ته‌نزه‌كه‌ی خاره (د.شێركۆ)م خوێنده‌وه
و سه‌رنجی ئه‌و وته‌یه‌شمدا كه ده‌ڵێت كوردایه‌تی فشه‌یه، له ڕاستیدا ئه‌و به‌ده‌ر
له به‌هه‌ڵه‌داچونی له ده‌ربڕینی ته‌نزه‌كه‌ی به هه‌ولێر و شێووه‌زار و كۆچه و
كۆڵانه‌كانی كه بۆ ئێمه‌ی هه‌ولێری به هه‌موو " ڕه‌نگ و ئاین و ئێل و هۆزۆ
ده‌شته‌كی و چیایی" یه‌وه شانازی پێووه ده‌كه‌ین، له نوسینه‌كه‌یدا ده‌ردی
شاره حه‌یاته‌كه‌ی باس كردووه كه ده‌بێت ئێمه‌ی هه‌ولێری سوپاسی بكه‌ین كه ئاگاداری
كردینه‌وه، كه شاره‌كه‌ی مه‌لیك بۆ ئه‌وه‌نده بێ ئومێد و ڕه‌شبینه!؟
* كێن ئه‌وانه‌ی كار له‌سه‌ر ڕه‌شبینی و ئه‌قڵی شاراوه‌مان ده‌كه‌ن؟
دوای كۆشتنی قاسم سلێمانی گوێم له
وتارێكی گرت كه بۆ داروده‌سته‌كه‌ی قسه‌ی ده‌كرد و ده‌یگوت " گه‌ر بتانه‌وێ
شكست به دوژمنه‌كانتان بێنن سه‌ره‌تا نابێ په‌نا بۆ جه‌نگ ببه‌ن و پیرۆزییه‌كانیان
ناشرین بكه‌ن، به‌ڵكو ده‌بێت سه‌ره‌تا هه‌وڵ بده‌ن درزی گه‌وره بخه‌نه ریزه‌كانیان
و لێكبترازێن تا ئه‌و ڕاده‌ی هیچ متمانه‌كیان به یه‌كتر نه‌بێت و بێهیوا بن ئه‌و
كاته خۆیان هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر پیرۆزییه‌كانی خۆیان" له ڕاستیدا له
ڕووداوه‌كانی دوای ڕیفراندۆم هه‌ر واشیان كرد و سه‌ركه‌وتن و تا ئێستاش ئه‌و
بێهیوایی و بێ متمانه‌ییه‌ی ئه‌وكات به‌ری نه‌داوین و له قه‌یرانی سیاسی و ڕه‌شبینیدا
ده‌ژین.
* ئێران چۆن كار له‌سه‌ر هزر و ئه‌قڵی شاراوه (باطني) مان
ده‌كات؟
ئه‌مانه نمونه‌یه‌كن كه بێ متمانه‌ییی
به‌رهه‌م دێنن وه‌ك:
ـ جه‌ماوه‌ر : به‌رپرسانمان گه‌نده‌ڵ و
دزن خه‌ریكی كڕینی جی گڵاسن بۆ كچه مۆدێله‌كان
ـ به‌رپرسان: جه‌ماوه‌ر پارك و فه‌رمانگه
و قوتابخانه‌و جاده و نه‌خۆشخانه‌و ته‌واوی خزمه‌تگوزاریه گشتییه‌كان به هی
خۆیان نازانن و تێكی ده‌ده‌ن.
ـ نه‌خۆش: پزیشك جه‌لاد و بێ ویژدانه
و كۆمپانیا و ده‌رمانخانه‌كان بازرگانی به ژیانی مرۆڤه‌وه ده‌كه‌ن و ژێربه‌ژێر
له‌گه‌ڵ یه‌كتری ڕێكه‌وتوون.
ـ پزیشك: نه‌خۆش قه‌دری ئێمه نازانن و
ده‌چن له وڵاتانی ده‌ره‌وه به سێ به‌رامبه‌ر چاره‌سه‌ری خۆیان ده‌كه‌ن و كاتێ
كه‌له مردن نزیك بوونه‌وه ئینجا دێنه‌وه سه‌رسه‌رمان بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌ی مردنیان
بكه‌ین.
