی جێبەجێ بکەن، دەبوایه زوو ئەوە بزانن.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP