یەکێک لە کاریگەریەکانی گەڕانەوە و خولی دووەمی ترەمپ زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت و گازە لە ناو ئەمریکا و زیادکردنی هەناردەی نەوت و گازە بۆ ئەوروپا و هاوپەیمانەکانی.
ئەمەش ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی نەوت و گاز دەبێت و وڵاتانی نەوتفرۆشی خەلیج و عێڕاق زۆرترین کاریگەریان لەسەر دەبێت. چاوەڕوان دەکرێت نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزێت و ئەو وڵاتانەی ئابوریەکی نەوتیان هەیە لەبەردەم مەترسیدا دەبن و دوو وڵات زۆر کاریگەر دەبن لەوانەش قەتەر و عێڕاقن.
قەتەر کاریگەری دابەزینی نرخی گاز و عێڕاق باجی نەوت فرۆشتن دەدەن. ترەمپ ئابڵوقە ئابوریەکانی سەر ڕووسیا سووک دەکاتەوە بە مەرجی کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکرانیا و ئەمەش هەناردەی نەوتی ڕوسیا زیاتر دەکات و نرخی نەوت دادەبەزێنێ. ,وڵاتانی عەرەبی دەوڵەمەند بە نەوت باجی گۆڕانکاریەکان دەدەن.
دابەزینی نەوت واتە ڕۆشتنی پارە و سامان لە گیرفانی فرۆشیار بۆ گیرفانی کڕیاڕ. کاتێ نەوت هەرزان دەبێ, بزنس و بازرگانی دەبوژێتەوە و نرخی کاڵا هەرزان دەبێ چونکە تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوە هەرزانترە. کە تێچوو هەرزان بوو بەرهەمهێنان زیاد دەکات. بەرهەمهێنان زیادی کرد, بەکاربەر زیاتر خەرج دەکات و بازاڕ دەبوژێتەوە. ئەمە هەواڵێکی خۆشە بۆ ئەمریکا بەڵام دڵنیا نیم بۆ وڵاتانی نەوت فرۆش و پشت بەستوو بە داهاتی نەوت.
بەخێربێن بۆ سەردەمی ترەمپ..