لە دواى رووخانى ڕژێمى دیکتاۆرى بەعس کە زیاتر لە سێ دەیە حکوومرانى تەواویان بە سەر عێراقدا هەبوو ، هەمووان چاوەروانى ئەوبوون قۆناغێکى نوێ و گەشەسەندوو لە رووى دیموکراسى و پێکەوەژیان و یەکتر قبووڵ و هاوبەشى بێتە ئاراوە و ئەو مێژووە ڕەش و پر ستەمکارى و کۆمەڵکوژى و تیرۆر و زیندەبەچاڵە بەجێ بهێڵێن
بەتایبەتى گەلى کورد ئومێدێکى زۆرى لە سەر ئەو گۆڕانکارییە هەڵچنى و هەموو هەوڵەکانى سەرکردایەتیی سیاسى گەلى کورد بەتایبەتى سەرۆک بارزانى بۆ ئەو عێراقى فیدڕاڵى و دەستوورى و دیموکراسى بونیات بنرێت و تێیدا مافەرەواکانى گەلى بەدەست بهێنڕێتەوە بەتایبەتى خاک و نیشتیمانى داگیرکراو و زەوتکراو .
ئەوەتا ئێستا دواى 22 ساڵ ، نە هەر ئەو ئومێد و هیوایانە نەهاتنەدى ، بە پێچەوانەوە عێراق بە خراپترین دۆخى حکومڕانیدا تێدەرپەرێ، بەتایبەتى ئەو سیاسەتە تاکڕەویی و ستەمکاریی و دژایەتیکردنانەى کە لە دژى کوردستان پەیرەو دەکرێت هیچ کەمتر نییە لە سیاسەتى ڕژێمەکانى پێشوو ، ئێستا جارێکى تر دەستیان بە قووتى خەڵکى کوردستان بردووە و وەک چەک و فشارێکى سیاسى بۆ خۆرادەستکردنى گەلى کورد و ئەزموونە فیدڕاڵییەکەى بەکارى دێنن. ئەوەى جێگەى هەڵوەستەکردنە بەغدا پاساویی سەیروسەمەرە بە ناوى دەستوور و داهات و شتى تر دێنەنێتە ئاراوە لەکاتێکدا عێراق نە باوەرى بە دەستوورە و نە هاوبەشى و نە دیموکراسى لەگەل ئەوەشدا لەبیریان کردووە کە ئەوان بە خوێن قەرزدارى گەلى کوردن و میراتگرى ڕژێمەکانى پێشووترن و هەتا ژیان هەیە دەبێ قەرز و خوێنى کوردستان بدەنەوە .
لە چەند خاڵێکدا ئاماژە بە پێشێڵکارییەکانى دەستوورو یاسا و مافەرەواکانى گەلى کورد دەخەینە ڕوو کە بڕیتین :
یەکەم ،، بە پێى دەستوور هێزى پێشمەرگەى کوردستان بە شێک لە سوپاى نوێى عێراقى فیدڕاڵى ، بەڵام تائێستا هیچ کام لە شایستە دارایی و سەربازییەکانى کە مەبەست چەک و تەقەمەنی و پێداویستى دیکەیە دابین نەکراوە و بە دەیان ملیارد دۆلار قەرزداى پێشمەرگەن ، ئەوەش مەرام تێیدا لاوازکردنى هێزى پێشمەرگەى کوردستان بووە کە هەرگیز چاویان پێى هەڵنەهاتووە .
دووەم ،، ماددەى 140ى کە ماددەیەکى گرنگ و ستراتیژى دەستوورى هەمیشەیی عێراقە ، بە ئاشکرایی بەردەوام خۆیان لە جێبەجێکردنى دزیوەتەوە و زۆرجاریش خراپتر لە رژێمەکانى پێشووتر ئازارى خەڵکى رەسەنى ئەو ناوچانەیان داوە و ئاوارە و سەروماڵیان تاڵان کردوونەوە و هێزى سەربازیش بۆ سەر لەنوێى داگیرکردنى بەکارهاتووە و 16ى ئۆکتۆبەرى 2017 باشترین بەڵگەى حاشاهەڵنەگرە ، ئێستا سیاسەتى بەعەرەبکردن و پاکتاوى کورد لەو ناوچانە زیاتر پەرەى سەندووە .
سێیەم ،، هەروەها بە نسبەت مافە رەوا یاساییەکانى کەسوکارى ئەنفال و هەڵەبجە و وێرانبوونى زیاتر لە 4500 گوند و شارۆچکە و سووتان و لەناوبردنى باغ و کانیاو و کێڵگە ، بە کۆى گشتى عێراق تەنها بچووکترین بودجەى بۆ قەربووکردنیان تەرخان نەکردووە و خۆى لە هەموو ئەرک و بەرپرسیاریەتییەکانى شاردۆتەوە ، لەگەڵ ئەوەشدا ئێستا بە هەمان زێهنینەتى ڕژێمەکانى پێشووتر مامەڵە دەکەن و دڵیان دانەکەوەتووە ، بە چەکى ئابوورى و دارایی و بە بڕینى قووتى خەڵکى کوردستان ، خەونى ئەوە دەبینن کە چۆک بە گەلى کورد بدەن و ئیتر جارێکى تر دیکتاتۆرییەکى تر بە شێوازێکى تر بە سەر گەلى کورددا زاڵ بکەن .
چوارەم ،، عێراق پێی وایە ئەگەر مووچە و بودجەى بەهەرێمى کوردستاندا گوایە ، خێرمان پیێبکات ، ئەوان هەرگیز چاویان بە گەشەسەندن و پێشکەوتنى کوردستان هەڵنایەت و نازانن بابەتەکە سەروەرییە نەک تەنها مووچە ، لەوەتەى عێراق هەیە نەوتى کەرکووک و ناوچەکانى دیکەى کوردستان بۆ لەناوبردن و وێرانکردنى کوردوکوردستان بەکار هێنا ، ئێستاش دەتانەوێت جارێکى تر بە سیناریۆى تر کوردستان و گەلى کورد بن دەست و وابستەى ڕژێمێکى فاشیزمى مەزهەبى دیکتاتۆرى بکەن .
پێنجەم،، هاوشێوەى هەموو ماددەى دەستوورییەکان و مافەرەواکانى ترى کوردستان، ماوەى 22 ساڵە یاسایی نەوت و غاز پەسەند ناکەن ، چۆن دەکرێت عێراقێک گەورەترین داهاتى لە نەوت هەبێ بەڵام یاسایی نەوت و غازى نەبێ ئەگەر تاڵانکارى و دزین و پارە و سەروەتى عێراق بۆ گروپ و میلیشیا و وڵاتى هەرێمى نەبێ ؟ ئێوە لە مێژە خەون بە داگیرکردنى هەموو سەرچاوە داهات و نەوتى و غازیی کوردستانەوە دەبینن زۆر هەوڵتاندا لە رووى سیاسى و دیپلۆماسى و سەربازى و بوارەکانى تر ، تا کو کوردستان بکەنە کۆیڵە و ژێر دەستى خۆتان .
شەشەم ،، هەر بە قسەى بەرپرسانى عێراق نەک هەر دزى سەدە بە ڵکو دزى مێژوویی بێ وێنە ، تا ئێستا زیاتر پێنجەسەد ملیارد دوڵار لە عێراق بێ سەروشوێنە و دیار نییە بۆ کوێ چووە ، بە دەیان ملیارد دۆلارى دیکەش عێراق لە بن قەرزدایە و بەدەیان ملیارد دۆلارى دیکەش عێراق تەخشا و پەخشان کراوە .
حەوتەم ،، ئامانجى عێراق ، تەنها پاساو و بیانوو و هەنگاو بەهەنگاو بۆ وەرگرتنى هەموو دۆسییە ستراتیژییەکان ، کاتى ئەوە هاتووە ، کە هەموو هێزولایەنەکان بە ڕەچاوگرتنى بەرژوەندییە باڵاکانى گەل و نیشتیمان ، شکست بە خەونى نەیارانى ئەم گەل و قەوارە بهێین ، چونکە ململانێی حزبەکانى لە ماوەى رابردوو بوارى بۆ دەسەڵاتدارانى بەغدا خۆشکردووە کە زیان بە گەل ونیشتیمانەکەمان بگەێنن ونکۆڵى لەمافەرەواکانى بکەن
بە شێوەیەکى گشتى ئەوەى کە بابەتێکى هەستیارە ئەوەیە ، بارودخى ناوچەکە و عێراق بە دۆخێکى هەستیار تێدەپەڕێ ، ململانێی ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان رۆژ بە رۆژ زیاتر دەبن و بەتایبەت دۆزى کورد لە هەر چوار پارچەى کوردستان گەیشتۆتە قۆناغێکى هەستیار تێدەپەڕێت و کوردستان کەوتۆتە چەقى نێو ئەو ململانێیانەدا ، بۆ کاتى ئەوە هاتووە هەموو لایەک هەست بە بەرپرسیاریەتى نیشتیمانى ونەتەوەیی بکەن و هەلومەرجێکى باش و مەترسیداریش لە پێشمانە ، بەدڵنییایەوە بە تەبایی و لەیەکتر تێگەیشتن و هەماهەنگى نێوان کوردستانیان زیاتر و پتەوتر دەبێ و ئەم قۆناغەش بە دەستکەوت و سەرکەوتوویی لە بەرژوەندى و قازانجى گەلى کوردستان دادەشکێ.
كوردستان كەوتۆتە چەقی ئەو بارودۆخە،هیوادارم هەموو لایەك بە ئاگا بنو لەئاستی بەرپرسیاری نیشتمانیو نەتەوەیدا بن، هەلومەرجێك لە پێشمانە هەم مەترسی گەورە هەم دەرفەتی باشمان لەبەردەم دایە، دڵنیام ئەگەر تەباییو لەیەكتر گەیشتنو هەماهەنگی نێوان كوردستانیان زیاترو پتەوتر بێت بەسەركەوتوویی ئەم قۆناغە بەقازانجی مەزنی گەلی كوردستان دادەشكێ.