ـ شوفێر: هاتووچۆ ئێمه‌ی ڕوتانده‌وه
گوله به كامیرانه‌وه ده‌نێن.
ـ پۆلیسی هاتووچۆ: شوفێران ئاكاری
هاتووچۆیان نییه و جگه‌ره و پاشماوه له جامی ئۆتۆمبێل فڕێده‌ده‌نه سه‌ر جاده
و خه‌ریكی چات و موبایلن.
ـ خه‌ڵك و خۆڕاك: كۆمپانیاكان بێ
كوالێتی ژه‌هر ده‌رخواری خه‌ڵك ده‌ده‌ن.
ـ كۆمپانیاکان: ئاخر بازار قورخ كراوه‌و
به‌رپرسان نایه‌ڵن كێبه‌ركێ بكه‌ین و شتی باش بێنین.
ـ ئۆپۆسیون: ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و
زاڵم و فیرعه‌ون ده‌بێت بڕوخێت.
ـ ده‌سه‌ڵات : ئێووه به‌كرێگیراوی دوژمانن
و جاش ئیقلیمین هه‌موو شتێك به ڕه‌ش ده‌بینن.
ـ زمان و گوتاری سیاسی به‌شێك له سه‌ركرده
سیاسیه‌كان بۆ ڕكاربه‌ره‌كانیان: دوژمنی حزبه‌كه‌مان، ناحه‌زانمان....هتد
ـ ڕاو
سه‌رنج له Rudaw ئه‌گه‌ر 400 ملیونه‌كه‌ی به‌غدا گه‌یشت پێتان باشه چی پێ بكرێت.
ـ كۆمێنتی خه‌ڵك : بیده‌ن به به‌رپرسان
و با جیگلاسێ پێ بكڕن بۆ كچه مۆدێله‌كان.
ئه‌مانه‌و چه‌ندین هزر و ڕاو بۆچونی دژ
به یه‌ك و نه‌ساز و نه‌یار و ته‌ژی له ده‌رونێكی روخاو و دۆژمنكارانه به‌رامبه‌ر به یه‌كتری شكست به
ئه‌قڵی شاراوه‌ی كوردبوونمان ده‌هێنن و سه‌رنجام ده‌بینه خاوه‌نی ده‌رونێكی ڕوخاو
و كه‌سایه‌تیه‌كی شكستخوارد و بێ ئیراده كه به‌رهه‌مه‌كه‌ی رۆشنبیرێكی ڕه‌شبین و سیاسییه‌كی هه‌ڵپه‌رست و
بازرگانێكی قۆڵبڕو به‌رپرسێكی گه‌نده‌ڵ و وه‌زیرێكی میزاجی... تا ئه‌و ڕاده‌ی كه ئه‌گه‌ر شه‌هیده‌كانمان قسه‌یان كردبا ده‌یانگوت:
زیندووم كه‌وه له مه‌رگی خۆم په‌شیمانم.
ئه‌گه‌ر ئه‌و بێهیوایی و ڕه‌شبینیته نه‌بوایه ڕه‌نگه دكتۆر شێركۆ
" سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو ئیمتیازه ماددیه‌ی" كه باس ده‌كرێت هه‌یه‌تی
به ئێمه‌ی هه‌ولێری نه‌گوتبا (ئەگەر ڕاست ئەکەن وەرن مەسئولەکانیمان بە گۆترە لێ بکڕن، بە شتێ زەرەریش ڕازین).
* سه‌رنجام چی ده‌بێت؟ كورد = كورت...
كاكه ئێمه به كه‌لكی ده‌وڵه‌تداری
نایه‌ن، ئه‌وه نییه شه‌هرستانی وه‌زیری پێشوی نه‌وتی عێراق به ئێمه‌ی ده‌گوت:
خۆ نه‌وت خیار و ته‌ماته نییه كورد ده‌ریبێنن و بیفرۆشن.
ـ توركیاش له سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی
عوسمانییه‌وه كار له‌سه‌ر گۆڕینی دیموگرافیمان ده‌كات، كاتی خۆی ناوی گوندی كوردیان
به ناوی خزمه‌تگوزارییه‌وه ده‌گۆڕی و ده‌هاتن گوندێكی نوێیان له ته‌نیشت گونده
كۆنه‌كه دروست ده‌كرد و بیری ئاو و كه‌مێك خزمه‌تگوزاری رێگه‌كه‌یان چاك ده‌كرد
و ناوێكی توركیان بۆ داده‌نا خه‌ڵك ناچار بوو ڕوو له گونده نوێیه‌كه بكه‌ن و ببنه
خاوه‌نی ناوه نوێیه‌كه و بیره ئاوه‌كه ناوی كوردانه‌ی گونده‌كه‌یان بیرده‌چووه
وه‌ك (قه‌رچوغ، قوشته‌په، قه‌ریه‌تاغ،
ئۆغسه‌ره، قه‌ره‌داغ، نۆغه‌ران، قوشاغلو، ئامرلی) نازانم چه‌ندین ناوی تری سه‌یر
و نا كوردانه.
كاركردن به ستراتیژیه‌تێكی درێژخایه‌ن
و دورمه‌ودا بێ ئه‌وه‌ی كورد هه‌ستی پێ بكات له‌لایه‌ن دۆژمنانه‌وه كاری له‌سه‌ر
ده‌كرێت بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێ بكه‌ین هه‌موو شتێكی خۆمان به ڕه‌شبینی سه‌یر ده‌كه‌ین
و ته‌نانه‌ت زۆرمان پێ ئاسایی ده‌بێت وه‌ك رۆژنامه‌نوسێك به پێش حه‌شه‌دی شه‌عبی
بكه‌وین و سات به سات هه‌واڵه‌كانی گه‌یشتنیان به پایته‌خت به په‌له بڵاو بكه‌ینه‌وه.
واز له د.شێركۆ بێنن ڕه‌نگه ئه‌و گیرۆده‌ی
ئه‌و ڕه‌شبینیه بێت و خۆشی هه‌ستی پێ نه‌كردبێ كه كار له هزر و بێهیوای ئه‌و
كردبێ یانیش خوایه گومانم ڕاست نه‌بێت ئه‌ویش یه‌كێك بێت له ده‌سته‌مۆكانی قه‌رارگای
ڕه‌مه‌زان كه پێمان ده‌لێن " كوردایه‌تی فشه‌یه ".
له كۆتاییدا به هه‌ولێرییه‌كان ده‌لێم
وڵامی دكتۆر شێركو بده‌نه‌وه‌و پێی بلێن: مه‌سئوله‌كانتان به فلسێكی سوتایی لێتان
ناكڕین" ئێمه دڵمان له داری كه‌لی و چاومان به‌رده قاره‌مان ده‌بینی و
گۆشگراوین به شیعره‌كلانی مه‌وله‌وی و ئه‌حمه‌د به‌گی جاف و پیره‌مێرد و دڵدار،
ئاشقی وه‌لی دێوانه و سه‌رسامی حه‌پسه‌خانی نه‌قیب و عادیله خانمین.....
پێی بڵێن ئه‌و سلێمانییه‌ی هه‌وڵیرییه‌كان
ده‌یناسن دارالمولكی بابانه، نه مه‌حكومی عه‌جه‌مه نه سوغره‌كێشی ئالی عوسمان.
به هه‌ندێك له به‌رپرسانی هه‌ولێریش
بڵێن واز لە كچه مۆدێله‌كان بێنن ئه‌وان ڕاهێنراون و ئاماده‌كراون بۆ ئه‌وه‌ی
ئێوه و حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی كوردی پێ ناشرین بكرێت و درز له نێوان ئێووه و خه‌ڵكدا
دروست بكرێت، سه‌رنجام ده‌كه‌ونه به‌ر بێزاری خه‌ڵك و رقیان له خۆتان و هه‌موو
پیرۆزییه‌كانی كوردبونمان ده‌بێته‌وه... دواجاریش داوای فرۆشتنتان ده‌كه‌ن و كه‌سیش
ئاماده نییه عانه‌یه‌كی سوتاوتان پێ بدات، ئه‌گه‌ریش باوه‌ڕ ناكه‌ن سه‌یری
كۆمێنته‌كانی خه‌ڵك بكه‌ن.