کۆماری ئیسلامی لە نێوان روسیا و ئەمریکادا ماوەتەوە.لەوەتەی کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا هندێک رێکەوتنیان لە سەر گۆرینەوەی زیندانییەکان و ئازادکردنی پارە بلووکەکراوەکان کردووە روسیا مەترسی رێکەوتنی ژێربەژێر و گەورەتری کردووە، هەر بۆیە لە پرسی قەفقازی خواروو (ئازەربایجان و ئەرمەنستان) وەکوو کارتی گوشار لە سەر کۆماری ئیسلامی کەڵک وەردەگرێ.
روسیا بە پێچەوانەی کۆماری ئیسلامی لە پرسی قەفقازدا پشتیوانی لە ئازەربایجان دەکات و وەزیری بەرگری ئازەربایجان رایگەیاند کە لە هێرشەکەی ئیمرۆدا بۆ سەر ئارتساخ، پێشتر کرملینیان ئاگادار کردۆتەوە. بە دوای هێرشەکەی ئیمرۆی باکۆدا شاندێکی پلە بەرزی سەربازی روسیا گەیشتنە تاران. روسیا مەترسی ئەوەی هەیە کۆماری ئیسلامی لە ئەمریکا نزیک بێتەوە ئەوەش لە حاڵێکدایە بەرەی چاکسازیخواز(ریفۆرمخواز) لە ناو بەدەنەی دەسەڵاتدا، بە پێچەوانەی پاوانخوازان هۆگرییان بەلای ئەمریکادایە و دژی هاوپەیمانی لە گەل روسیان.
ترسی کۆماری ئیسلامی لە درووستبوونی ئاڵۆزی
لە ناوچەی قەفقازدا بە دوو هۆیەوەیە
یەکەم: شەری دوو وڵات دەبێتە هۆی ئەوە کە باکۆ لە شەرەکەدا سەر بکەوێ و پاشان بە درووستبوونی کوریدۆر یا رێڕەوی زەنگەزۆر سنووری ئێران بۆ هەمیشە بە رووی قەفقاز، باڵکان و ئوروپادا دابخرێ.
دووهەم: تورکیا و ئازەربایجان لە مێژە پرسی پێکهێنانی تورکستانی گەورەیان ورووژاندوە و لە پرسەدا باسی تورکەکانی ئێرانیش کراوە کە شەری قەفقاز ئاڵۆزی لە نێو تورکەکانی ئێراندا بە قازانجی تورکیا، دەنێتەوە.
نێچووی شەری قەفقاز بۆ ئێران گران تەواو دەبێت هەر بۆیە کۆماری ئیسلامی ئامادەیە بە هەموو شێوەیەک لە گەل روسیادا رێبکەوێ هەتا ئەو ئاڵۆزییە درووست نەبێ. روسیا کە ئیستا لە شەری ئۆکرایندا گیری کردووە، نایهەوێ هاوپەیمانێکی وەک ئێران لە دەست بدات لە حاڵێکدا لە ئێرانیشدا دەنگی نارەزایەتی بەرز بۆتەوە و ریفۆرمخوازان ئەو هەلەیان بە دەرفەت زانیوە هەتا لە هەڵبژاردنی داهاتوودا پاوانخوازان لە دەسەڵات دوور بخەنەوە و خۆیان کە بە تەواو مانا دژە رووسن جڵەوی دەسەڵات بە دەستەوە بگرن. ئەمریکا و ئێران لەوبارودخەدا پاڵپشتی ئەرمەنستان دەکەن و تەنانەت ئەمریکا مانۆری هاوبەشیان لە ئەمەنستاندا لە چەن رۆژی رابردوودا بەرێوە برد.
ئیسرایل لە پرسی قەفقازدا لە بەرەی دژە ئەمریکا دایە و پشتیوانی هەمە لایەنە لە باکۆ دەکات. بە گشتی دۆخی قەفقاز زۆر هەستیارە و دەسپێکی شەری دوو وڵات هەموو وڵاتانی ناوچەکە دەگرێتەوە. تەنیا کارتی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر تورکیا کە بە نەهێنی ئەندازیاری ئاڵۆزییەکان دەکات گوازتنەوەی هێزەکانی پەکەکەیە(لەو کاتەدا کە پەکەکە لاوازە و بە هۆی دەسەڵاتی خۆسەرەوە دەستی بەستراوە) بۆ ناوچە سنوورییەکانی نێوان ئێران و تورکیا کە لە ماوە رابردوودا ئەنجامیدا. سەرئەنجامی باسەکە ئەوەیە کە تورکیا و ئازەربایجان سوورن لە سەر رێرەوی زەنگەزور و هەروەها ئەرمەنستانیش رازییە بە کردنەوەی ئەو رێرەوە لە بەرامبەر کوریدۆری لاچیندا، بەو مەرجەی کۆتایی بەو ئاڵۆزییانە بێت. ئەو رێرەوە کە ئازەربایجان و کۆماری خۆبەرێوەبەری نەخجەوان لێک هەڵدەپێکێ درێژایی41km ە و بە تەنیا رێگایەکی ئاسایی ترانزیت و هێڵی شەمەنەفەر نیە بەڵکو هێڵێکی گرنگی گوازتنەوەی گاز و نەوت دەبێ و هەروەها لە باری خزمەتگوازییە پێویستییەکانەوە، لە ژێر چاوەدێری ئاشتی پارێزانی روسیادا و بە شێوەی یاسایی و دەستووری لە لایەن باکۆوە بەرێوە دەچێت. کرانەوەی ئەو رێرەوە هەموو هاوکێشییەکانی جیهانی تورک دەگۆرێ و شایەد لە داهاتووشدا تورکەکان بەرنامە و پلانی دیکەیان بۆ ناوچەکە ببێ.
لەو نێوەدا کۆماری ئیسلامی وەک دراوسێی هەر دوو وڵات کرانەوەیرێرەوی زەنگەزور بە تێکدانی سنوورەکان و هێڵی سووری تارانی دەزانێ و دژبەری سەرەکی ئەو رێکەوتنەیە. وەک دەگوترێ شاندی پلە بەرزی سەربازی روسیا بۆ رازیکردنی ئێران هاتونەتە تاران روون نیە کە لە داهاتوودا هەڵوێستی تاران چی دەبێت.