دەمێکە لە هەوڵی لێکۆڵینەوەیەکم لە مەڕ ئیسلام وەک دین و، ئەوروپا وەک قاڕەیەک هەردوکیان لە قۆناغی جیاوازدا گەشەیان کردوە، ڕوونە دین لە ئەوروپا بە خەباتێکی چەندین سەدە لە حکومڕانی جیابویەوە، بەڵام بە ئاسانی ئەم کارە ئەنجام نەدرا، چاخەکانی نەزانی، کۆلایەتی، کوشتن و بڕینی تێپەڕاند، بە هەمان شێوە ئیسلامیش دوای هەزارو چوارد سەد ساڵ بە ئاراستەی خەباتی شمشێرو جیهاد نەزانی تێپەڕاند، دواجار بوو بە کەلتور.
هاوتەریب لە دنیایی ئێستا ئەورپا کەلتورە لە دڵی هەموو تاکێکی جیهانەو نزیکە لە هەموو مرۆڤایەتی، ئیسلامیش تێفکراوەتە ناو ناخی نەیارو دۆستێیەوە لە هەموو کون و قوژبنێکی ئەم دونیایە، دروست ژمارەی دانیشتوانی هەردوو کەلتورەکەش زۆر کەمن، ئەوروپا حەوسەت و چل ملیۆن خەڵکە، وە ژمارەی موسڵمان و جیهانی ئیسلام ملیارو سێ سەد ملیۆنە.
گەر هەست کەن لە نێو کەلتوری ئەوروپا ئیسلام لە گەشەیەکی فراواندایە بە پێ ی تازەترین ئامار تاوەکو ساڵی ٢٠٥٠ ڕێژەی سەدی ئیسلام دەگاتە ٢١٪ ئەمەش ترسی لای نەژاد پەرست و حکومڕانی توندرەو دروست کردوە. ئەروپا لە ڕویی زانست و پێشکەوتن لە پێشەوەیە، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نیە ئیسلام پێشکەوتوو نەبوبێ نەخێر نۆ سەدە دوایی ئیسلام ئەوروپا توانی وەرەقە دروست کات ئەمەش گەواهی ئەوەیە مەعریفەی پیشەسازی جیهانی ئیسلام لە پێش بوە، بەس بە داخەوە ئێستا تەنها قورئان و خەڵکی نمونەیی لە ئاکاردا ماوە، سەردەمی گەشەی ئیسلام وەستاوە.
قورئان مێژوی ئیسلامە لە ڕابردو، ئێستا، داهاتوو، بەرنامەی زانین لەم پەرتوکەدا لە پێش هەموو شتە بۆ مرۆڤایەتی، هەر وەک چۆن پێشکەوتون لە ئەوروپاو ڕۆژئاوا ئەولەوێتە، ئیسلام بە پێی قورئان فەزلی کەس بە سەر کەسدا ناسەپێنێ، ئەوە زانینە مرۆڤ دەخاتە سەر ڕەوڕەوەی گومان لە پێناو بون و هەوڵدان، بە هامان شێوە ئەوروپا کارلێکە بە دەستوری عەلمانی تا ئەم ساتە بۆ کیشوەری خۆیان هەست کەمتر بە نەژاد پەرستی و ڕەگەز پەرستی دەدات.
قورئان ڕەتی هیچ دین و کتابێک ناکات وە خوێندنەوەی بۆ پەیمانی نوێی ئەوروپاو، پەیمانی کۆنی مەسیحی هەیە بەس ئاگاداری موسڵمانی کردوە پەیڕەو لەو پەیمانانە نەکات بە شێوەیەک تیادا یەکدیش پەسەند کەن. خودا پەرستی لە پێناوی گەشەی ڕۆحی تاکە لە نێو قورئاندا بە هیچ شێوەیەک خوا پەرستەکان وا پێناسە ناکات لە کەسانی تر باشتر بن بۆ دەستهاتی زۆر لە دنیادا، بە پێچەوانەوە خودا پەرستی و پەیڕەوی قورئان ڕۆح و ئاکار ئاسودە دەکات،
لە ئەوروپاش هەوڵی تاک لە هەربوارێک وا دەکات ڕێزو دەستکەوتی ئەو تاکە دوا جار بە سودی گشتی تەواو بێت. ئەم نوسینە بەشێکی کەمی لێدانەوەی عەقلانی و مڕۆییە لە مەڕ ئەم کەلتورە، کە لە دنیایی ئێستادا جیهانیان بە خۆیان مژۆڵ کردوە.