دواین هەواڵ

ئێمە کێین؟ کورد یان کوردستانی!!!

‌رۆندک فارس

پێش 3 هەفتە

ئەم نووسینەم جوداترە لە هەموو نووسینێک، پشتم بەهیچ بیردۆزێکی زانستی نەبەستووە! وەک کچێکی کوردستان، بە پێنووسی خەبات و بزاڤی ڕزگاریخوازی دەنووسم...

وشە بە وشە، دێر بە دێری نووسینەکەم، نەهامەتی و مێژوویەکی پڕ لە خەباتی کوردستانیان بۆ ئاشتی و ئازادی لە خۆ گرتووە..

لە ئێوارەی دوێنێەوە تا ئێستا لە خۆشیان خەو لەچاوانم زوویرە، چونکە لە ڕێگای سۆشیال میدیایەوە هەموو جیهان دەبینم و دڵخۆشی کوردستانیانی هەموو دوونیا بە دیداری دوێنێی جەنابی سەرۆک بارزانی و فەرماندە مەزڵوم کۆبانێ، دڵ و هزری کلتووری کوردانەی ئەهوەن کردووە.....

با ئیدی هەموومان "هاودەنگ" و "هاوڕەنگ" بین...

بۆ ئەوەی ڕێزی هەموو ئاینێك و نەتەوەیەک بە کلتوورێکی کوردستانی بگرین...

با بەڵێنێکی کوردستانی بدەین بە هەموو جیهان، ئێمە میللەتێکی ئاشتخوازین و دژی هیچ کلتورێک وئاینیك نین...

مێژوو زوڵمی لە خەبات و تێکۆشانی کورد کردووە و هەمیشە "پەرتی و دژیەکی" ئێمەی کوردی کردووە بە بەڵگە کە ئێمە پەرتەوازین!!! بەڵام خەریکە ئێمە "دژوارتر" لە مێژوو، "نادادپەروەری" بەرامبەر بە خەباتی سەرکردەکانمان دەکەین بە "وشەی نەشیاو" ودەربڕینی " توند ئاژۆ" لە میدیا و سۆشیلا میدیا، پەیامی ڕق دەکەین بە "ئیمپراتۆرێکی" دژوار دژی خۆمان و نەوەکانمان لە داهاتوودا...

ئەگەر ئێمە هاودەنگ و هاوڕەنگ نەبین ، دەبین بە فاکتەری "جنێوسازی" لە سۆشیال میدیا...

جەنابی سەرۆک بارزانی، ڕابەر و مەرجەعە بۆ کوردستان، با ئێمە هاوکاری بین ..

ئێمە نەوەی کوردستانین، نەوەی ئەنفال و جینۆ سایدین، بۆیە دەبێت دژی توندوتیژی هەر هەوڵێک بین کە دژایەتی ئاینە پیرۆزەکانی " ئیسلام، مەسیحی، بەنی ئیسرائیل" بن...

دەبێت دژی هەر بێ ڕێزییەک بین کە زیان بە " بیر وباوەری ئێزیدخان" دەگەینێت، دژی هەموو ئەو کەسانە بین کە زیان لە هەر بیروباوەڕێکی گەلانی جیهان دەگەینێت.

باچیتر وشە و نووسینەکانمان نەکەین بە "جێنو وڕق" دژی هیچ خانمێک !!

هەموو خانمێک دایکە!!
دایک نیشتمانە!!
هەموو خانمێک دەستە خوشک و کچمانن!!
بە ئیدی بیانپارێزین، بۆ ئەوەی پەیامی ئاشتی "پێشمەرگە و خانمانی چیاکانی کوردستان بدەین بە جیهان.
کە کورد ئاشتیخوازە
بامنداڵەکانمان بە کلتووری کوردستانی پەروەردە بکەین، بۆ ئەوەی بە ئەوەی بە هەموو زمانێک لە داهاتوودا "کلتووری ئاشتیخوازی" کوردستان و سەرۆکمان بگەینن بە هەموو دونیا ..
هەمیشە وتوومە، من موسڵمانم و پەیامی ئاینی ئیسلام ئاشتتیە..
پەروەردەی هزری من فەلسەفە و ڕێبازی بارزانییە، بۆیە هەمیشە خۆم بە خزمەتکاری هەموو کوردستان و پەیامی مرۆڤایەتی دەزانم .
زیاتر لە هەموو کاتێک دەتوانین "بەرپرسیارانە" سۆشیال میدیا بکەین بە سەکۆی "ئاشتی" ...
ئاشتی بۆ خەباتی خوێنی شەهیدانمان
ئاشتی بۆ دایکە جەرگ سووتاوەکانمان
ئاشتی بۆ باوکە دڵسۆزەکانمان
ئاشتی بۆ خەبات و مێژووی پێشمەرگە قارەمانەکانمان
"شانازییە بۆ مرۆڤ خزمەتکاری میللەتی خۆی بێت"

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP