دواین هەواڵ

سەردەمی ژاوە ژاو

‌فارس نەورۆڵی

28/06/2022

ئەگەر بێ دەنگی و قسە نەکردننەخۆشییەکی کوشندەی ناو کۆمەڵگا بێت و سەرچاوەی شکستی کار و ڕێگرییەکی گەورەی کرانەوە و بەرە و پێشچونە، چونکە (خەڵکی ڕاستیەکانت پێ ناڵێن)! بەڵام بێ دەنگ نەبون بەچی مانایەک دێت؟ بێدەنگ نەبون، واتە قسەکردنی ئەقڵانی و ڕەخنەی ئەقڵانی لە کەم و کورتییەکان و پرسیار کردن لەسەر کۆی بابەتەکان، بەڵام کاتێک بێ دەنگ نەبون سەردەکێشێبۆ ئەوەی کەس گوێ نەگرێ، تەنها قسەکردن ببێتە نمایش و شکاندنی ئەوانی دیکە و دەنگ هەڵبڕینێکی بێ مانا ئیتر ئەمە دۆخی ئەقڵانی جێ دەهێڵێت و دەبێتە ژاوە ژاو، ئەوکات قسەکردن دەرەنجامێکی خراپی دەبێت بۆژیانی ڕۆژانە.

قسە کردن دەبێت بەجۆرێک لە خۆ بەتاڵکردنەوە، دەبێتە ژاوە ژاوێک و هەرایەک هیچ بەرهەم ناهێنێت! کەس گوێ بۆ کەس ناگرێ، کەس باوەڕ بەکەس ناکات!
ئێستا لەهەرێمی کوردستان لەو دۆخی ژاوە ژاوەداین، قسەکردنی زۆری بێ ئارگۆمێنت و کرداری کەم! تا ئەو ڕادەیەی هەنێ کەس ئەگەر قسە نەبوو بۆ گوتن دەڕوات قسەی دوژمنانی ئەم هەرێمە دێنێت و توتی ئاسا دەیڵێتەوە.

بەردەوام قسەکردن لە هەموو ئاستەکانی کۆمەڵگا و لە هەموو کایەکاندا قسەکردنێکی زۆری بێمانا لەو جێگایانەی شوێنی قسەکردن نین، دەنگ هەڵبڕین و هاتوو هاوار لەو شوێنەدا کە دەبێ بێدەنگ بین.

بۆیە ئەگەر بێ دەنگی ترسناک بێت،ئەوا ژاوە ژاو کارەساتە، دروست ئێستا ئێمە لەسەر دەمی ژاوە

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP